ھیچخوازی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ خەمۆکی
تاگ: بەستەردەری خێرا
+چاککردنی هەڵەکانی تووڵامراز
ھێڵی ٥:
ئەم فەلسەفەیە زۆربەی جار لەگەڵ دەستەواژەی [[بەڕەڵایی کۆمەڵایەتی]]دا بەکاردێت بۆ دەربڕینی ئەو ھەستە بێ ھیواییەی کە کەسێک لەوانەیە درکی پێ بکات دوای زانینی ئەوەی کە ھەبوون بێ سوود و گرنگییە و ھیچ نەریت و یاسا و ڕێسایەک لە ڕاستیدا بوونیان نییە. جووڵانەوەی وەک [[شۆڕش|ڕاپەڕین]] و داھاتووخوازی لەلایەنی خەڵکی ترەوە بە ھیچخواز لە قەڵەم دراون.
 
ھەروەھا ھیچخوازی خەسڵەتێکە کە دەدرێتە پاڵ کات و دەمەکان: بۆ نموونە جان بۆدریارد لە پاڵ چەند کەسانێکی تر سەردەمی پۆست مۆدێرنێتی (پۆست مۆدێرنێتی باری ئابووی و کەلتووری کۆمەڵگەیەکە کە دوای نوێخوازی ھاتۆتەھاتووەتە ئاراوە) بە ھیچخواز دەزانن، ھەروەھا ھەندێک لە [[خواناسی|خواناسە دینییەکان]] و کەسایەتییە دینییە دیارەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە پۆست مۆدێرنێتی یان زۆرینەی لایەنەکانی نوێخوازی ڕەتکردنەوەیەکی باوەڕدارییان لەگەڵدایە، وەو بێ باوەڕی بە مەزھەبەکانی ئەوان ھیچخوازی دەنوێنێت.
 
ھیچخوازی زۆرجار دەدرێتە پاڵ ڕەشبینی و شکی تۆخ کە ھەبوون ڕیسوا دەکات. وا باوە لەلای خەڵکی کە ھیچخوازێکی ڕاستەقینە بڕوای بە ھیچ شتێک نییە، دڵسۆز نییە و لەوانەیە ھیچ مەبەستێکی نەبێت لە لەناوبردن زیاتر. ھیچخوازی زۆرجار دەدرێتە پاڵ فەیلسەسوف فریدریش نیچە، کە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە کاتێک دێت کە کاریگەرییە مەزنەکانی ھەموو دین و بیر و باوەڕی ئاکاری و زانستی مێتافیزیکی لەناودەبات، و گەوەرەترین کارەسات دروست دەکات لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.
 
لە زووەکانی سەدەی ١٩ھەمدا، فریدریش یاکوبی ئەم دەستەواژەیەی بەکارھێنا بۆ وەسفکردنی ئایدیالیزم بە شێوەیەکی خراپ. ھیچخوازی کاتێک بەناوبانگ بوو کە یەکێک لە ڕۆماننووسە ڕووسییەکان بەناوی ئیڤان ئێس تەرگینێڤ لە ڕۆمانەکەیدا بە ناوی ''باوکەکان و کوڕەکان'' (١٨٦٢) دەستەواژەکەی بەکارھێنابوو. لەدوای ئەمەوە لە ڕووسیا جووڵەیەکی گەورە ھاتە ئاراوە کە ھەموو دەسەڵاتێکیان ڕەتدەکردەوە، وەک دینەکان و حکومەتحکوومەت و دەسەڵاتدارەکان (١٨٣٠–١٩١٧).
 
