جوگرافیای سلۆڤاکیا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بەسەرداچوونەوە
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:SlovakiaOMCmap.png|وێنۆک]]
'''سلۆڤاکیا''' یاخودیان '''کۆماری سلۆڤاکیا''' وڵاتێکە دەکەوێتە ئەورووپای ناوەڕاست. ھیچ سنوورێکی ئاوی نییە، واتە وڵاتێکی داخراوە. سلۆڤاکیا لەبەر گرنگیی پێگە جوگرافییەکەی کە کەوتووەتە ناوەڕاستی ئەورووپا، بووەتە ئەڵقەی بەیەکگەیاندنی وڵاتانی دەوروبەری، سەرەڕای بوونی چەندین شوێنەواری دێرین و سەیرانگای خۆش، ئەمەش بووەتە ھۆکاری ھاتنی گەشتیاران بۆ ئەم وڵاتە. لە باکووری ڕۆژاوا ھاوسنوورە لەگەڵ کۆماری چیک، لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ پۆڵەندا، لە خۆرھەڵات لەگەڵ ئۆکرانیا، لە باشوور لەگەڵ مەجەرستان، و لە باشووری ڕۆژاوا لەگەڵ نەمسا.
 
ڕووبەرەکەی ٤٩٠٣٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە. بەسروشتی شاخاوی جیادەکرێتەوە، زنجیرەچیای کارباسیان دەکەوێتە بەشی ڕۆژاوای، ئەم زنجیرەچیایە زۆر سەختە، ھەروەھا زنجیرەچیای کارباسیانی بچووک دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای وڵات، زنجیرە چیای تاتراسی بەرز بەدرێژایی سنووری باکووری ئەم وڵاتە دەکشێت.