ئیدریس بارزانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٦:
| قەبارەی وێنە = 200px
| ناوی کاتی لەدایکبوون =ئیدریس مستەفا بارزانی
| شوێنی لەدایکبوون = [[بارزان|گوندی بارزان]]
| ڕێکەوتی لەدایکبوون = [[١٩٤٤]]
| ڕێکەوتی مردن =[[١٩٨٧]]
| شوێنی مردن =[[ورمێ]]، [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]]
| هۆکاری مردن = [[نەخۆشی]]
| شوێنی گۆڕ =[[شنۆ]]، گواستراوەتەوە بۆ [[بارزان|گۆندی بارزان]]
| نیشتەجێ =
| نەتەوە =[[کورد]]
ھێڵی ٤٧:
 
== ژیان ==
ئیدریس کوڕی گەورەی [[مەلا مستەفا بارزانی]] لە ساڵی [[١٩٤٤]] لە گوندی [[بارزان (گوند)|بارزان]] لە دایکبوو. لە نێو ھەلومەرجی شۆرشی سێھەمی بارزان ([[١٩٤٣]] – [[١٩٤٥]]) ھاتۆتە دنیا. ساڵی [[١٩٤٧]] مەلا مستەفای باوکی لەگەڵ ٥٠٠ کەس لە ھەڤاڵانی ڕەوانەی [[یەکێتیی سۆڤیەت]]ی دەبن. ئیدریس ئەو کات تەمەنی ٤ ساڵان دەبێت، لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا لە لایەن ڕژێمی ئەو کاتی [[عێراق]] بۆ ماوەی ١١ ساڵ بۆ باشووری عێراق دوور دەخرێنەوە و لە شارەکانی [[بەسرە]]، [[مووسڵ]] و [[بەغدا]] تووشی ژیانێکی پڕئەستەم دەبن. ئیدریس تا گەڕانەوەی مەلا مستەفا بۆ عێراق و [[کوردستان]] لە ١٩٥٨دا لە بەغدا درێژە بە خوێندن دەدات. پاشان دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.
 
== چالاکیی سیاسی ==
لە ساڵی [[١٩٦١]] کە [[شۆڕشی ئەیلوول]] بەرپا دەبێت، بە سەرکردەیی مەلا مستەفا بارزانی و [[پارتی دیموکراتی کوردستان]]، ئیدریس بارزانی وەکو [[پێشمەرگە]]یەکی ئەو شۆڕشە، تێکۆشانی دەست پێ دەکات. بە ھۆی لێھاتوویی و ئەو توانایەی ھەیبووە ھەر زوو لە نێو شۆرش و پارتی دیموکراتی کوردستاندا ئەرکێکی زۆری بۆ دێننە ئارا و ئەویش بۆیرانە دەچێتە پێش. مەلا مستەفا تێکەڵی کاروبارەکانی دەکات و زۆر ئەرکی قورسی پێدەسپێری کە سەرکەوتویی ئیدریس لە جێبەجێ کردنیاندا بەدیار دەکەوێت ئیتر دەبێتە جێی متمانە ی زیاتری مەلا مستەفاو یەکێ لەو کەسانەی کە پڕ بە دڵی دەبن. [[مسعودمەسعوود بارزانی]]، برای بچوکی ئیدریس دەڵێ:
<blockquote>دەتوانم بڵێم کاک «ئیدریس» وێنەیەکی پاک و بێگەردی «بارزانی» بوو ھەموو سیفاتی لەودا کۆ ببنەوە.</blockquote>