== مێژوو ==
ھێڵی ١٦:
ناوی «ھیچخوازی» سەرەتا لەلایەن فریدریش ھاینریش یاکوبی (Friedrich Heinrich Jacobi) ئەڵمانییەوە بەکارھێنراوە (١٧٤٣–١٨١٩). یاکوبی ئەم ناوەی بۆ ناساندنی ڕۆشنگەری (ڕاسیۆنالیزم) بەکارھێناوە، بەتایبەتی فەلسەفە «گرنگ»ەکەی [[ئیمانوێل کانت]] کە «وەک دەمەقاڵێیەکە بەرەو بێ مانایی»، کە باس لەوە دەکات کە ھەموو ڕۆشنگەرییەک دەگەڕێتەوە بۆ ھیچخوازی—بۆیەش دەبێت خودی لێ لابدرێت و [[باوەڕ]] وەک جێگرەوەی دابندرێت. برێت دەبڵیو دەیڤس لە نووسراوێکدا دەڵێت: «یەکەم پەرەسەندنی فەلسەفەیی بیرۆکەی ھیچخوازی دەگەڕێتەوە بۆ فریدریش یاکوبی، ئەو کەسایەتییەی کە لە پەیامێکی بەناوبانگدا ڕەخنەی لە بیرۆکەکانی یوھان گۆتلیب فیختە گرتووە لە کەوتنە ناو ھیچخوازییەوە.»
 
دوای بەناوبانگ بوونی دەستەواژەی ھیچخوازی، کە لەلایەن ڕۆماننووس ئیڤان ئێس تەریگنێڤەوە بەناوبانگ بوو، جووڵەیەکی نوێی ڕووسی سەری ھەڵدا بەناوی جووڵەی ھیچخوازی (١٨٦٠–١٩١٧). ئەوان خۆیان بە ھیچخواز ناودەبرت لەبەر ئەوەی ھیچ شتێک کە لەو کاتەدا ھەبوو چاوەکانی تێر نەکردبوون. لەم کاتەدا خەڵکی ھەموو داواکاری و فرمانەکانی حکومەتحکوومەت و کڵێساکان و خێزانەکانیان پشتگوێ دەخست. بزووتنەوەکە ڕێکخستنێکی کۆمەڵایەتیی پشتگیری دەکرد لەسەر بنەمای ھۆش و فام، فەلسەفەی مادەخوازی وەک سەرچاوەی تەنیا زانیاری و ئازادیی تاکی دیاری کردبوو، ھەروەھا بڵندترین ئامانجی ئەوان بوو. لەم کاتەدا کە ھیچخوازەکان ھەموو خوا و دین و دەسەڵاتێکیان ڕەت دەکردەوە، ھۆکارەکەیان دابووە پاڵ ئازادی.
 
کۆنترین بەکارھێنانی فەلسەفی بۆ دەستەواژەی ھیچخوازی پەیوەندیدارە بە شکەوە. لەبەرئەوەی ھیچخوازەکان ڕاستییە جێگیرەکانی شتەکانیان ڕەت دەکردەوە.
ھێڵی ٢٨:
=== فریدریش نیچە ===
[[پەڕگە:Nietzsche187c.jpg|وێنۆک|نیچە لە ١٨٧٥دا]]
ھیچخوازی زۆرجار دەدرێتە پاڵ فەیلەسوفی ئەڵمانی [[فریدریش نیچە]]، فریدریش کەسایەتییەک بووە کە توانیوێتی ھیچخوازی بە وردی وەک دیاردەیەکی بەربڵاو لە چاندی خۆرئاواداخۆراوادا دەستنیشان بکات. ھەرچەندە خەسڵەتەکانی ھیچخوازی لە کارەکانی ئەودا دەبیندرێن، ئەو دەستەواژەکەی بە چەند شێوازێکی جیا جیا بەکارھێناوە، کە واتا و پەیوەندی جیا دەدەن. (کارێن کار) لە بارەی کارەکان و شێوازی تێگەیشتنی نیچە لە ھیچخوازی دەڵێت: «ھەروەک حالەتێکی گرژی وایە، وەک لارسەنگیێک لەنێوان ئەوەی کە ئێمە دەمانەوێت بە نرخی بزانین (یان پێویستمان پێیەتی) و چۆن جیھان کاردەکات.» کاتێک ئێمە درک بەوە دەکەین کە جیھان ئەو بەھا و واتایەی نییە کە ئێمە دەمانەوێت ھەیبێت یان بۆ چەند کاتێکی زۆر پێمان وابووە ھەیبووە، دەکەوینە قەیرانەوە. نیچە دەڵێت لەگەڵ ڕەت کردنەوەی [[مەسیحییەت]] و بەرزبوونەوەی پووکانەوەی سایکۆلۆجی، ھیچخوازی لە ڕاستیدا خەسڵەتی سەردەمی ھاوچەرخە، پێشی وایە کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی ھیچخوازەکان ھێشتا ناتەواوە و ھێشتا زیاتری ماوە بەرز ببێتەوە. دەفتەرەکانی نیچە کە بڵاوکراونەتەوە، بە وردی باسی کێشەکانی ھیچخوازی دەکات.
 
