مەلای جەباری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
داڕێژە، وێنە
شیعر
ھێڵی ٣١:
پەیوەندی دەرەبەگایەتی لە کۆمەڵگای کوردەواری عوسمانیدا ھەندێ تەنگوچەڵەمەی بۆ پەیدا کردووە، لەبەر ئەوە ناچار بووە دووجار سەر لە [[ئەستەمبوڵ]] بدات. جاری یەکەمیان لە ساڵی ١٨٤٢ دەچێتە ئەستەمبوڵ بۆ سەندنەوەی ھەندێ لەو موڵکانەی بنەماڵە و تیرەکانی ھاوسێیان داگیریان کردبوو. وا دەردەکەوێ مەلای جەباری لەم گەشتەیدا سەرکەوتوو بووە. جارێکی دیکەش لە ساڵی ١٨٤٦ دیسانەوە ڕوو دەکاتەوە ئەستەمبوڵ، ئەمجارەیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو دوژمنایەتییەی کە لە نێوان جەباری و ھەماوەندان دا لە ناوەوە بوو، لەم گەشتەیدا تا پلەیەک سەردەکەوێ، چونکە دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی نێوانی ڵەگەڵ ھەماوەندان دا خۆش نەبوو، ئەمانە بزێو بوون و زیانیان بەدەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی دەگەیاند و ھەموو شتێک لە ناوچەی ئەواندا بەدڵی دەسەڵات نەدەکەوتەوە.
== پەیوەندی مەلای جەباری و سەید قادر ==
لە ماڵەوە کاروباری بنەماڵە و تیرەی جەباری بەدەست (سەید قادری کاکی)یەوە بووە، ھەندێ جار ناکۆکی دەکەوتە نێوانیانەوە و مەلا ناچار دەبوو بۆ ماوەیەک زویر ببێ و لە مەڵبەندی خۆی بار بکات، ھۆی ناخۆشی نێوان ئەم دوو برایە ھەندێکی دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندی نادۆستانەی مەلای جەباری و خێزانی سەید قادری کاکی کە ناوی ھاجەر خان بووە، گەیشتۆتە ڕادەیەک بەشیعر ئەو ژنە ھەجوو بکات، جگە لەوە ئەو ناخۆشییەی کە لە نێوان جەباری و ھەماوەندەکان بووە کاکی بەخەتابار داناوەبکات.
 
لە نموونەیەکی شیعری باسی ھاجەر خانی براژنی دەکات و دەڵێت:
{{شیعر
|ھەر چەند نێرەکەر گل و گومییە
|ھەر چەند ئەسپ بەن ئاغای ڕۆمییە
|سی باتمان تورش، دوو باتمان پیاز
|لە گەڵ ئاوە گەڕەکەی پای جەوەل ناساز
|ھورد ھورد بیکوتی لە ھاوانا
|بیساویتە قنگ ھاجەر خانا
|بیدەی لە دەفتەر دارا و نەدارا
|ھەر چەندی حوشتر جربە و ھاوارا
|شیر خوشیلک دۆشاو مار گیر
|ئاڵەت و بیبەر زەنجەفێڵ و سیر
|دووبارە بیکوتی ناو ھاوانا
|بیساویتە قنگ ھاجەر خانا
|نەوەک ئەی زامە تەشەنە کەرۆ
|دوا جار دەرمان فرە بوەرۆ
}}
 
جگە لەوە ئەو ناخۆشییەی کە لە نێوان جەباری و ھەماوەندەکان بووە کاکی بەخەتابار داناوە.
لە نموونەیەکی تری شیعری باسی سەید قادری کاکی دەکات و دەڵێت:
{{شیعر
|برا گەورەکەی شان و مل قەویم
|شەوال عمامەی شەو گرد شەویم
|چەرخی پدەرتە قررانی براتە
|فلسێ لە باتی گشت ئەقرەباتە
|ئاو ھەواسان سەدای باوکەڕۆ
|ئینەم خاستەرەن لە برایەتی تۆ
|ھەوای ھەواسان ناسازی سەرتاف
|خاستەرەن لە حوکم ڕەئیس بێ ئینساف
}}
== مردن ==
مەلای جەباری لە ساڵی ١٨٧٦ لە ئاوایی تاوێربەرز کۆچی دوایی کردووە ،تەرمەکەیان ھێناوەتەوە بانگۆڵ و لەوێ نێژراوە.