ئۆتۆکاد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی دەروازەی نژیاروانی
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
ب خاوێنکردن, replaced: بەروار ← ڕێکەوت, added orphan tag, typos fixed: وە ← و (3)
ھێڵی ١:
{{Orphan|date=ئاب ٢٠٢١}}
 
{{ھەتیو|date=حوزەیران ٢٠١٧}}
 
Line ٢٢ ⟶ ٢٤:
}}
 
'''ئۆتۆکاد''' نەرمەکاڵایەکی [[بازرگانی]]یە بەکاردەھێنرێت بۆ ئەنجامدانی دیزاینکردنی دوو ڕەھەندی 2D و سێ ڕەھەندی 3D بەیارمەتی کۆمپیوتەر ھەروەھا بۆ سازکردنی ڕەسمە ئەندازیاری یە جۆراوجۆرەکان. ئەم نەرمەکاڵایە لە ساڵی ١٩٨٢ ە وەو وەکو نەرمەکاڵایەکی دێسکتۆپ کاری پێدەکرێت و لە ساڵی ٢٠١٠ شەوە وەکو ئەپلیکەیشنێکی مۆبایلە ھۆشمەندەکان و ئەنتەرنێتی لە ژێر ناوی AutoCAD 360 خراوەتە بەردەست.
 
ئەم نەرمەکاڵایە لەلایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە پەرەی پێدراوە و خراوەتە بازاڕەوە. ئۆتۆکاد یەکەمجار لە کانوونی یەکەمی ١٩٨٢ دا بڵاوکرایەوە و ئەو کاتە لەسەر کۆمپیوتەرە بچووکەکان microcomputers کاری دەکرد. پێش بڵاوبوونەوەی ئۆتۆکاد زۆربەی نەرمەکاڵا بازرگانیەکانی کە دیزاینکردنیان بەیارمەتی کۆمپیوتەر ئەنجام دەدا لەسەر کۆمپیوتەرە زەبەلاحەکان Mainframe computer یان کۆمپیوتەرە بچووکترەکان minicomputers کاریان دەکرد.
 
ئۆتۆکاد لە چەندین بواری بەرھەمھێنان و پیشەسازی یە جۆراوجۆرەکاندا لەلایەن ئەندازیار و تەلارساز و بەڕێوەبەری پڕۆژەکان و دیزاینکەرەکان و چەندین خاوەن پیشەی ترەوە بەکاردەبرێت. وەکو دیارترین بەرھەمی کۆمپانیای ئۆتۆدێسک ئۆتۆکاد لە ساڵی ١٩٨٦ ە وەو لە ھەموو جیھاندا بووەتە پێشەنگی نەرمەکاڵا ئەندازیاریەکانی تر. لەساڵی ٢٠١٤ دا کە وەچەی بیست و نۆیەمینی بڵاوکرایەوە و لەگەڵ ھەموو جۆرەکانیدا بەردەوامە لە بوونی وەکو بەربڵاوترین نەرمەکاڵای ئەندازیاری لە زۆربەی شوێنەکانی دنیادا.
 
== مێژوو ==
ئۆتۆکاد لە نەرمەکاڵایەکەوە بەناوی Interact CAD ە وەو (پێشی دەوترا MicroCAD) داتاشرا کە لە ساڵی ١٩٧٧ دا دەستی پێکرا و لە ساڵی ١٩٧٩ دا بڵاوکرایەوە. ئەم نەرمەکاڵایە لەلایەن داهێنەر مایکل ڕیدڵەوە لە ساڵی ١٩٧٧ دا بە زمانی ئێس پی ئێڵ SPL نووسرا بۆئەوەی لەسەر کۆمپیوتەرێکی کۆمپانیای مارین چیپ سیستەمز Marinchip Systems کاربکات. ئەم کۆمپانیایە موڵکی دوو بەشداربووی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئۆتۆدێسک جۆن ووکەر و دریک دان بوو و ئەم نەرمەکاڵایەش بووە یەکەم نەرمەکاڵای دیزاینکردن بەیارمەتی کۆمپیوتەر کە لەسەر کۆمپیوتەرە بچووکەکان minicomputer کاربکات. دواتر لە ساڵی ١٩٨١ دا جۆن ووکەر و دریک دان لەگەڵ چەند بەشداربوویەکی تردا کۆبوونەوە و ڕێکەوتن لەسەر دامەزراندنی کۆمپانیای مارین سۆفتوێر پارتنەرز Marin Softwares Partners کە دواتر ناوەکەی گۆڕا بۆ ئۆتۆدێسک Autodesk. هەر لەو کاتەوە دامەزرێنەرانی کۆمپانیا نوێ یەکە بڕیاریاندا کە نەرمەکاڵای Interact CAD بە زمانی C دابڕێژنەوە بۆئەوەی لەگەڵ ئامێرەکانی IBM ە نوێکاندا بگونجێت و ناوی نەرمەکاڵاکەشیان گۆڕی بۆ MicroCAD و پاشانیش بۆ ناوەکەی ئێستای ئۆتۆکاد AutoCAD.
 
== دیزاینی نەرمەکاڵا ==
Line ٤٠ ⟶ ٤٢:
! scope="col" style="width:40px;"| وەشان
! scope="col" style="width:40px;"| بڵاوکراوەی
! scope="col" style="width:100px;"| بەرواریڕێکەوتی بڵاوکردنەوە
! سەرنجەکان
|-
Line ٢١٨ ⟶ ٢٢٠:
| Line smoothing (anti-aliasing), Windows 8.1 support added, dropped Windows XP support (incl. compatibility mode)
|}
 
 
{{تووڵی دەروازە|نژیاروانی}}