نیچە ھیچخوازی بە واڵاکردنەوەی جیھان، بە تایبەتی مرۆڤ، لە واتا، مەبەست/ئامانج، ڕاستی، و نرخ لە قەڵەم دەدات. قەدەکانی ئەم تێبینییانە بەشێکن لە تێڕوانینناسی (Perspectivism)ـی نیچە، یان بیرۆکەکەی کە دەڵێت: زانین بەردەوام لەلایەن کەسێکی شتێکەوەیە: بەردەوام بە تێڕوانینەوە بەستراوەتەوە و ھەرگیز ڕاستییەکی سەلمێنراو نییە. تا ڕادەیەک، لێکدانەوە ھەیە کە وا لە ئێمە دەکات لە جیھان و واتاکەی تێبگەین. لێکدانەوە شتێکە کە ناتوانین بەبێی بژین؛ لەڕاستیدا، شتێکە کە ''پێویستە''. ڕێگەیەک لە لێکدانەوەی جیھان سەرنجدانی ڕەوشتە، کە یەکێکە لە ڕێگە سەرەکییەکان کە خەڵکی بەکاری دەھێنن بۆ دۆزینەوەی واتا لە جیھاندا. نیچە جیاوازی دەکات لە بەینی ڕەوشتێک کە بەھێز و تەندروستە، لەگەڵ دانەیەک کە بێھێزە، بێ گوێدانە ڕادەی بەھێزییەکەی، ڕەوشت بە واتامان دەناسێنێت، جا ئەمە دروست کراو بێت یان چێنراو بێت، یارمەتیمان دەدان کە ژیان ببڕین، ھەرچۆنێک بێت.
ھێڵی ٣٤:
=== ھیچخوازی و بودیزم ===
[[پەڕگە:Buddha anjali mudra.JPG|ڕاست|220px|وێنۆک]]
لە [[بودیزم]]دا، بەتاڵی شتەکان لێکچوونێکی ھەیە لەگەڵ ھیچخوازیدا. ئەمە بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن فریدریش نیچەوە ئاماژەی پێ کراوە، زانا بودییەکانیش ھۆکاری ئەو لێکچوونەیان گەڕاندۆتەوەگەڕاندووەتەوە بۆ وەرگێڕانە بێھێزەکەی ئەو کاتە. بودا وتوێتی کە ھەموو شتێک، جا فیزیکی بن یان خەیاڵی، بەتاڵن لە ھەر ماددەیەکی ھاوڕا یان سروشتی گرنگ. ئەناتایەکی تری بودیزمش دەڵێت کە ھەبوون لە سروشتدا لە ڕاستیدا گرنگییەکی وای نییە و خودی کەس ھیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە. بەپێی ناجارجونا، فەیلەسوفی سەدەی دووەم، بوونەوەرە ھەستیارەکان بۆ ماوەیەکی کاتیی لە پێنج توخم پێکھاتوون و بەتەنیا بوونیان نییە، واتە لە ڕاستیدا خود بوونی نییە.
{{وتە|ڕاستی ڕەسەن بەتاڵە لە پێکھاتەی چەمکی|ناجارجونا}}
بەپێی تێگەیشتنی بودییەکان، ئەگەر «ھەبوون» ھەبێت، ئەوا دەبێت ڕێژەیەکی بێ کۆتا بێت. بەپێی لێکۆڵینەوە کۆنەکانی بودیزم، وەک ئەوانەی سارڤاستیڤادا، سروشت بە شێوەیەکی دیالێکتیکی کار دەکات کە تێیدا ھەموو بوونەوەرەکان یەکتری پشتگوێ دەخەن، بەھۆی بەردەوامبوونیشیانەوە ئەمە دەبێتە سیستمێک بۆ ئەوان، دواتریش وردە وردە ئەم سیستمە ون دەبێت و ھەموو دەکەونە حاڵەتێکەوە کە ناسراوە بە حاڵەتی پۆسەسیۆنلەس، کە حاڵەتێکە ھیچ گرنگییەک، دانەپاڵێک، یانیش ڕێکییەکی تێدا نابیندرێت.
ھێڵی ٤٨:
# دەمی شۆڕشگێڕانە (١٨٧٠–١٨٨١): کاتێک نامیلکەکەی سێرجەی نیچیاڤ (Catechism of a Revolutionary) جووڵەکەی گۆڕی، کە بریتی بوو لە تەنیا چاوەڕوانکردن و ھێرشکرشنە سەر پروپاگەندە بەربڵاوەکان. لەم دەمەدا ئارەزوو بەرەو گێڕانی شۆڕش دژی ڕژێمی زاریست زیادی کرد و چەندەھا کردەوە ئەنجام درا دژی دەسەڵاتدارانی ڕووسیا. دەمی شۆڕشگێڕی لەگەڵ کوژرانی تزار ئەلێکساندەری دووەم کۆتایی پێ دێت (١٣ی ئازار ١٨٨١).
 
