١٢ پیاوی تووڕە (فیلمی ١٩٥٧): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

فیلمی ساڵی ١٩٥٧ە. لە دەرهێنانی سیدنی
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دروستکردنی وتارێکی نوێ لەڕێگەی سندووقی دروستکردنی وتارەوە لە پەڕەی دەستپێک.
تاگەکان: ئەگەری بەکارھێنانی وشەی نالەبار دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:٥٣، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١

دوازدە پیاوی توڕە فیلمێکی هۆڵی دادگایە، بەرهەمی ساڵی ١٩٥٧ ئامریکایە کە بە دەرهێنەری سیدنی لۆمێت(sidney lumet) لە درامایەکی تلەفزیۆنی هەر بەو ناوەوە هی ڕێجیناڵد ڕۆز وەرگیراوە. فیلمەکە چیرۆکی دەستەی سوێندخۆرانی دادگایەکی دەگێڕیتەوە کە ١٢ کەسن و دەبێت بڕیاری تاوانبار بوون یان نەبوونی تۆمەتبارێکی تەمەن ١٨ ساڵ بدەن کە لەسەر بنەمای گومانێکی بەجێ گیراوە.

بە درێژایی فیلمەکەی ناوی ئەکتەرەکان نابیستین و هەر بە ژمارە بانگ دەکرێن جگە لە دوو کەسیان کە ئەویش تا کۆتایی فیلمەکە ناوەکانیان نازانین و فیلمەکە چون تەنیا لە یەک شوێن هەڵگیراوە جێی سەرنجی خەڵکی بووە.

ئەکتەرەکان هێنری فۆندا (کە بەرهەمهێنەریش بووە دەگەڵ ڕێجناڵد ڕۆز)،لی ج.کووب ،ئێد بیگلەی ،مارشێل و جاک واردەن.

پۆستەری سەر پەردەی سینەما
پۆستەری سەر پەردەی سینەما

کورتەیەک

لە ژوورێکی زۆر گەرم دەستەیەکی سوێندخۆران کە پێکهاتوونە لە ١٢ کەس کۆ دەکەنەوە هەتاکوو بڕیار لەسەر تاوانبار بوون یان نەبوونی کوڕێکی تەمەن ١٨ ساڵ بدەن کە بەڵگەی قایلکەریشی لەسەرە کە باوکی خۆی بە چەقۆی کوشتووە. هەر لەسەرتای بڕیار دان هەموویان دەنگ بە تاوانبار بوونی کوڕەکە دەدەن جگە لە یەک کەسیان کە دڵنیا نییە لە تاوانبار بوونی و دەنگ بە بێتاوانی دەدات و دەست دەکەن بە ورد بوونەوە لە بەڵگەکان...

دەرهێنەر سیدنی لۆمێت
نووسەر ڕێجیناڵد ڕۆز
بەپێی دوازدە پیاوی توڕە

هی ڕێجیناڵد ڕۆز

بەرهەمهێنەر هێنری فۆندا

ڕێجیناڵد ڕۆز

ئەکتەرەکان هێنری فۆندا

لی ج.کووب

ئێد بیگلەی

مارشێل

جاک واردەن

وێنەگر بۆریس کاۆفمەن
کۆبڕ کارل لێرنێر
مۆسیقا کەنیۆن هۆپکێنس
کۆمپانیای بەرهەمهێنەر ئۆریۆن-نۆڤا
ڕێکەوتی بڵاو بوونەوە 10/04/1957
کات ٩٦ خولەک
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان(ئامریکا)
زمان ئینگلیزی
بووجە $337,000
داهات $2,000,000


خەڵاتەکان

  • براوەی خەلاتی باشترین فیلمی بیانی لە فستیڤاڵی بفتا
  • براوەی خەڵاتی ورچی زێڕینی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بێڕڵین
  • پاڵێواری خەڵاتی ئۆسکاری باشترین دەرهێنەر
  • پاڵێواری خەڵاتی ئۆسکاری باشترین لێوەرگری فیلمنامەی
  • پاڵێواری خەڵاتی ئۆسکاری باشترین فیل
  • پاڵێواری خەڵاتی گولدن گلۆبی باشترین فیلمی درام
  • پاڵێواری خەڵاتی گولدن گلۆب بۆ باشترین ئەکتەری ڕۆڵی یەکەمی پیاو(هێنری فۆندا)
  • پاڵێواری خەڵاتی گولدن گلۆب بۆ باشترین دەرهێنەر
  • پاڵێواری خەڵاتی گولدن گلۆب بۆ باشترین ڕۆڵی تەواوکەری پیاو(لی.جی.کووب )