محەممەد عوسمان سیراجەدینی دووەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازی تاگ: گەڕێندراوە |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) تاگەکان: پووچەڵکردنەوە گەڕێندراوە |
||
ھێڵی ١:
{{ویکیسازی}}
'''محەممەد عوسمان سیڕاجەدینی دووەم''' (١٨٩٦–١٩٩٧) پیری تەریقەتی [[نەقشبەندی]] و ڕابەری ھێزی چەکداری سوپای ڕزگاری<ref>{{cite web|title=لە شێخ عیزەدین حوسەینی و موفتیزادەوە تا داعش، ئیسلامی سیاسی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان|url=http://www.kurdistanc.com/Islamic/details.aspx?jimare=5417|website=www.kurdistanc.com|publisher=ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان|accessdate=11ی ئەیلوولی 2020}}</ref> لەناوچەی [[ھەورامان]] بوو.
== ژیان ==
محەممەد عوسمان کوڕی محمد عەلائەدینی کوڕی عمر زیائەدین کوڕی [[عوسمان سیراجەدینی یەکەمە]]. عوسمان لە ساڵی ١٨٩٦ لە [[گوندی سەفیاوا]] کە کەوتووەتە لای شاری [[جوانڕۆ]] لەدایکبووە. دایکی نورجیان خانم، کچی محمد سادق وەزیری [[سەوڵاوا]] ناسراو بە نایب الحکومە بووە. لە منداڵیدا، باوکی، ئەڕوات بۆ گوندی سەفیاوا کە لەو زەمانەدا موڵکی خانەقای [[بیارە]] بووە و چەند ساڵێک لەوێ ماوەتەوە.
محەممەد عوسمان ھەر لە منداڵییەوە لەگەڵ براکەی خالید دەست دەکەن بە خوێندنی فیقھ و لە مەجلیسەکانی سۆفییەکان بەشداریان کردووە. ئەدەبیاتی عەرەبی و فارسی لە مدرەسەی دینیی بیارە و [[دووڕۆ]] فێربووە. تەفسیری قورئان لە سەید حوسێن تاربوغی ساوجیلاغی فێربووە.
محەممەد عوسمان دوای تەواوکردنی خوێندن و سلووک کێشان بە دەستووری باوکی دەکرێت بە سەرپەرشتی ھەردوو خانەقای بیارە و دووڕۆ. لە بەر نەخۆشی و بەساڵاچوونی باوکی بەڕێوەبردنی خانەقاکان دەکەوێتە ئەستۆی ئەو. باوکی لە ساڵی ١٩٥٤ کۆچی دوایی کردووە.
لە ساڵی ١٩٥٨ لەبەر ئالۆزیی باردۆخی سیاسیی ئەو کاتەی عێراق ناچار بیارە بەجێ ئەھێڵێت و بەرەو دووڕۆ دەچێ. لەوێ ماوەیەکی زۆر ئەمێنێتەوە و موڵک و ماڵ و زەوی و زارێکی زۆری دەبێت و باخی محمووئاوا و خانەقا و مەدرەسەی دووڕۆ و محمووئاوا دروست دەکات.
عوسمان لە ساڵی ١٩٧٩ لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی لە ئێران و ئاڵۆزیی بارودۆخ ناوچەکە دەگەرێتەوە بۆ بیارە و دوای ساڵێک لە ھەڵگیراسانی شەڕی عێراق و ئێران محەممەد عوسمان دەچێت بۆ [[بەغدا]] و لەوێ دەمێنێتەوە تا ساڵی ١٩٩٠ پاشان دەچێ بۆ [[ئوردن]] و لەوێ نزیکەی دوو ساڵ دەمێنێتەوە و پاشان دەڕوات بۆ [[تورکیا]] بۆ شاری ئەستەمبۆڵ. لە [[٣١ی کانوونی دووەم]]ی ١٩٩٧ دوای نەخۆشییەکی سەخت لە نەخۆشخانەیەکی ئەستەنبۆڵ کۆچی دوایی کرد و ھەر لە باخچەی ماڵەکەیدا بەخاک سپێردا.
== بەرھەمەکان ==
# چەپکە گوڵێ لە گوڵزاری عوسمانی (دیوانی شێعر بە کوردی-سۆرانی وھەورامی- و فارسی)
# سیڕاجوالقولوب (بە عەربی نووسراوە و وەرگێڕراوەتە سەر زبانی تورکی و فارسی)
# تەفسیری سورەی موبارەکەی تین بە عەرەبی
# وەسیەت نامە بۆ مورید ومەنسوبان
== سەرچاوەکان ==
{{سەرچاوەکان}}
* [https://web.archive.org/web/20081204233551/http://www.sarfrazan.com/rabaran/shexOsman.html ژیاننامەی محمد عثمان سیراجەدینی دووەم]، سەرفرازان▼
▲[https://web.archive.org/web/20081204233551/http://www.sarfrazan.com/rabaran/shexOsman.html ژیاننامەی محمد عثمان سیراجەدینی دووەم]، سەرفرازان
== بەستەرە دەرەکییەکان ==
|