پێش کۆتایی ھاتنی دەمی شۆڕشگێڕان، حکومەتیحکوومەتی ڕووسیا لەو ماوەیەدا بە شێوەیەکی چالاک دەستیان کرد بە ڕاوکردنی ھیچخوازەکان دوای ئەوەی ھەوڵی کوژرانی زار شکستی ھێنا، ئەمەش وای کرد کە چەند کۆمەڵگەیەکی ھیچخوازی شاردراوە سەر ھەڵبدەن، کە یەکەمینیان پێکھاتووە لە «ڕێکخراوەکە – The Orginization»، ئەم ڕێکخراوە ھەستا بە کردنەوەی قوتابخانەیەکی کوڕان لە [[مۆسکۆ]] بۆ ڕاھێنانی شۆڕشگێڕە گەنجەکان. لە پاڵ ئەمەدا، ئەوان گرووپێکی تریان لێ بۆوە بە ناوی «دۆزەخ»، کە کاریان تەنیا تاوانی ڕامیاری بوو، و کوشتنی زار ئامانجی سەرەکییان بوو. دیمیتری کاراکۆسۆڤ ھەوڵی کوشتنەکەی دا، بەڵام شکستی ھێنا، بۆیە لە ٤ی نیسانی ١٨٦٦ لەسێدارە درا لە مەیدانی قەشە پیتەرسبێرگ.
 
== شێوازەکان ==
ھێڵی ٥٦:
ھیچخوازیی ھەبوونی یان وجودی (وجودیة) ئەو باوەڕەیە کە ژیان ھیچ واتا و نرخێکی درکپێکراوی نییە. ھیچخوازیە ھەبوونییەکان پێیان وایە کە تاقە مرۆڤێک بەتەنیا یانیش ھەموو مرۆڤایەتی بێ بایەخە، بێ مەبەستە. بێ واتایی ژیان بە فراوانی باس کراوە لە [[ئێگزیستانسیالیزم|بوونخوازی]] (وجودیة). بەپێی بیردۆزەکە، ھەر تاکێک بوونەوەرێکی دابڕاوە کە دێتە گەردوونەوە، ھەر لە سەرەتاشەوە لە وەڵامی پرسیاری «بۆچی من ھەم؟» دابڕاوە، بەڵام ھەر ناچار دەکرێن کە خۆیان واتایەک دروست بکەن یان دابھێنن. لە ھەموو جۆرەکانی ھیچخوازی دا، ئەم جۆرەیان گرنگی زیاتری پێدراوە لە ڕووی فەلسەفیی و وێژەییەوە.
 
ئەو بیرۆکەیەی کە دەڵێت ژیان بەبێ واتا و نرخە پێکھاتووە لە پێکھاتەی سەرەکی بنیاتنانی ھیچخوازی، ھیچخوازیە ھەبوونییەکان دەڵێن کە (واتا) «بابەتێکی بیردۆزیی خاوەن بیر نییە» و بەڵکو «سەرەنجامێکی بەشداری کردنبەشداریکردن و پابەند بوونە.»
 
ئەم بیردۆزەیە بە کەڵک دێت بۆ باسکردنی حاڵی مرۆڤایەتی لەکاتی ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی واتا لە ژیاندا، ھیچخوازەکانیش لەسەر ئەمە دەڵێن «بە فیزین، دڵڕەنجاوین، و خۆمان ھەڵدەخڵەتێنین، ژیانی ئێمە ھیچ بایەخێکی نییە، و گەڕان و دان پێنان بە واتایەکدا لە ژیان کە لە ڕاستیدا نییە بێکەڵکە.» ھیچخوازە ھەبوونییەکان دەڵێن کە دەبێت ھەر تاکێک ڕووبەڕووی ئەو ڕاستییە ببێتەوە کە دەمرێت، و ھەردووک [[ئایین]] و [[مێتافیزیک]] ئەنجامی ترسە لە مردن.
ھێڵی ٦٩:
ھیچخوازیی ئاکاری یان ڕەوشتی، ھەروەھا ناسراوە بە ھیچخوازیی ئێتیکاڵ، بیر و باوەڕێکی مێتائێتیکییە (أخلاقیات فوقیة) کە دەڵێت ڕەوشت بە شێوەیەکی زگماگی بوونی نییە لە ڕاستیدا، بەھۆی ئەمەشەوە ھیچ کردەوەیەک ناتواندرێت بەسەر ئەوی تردا پەسەند بکرێت. بۆ نموونە ھیچخوازێکی ئاکاری لەوانەیە بڵێت کوشتنی کەسێک، بۆ ھەر ھۆکارێک بێت، خۆی لە ناو خۆیدا نە ھەڵەیە و نە ڕاست. چونکە بنەماکانی ڕەوشت لە کۆمەڵگادا دوولەتکارییەکی سادەبنچیبە بنیانت دراوە. ھیچخوازەکانی تر لەوانەیە مشتومڕ لەسەر ئەوە بکەن و بڵێن نەک ڕەوشت بوونی نییە، ئەگەر ھەبێت، ئەوە داھێنانی مرۆڤە و بۆیەش دەستکردە. ئەوەی کە بە خراپ ناسراوە لە ناو مرۆڤایەتیدا کێشێکی قورستری خراوەتە سەر وەک لەوەی کە بە باش لە قەڵەم دراوە. بەھۆی ئەمەوە ھیچخوازێکی ئاکاری پێی وایە کە بانگەشە ڕەوشتییەکان لە ھەموو ڕاستییەک دوورن و ھیچ نرخێکیان نییە.
 
»«بیردۆزەی ھەڵە»، بیردۆزەیەکە کە لەسەر سێ بنەما پێکھاتووە و دەتوانێت بیرکردنەوەی ھیچخوازێکی ئاکاری بە ئاسانی بخاتە ڕوو:
 
# ھیچ پێکھاتەیەکی ئاکاریی سروشتی لەم گەردوونەدا نییە؛ کەواتە ھیچ شتێک ھەڵە و ڕاست نین
# ئەمەش ئەوە دەگەێنێت کە ھیچ بڕیارێکی ڕەوشتی دروست نییە، بەڵام،
Line ٧٩ ⟶ ٧٨:
=== مێتافیزیکی ===
ھیچخوازی مێتافیزیکی ئەو بیردۆزە فەلسەفەییەیە کە وای دادەنێت شتومەکی بینرا و فیزیایی لەوانەیە بوونیان نەبێت لە جیھانی موحتەمەلدا، ئەگەر تەنانەت دانەیەکیش ھەبێت کە شتومەکی فیزیایی تێدا بەدی بکرێت، ئەوا ھەر دەبێت دانەیەکیش ھەبێت کە تەنیا شتومەکی واتایی تێدا بێت. (شتومەکی واتایی شتێکە کە لە ھیچ کاتێک یان شوێنێکی دیاریکراودا '''بوونی نییە'''.)
ھیچخوازیی سەختی مێتافیزیکی بە گشتی بەو باوەڕە دێتە برچاو کە ھیچ شتێک بوونی نییە لە جیھانی خۆ-کارادا. «فەرھەنگی ئەمریکی کەلەپووری پزیشکی» بە «دڕدۆنگییەکی سەخت کە ھەموو ھەبوون ڕەت دەکاتەوە» پێناسەی ھیچخوازی دەکات. گۆمانڕاییەکی ھاوشێوەی جیھانە موحتەمەلییەکان لە «سۆلیپسیزمسۆلیپسیزمدا»دا بەرچاو دەکەوێت (سۆلیپسیزم لە «سۆل» بە واتای تەنیایی و «ئیپس» بە واتای خودی لاتینییەوە وەرگیراوە، ئەو بیرۆکە فەلسەفییەیە کە دەڵێت تەنیا ھۆشی خود بە بێ گومان ھەیە.) ھەرچەندە ھەردوو بیرۆکەکە ھاوشێوەی یەکتری ھەبوونی شتومەک ڕەت دەکەنەوە، ھیچخواز ھەبوونی خودیش ڕەت دەکاتەوە، لەکاتێکدا سۆلیپسیستێک بە پێچەوانەوە، ھەبوونی خود پەسەند دەکات.
 
=== زانینناسی ===
Line ٨٥ ⟶ ٨٤:
 
=== میریۆلۆجیکال ===
ھیچخوازی میرۆلۆجیکال لەسەر میرۆلۆجی (علم الأجزاء) یان پارچەناسییە، حاڵەتێکە کە باوەڕ وایە شتە فیزیاییەکان پارچە و بەشی شیاویان نییە و تەنیا پارچەی سەرەتایی شتەکانیان پێکھێناوە، ئەمەش واتا ئەو جیھانەی ئێمە تێیدا دەژین کە پڕە لە شتی تەواو بە پارچەوە بەرھەمێکی ھەستە خەڵەتێنەرەکانی مرۆڤە. لێکدانەوەی ھەبوونی شتێک پێویستە بڕیاری لەسەر بدرێت، ئەو شێوازەی کە مرۆڤەکان «پارچە نادروستەکان»ی سەر زەوی پێ دەبینن ڕاستییەکی سەلمێنراوی واقیع نییە، بەڵکو تایبەتمەندیێکی شاراوەیە کە تەنیا دەتوانرێت بەجۆریی و سەرنجدان دەرببڕدرێت. بەھۆی ئەمەشەوە ھیچ ڕێگەیەکی سەلمێندراو نییە بۆ پێوانی ئاستی ڕاستی ھیچخوازیی پارچەناسی.
 
پارچەکان بەکاردێن بۆ ڕوونکردنەوەی ھەموو شتەکانی کە لەسەر زەوی و گەردووندان و ھەموو شتە ئاساییەکانی ژیانی ڕۆژانە دەگرێتەوە. بۆ نموونە تۆپێک لە دوو پارچەی نیوەیی پێکھاتووە، بۆیە ئەم تۆپە شتێکی تەواوە کە لە دوو پارچە پێکھاتووە. پارچەزانی دەڵێت کە ھەموو شتێک ئێمە دەیبینین لە گەردووندا شتێکی تەواوە کە لە پارچە پێکھاتووە. تەنیا ئەو شتانەی کە تاکو ئێستا مرۆڤایەتی دۆزیبێتییەوە کە پارچەی نەبێت لاپتۆن و [[کوارک]]ە، چونکە بە چاو نابیندرێن و ناتواندرێن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ درکیان پێ بکرێت.
Line ٩٢ ⟶ ٩١:
 
=== ڕامیاری ===
ھیچخوازیی ڕامیاری لقێکی ھیچخوازیە کە دوای خەسڵەتەکانی ھیچخوازێک دەکەوێت لە ڕەتکردنەوەی شتی نابەجێ یان پێداگری نەسەلمێنراو. ئەمەش سەرەکی ترینسەرەکیترین پێویستییەکانی بنەماکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەگرێتەوە، وەک [[حکومەتحکوومەت]]، [[خێزان]]، لەگەڵ [[یاسا]].
{{تووڵی دەروازە|فەلسەفە|ئایین}}
 
== سەرچاوەکان ==
* [[Ray Brassier|Brassier, Ray]] (2007) ''Nihil Unbound: Enlightenment and Extinction'', New York: [[Palgrave Macmillan]].
* [[Friedrich Heinrich Jacobi|Jacobi, Friedrich Heinrich]], ''Jacobi an Fichte'' (1799/1816), German Text (1799/1816), Appendix with Jacobi's and Fichte's complementary Texts, critical Apparatus, Commentary, and Italian Translation, Istituto Italiano per gli Studi Filosofici, Naples 2011, ISBN 978-88-905957-5-2.
* [[Martin Heidegger|Heidegger, Martin]] (1982), ''Nietzsche, Vols. I-IV'', trans. F.A. Capuzzi, San Francisco: [[Harper & Row]].
* [[Søren Kierkegaard|Kierkegaard, Søren]] (1998/1854), ''The Moment and Late Writings: Kierkegaard's Writings, Vol. 23'', ed. and trans. Howard V. Hong and Edna H. Hong, Princeton, N.J: [[Princeton University Press]]. ISBN 978-0-691-03226-9.
* Kierkegaard, Søren (1978/1846), ''[[Two Ages: A Literary Review|The Two Ages : Kierkegaard's Writings, Vol 14]]'', ed. and trans. Howard V. Hong, and Edna H. Hong, Princeton, N.J: Princeton University Press. ISBN 978-0-691-07226-5.
* Kierkegaard, Søren (1995/1850), ''[[Works of Love|Works of Love : Kierkegaard's Writings, Vol 16]]'', ed. and trans. Howard V. Hong and Edna H. Hong, Princeton, N.J: Princeton University Press. ISBN 978-0-691-03792-9.
* [[Friedrich Nietzsche|Nietzsche, Friedrich]] (2005/1886), [http://www.gutenberg.org/etext/19634 ''Beyond Good and Evil''], trans. [[Helen Zimmern]].
* Nietzsche, Friedrich (1974/1887), ''[[The Gay Science]]'', trans. [[Walter Kaufmann (philosopher)|Walter Kaufman]], [[Vintage Books|Vintage]], ISBN 0-394-71985-9.
* Nietzsche, Friedrich (1980), ''Sämtliche Werken. Kritische Studienausgabe'', ed. [[Giorgio Colli|C. Colli]] and [[Mazzino Montinari|M. Montinari]], [[Walter de Gruyter]]. ISBN 3-11-007680-2.
* Nietzsche, Friedrich (2008/1885), [https://web.archive.org/web/20031204010935/http://ibiblio.org/gutenberg/etext99/spzar10.txt ''Thus Spake Zarathustra''], trans. [[Thomas Common]].
* Tartaglia, James (2016), ''Philosophy in a Meaningless Life: A System of Nihilism, Consciousness and Reality'', London: [[Bloomsbury Publishing]].
* Arena, Leonardo Vittorio (1997), ''Del nonsense: tra Oriente e Occidente'', Urbino: Quattroventi.
* Arena, Leonardo Vittorio (2012), ''Nonsense as the Meaning'', ebook.
ھێڵی ١٢١:
* Harries, Karsten (2010), ''Between nihilism and faith: a commentary on Either/or'', Walter de Gruyter Press.
* Hibbs, Thomas S. (2000), ''Shows About Nothing: Nihilism in Popular Culture from The Exorcist to Seinfeld'', Dallas, TX: Spence Publishing Company.
* [[Mario Kopić|Kopić, Mario]] (2001), ''S Nietzscheom o Europi'', Zagreb: Jesenski i Turk.
* Korab-Karpowicz, W. J. (2005), "[http://www.iep.utm.edu/heidegge/ Martin Heidegger (1889—1976)]", in: ''Internet Encyclopedia of Philosophy'', retrieved at December 2, 2009.
* Kuhn, Elisabeth (1992), ''Friedrich Nietzsches Philosophie des europäischen Nihilismus'', Walter de Gruyter.
ھێڵی ١٢٧:
* Löwith, Karl (1995), ''Martin Heidegger and European Nihilism'', New York, NY: Columbia UP.
* Marmysz, John (2003), ''Laughing at Nothing: Humor as a Response to Nihilism'', Albany, NY: SUNY Press.
* [[Wolfgang Müller-Lauter|Müller-Lauter, Wolfgang]] (2000), ''Heidegger und Nietzsche. Nietzsche-Interpretationen III'', Berlin-New York.
* Parvez Manzoor, S. (2003), "[https://web.archive.org/web/20040220014244/http://www.pmanzoor.info/MWBR-Modernity-Nihilism.htm Modernity and Nihilism. Secular History and Loss of Meaning]", retrieved at December 2, 2009.
* Rose, Eugene Fr. Seraphim (1995), ''Nihilism, The Root of the Revolution of the Modern Age'', Forestville, CA: Fr. Seraphim Rose Foundation.