میرنشینی سۆران: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏ژیاننامەی میر محەممەد، پاشای گەورە یان پاشای کۆرە: ناوی یەکێ لە نەوەکانی نەنوسراوە و لە جیاتی ناوی ئەو ناوی تر نوسراوە
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ب زیادکردنی بەستەر بۆ مەلای خەتێ
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٣٩:
دەگێڕنەوە دەڵێن دوژمنان چەندین شوێنی کوردستان داگیردەکەن بەڵام کەسێکی ئازاو چاونەترس بە ناوی ڕەشائاغا کە (دەبێتە باپیرە گەوڕەی ئیبڕاهیم ئاغا و لەتیف نادرئاغا و سالح نادرئاغا و خزم و سەرۆکی بنەماڵەی باویل ئاغا) بە بێ ئاگاداری پاشا خۆیی و بە ١٥٠-١٦٠کەس ڕووبەڕووی دوژمنان دەبنەوە لە ئەنجامدا بەسەر دوژمنان سەردەکەون، کاتێک کە ئەم ھەواڵە بە پاشا گەیشت، پاشا یاوەرێکی خۆی بەناوی (سۆراو) ناردی بەشوێنیاو خۆشی لەبەر دەرگا چاوەڕێی کرد و تاکو رەشاغا گەیشتە لای ئینجا لەگەڵ خۆی بردیە ژوورەوە و ھەر ئەم کاتە فەرمانی پلەی (فەرماندەیی سوپای) پێ بەخشی.
ھەموو رۆژانی ھەینی پاشای گەورە لە دووای نوێژی ھەینی لە دیوەخانەکەی پێشوازی لە خەڵک دەکرد بۆ دیتنیان و گفتۆگۆ کردن لەگەل کردنیان تاکو لە نزیکەوە ئاگاداری کاروبارو ئێش و ئازارەکانیان ببێ، جارێکیان رەشاغا مەلا عەزیز کە دەکاتە (باوکی باویل ئاغا) لەگەڵ خۆی دەبات بۆ دیوەخان، پاشا دەپرسێت ئەمە فەقێ عەزیزە ڕەشا ئاغاش دەڵێت (بەڵێ) پاشاش ووتی من حەزدەکەم گوێ لەدەنگی ڕاگرم جونکە مەلایەکەی زۆر مەتحی لە لای من کردیە، فەقێ عەزیزیش بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە دەست دەکات بە خوێندنی قورئان بەڵام ھەر لەگەڵ دەست پێ کردنی بە (اعوز بااللە الشیطان الرجیم) پاشا لە جێگای خۆی ھەڵدەستێت و لەسەر چۆک دادەنیشێت کە تەواو بوو، پاشا ھەستا سەر پێ و لە چێگای خۆی دانیشتوو زۆر بە ھێمنی لەسەرخۆ فەرمووی (ئەم قورئان خوێندنەی زۆر خۆش بوو، دڵم نەرم و نیانی کەوتە ناوی، ھەیبەت لە دڵم پەیدابوو) ھەر ئەوکاتە بوخچەیەک ئەشیای کە بریتی بوو لە خەنجەرێکی کاڵا زیو و کورتەک و شەلوار و قوندەرەیەکی کڵاشی چاک و دەستە سڕێکی پێشکەش بە مەلا عەزیزی کرد.
لەوکاتەی کە عەلی بەگی میری یەزیدی بەخۆی و دوو کچی گیران، ئەم دوو کچە بوون بە موسڵمان و میر یەکیێکیانی لە رەسول پاشای برای مارە کرد و ئەوی تریشیان لە مەلاعەزیز مارە کرد بەڵام عەلی بەگ لە ھاوینەھەواری گەلی عەلی بەگ لە سێدارە درا ھەرچەندە میر زۆر عاشقی ئازایەتی بوو بەڵام لەبەر ئەوەی نەبووە موسڵمان بۆیە لەلایان [[مەلای خەتێ]] فتوای لەسێدارەدانی بۆ دەرجوو، جا ھەندێک کەس بۆ مێژوو شێواندن دەڵێن گەلی عەلی بەگ بەناوی عەلی بەگی مامی پاشای گەورە کراوە جونکە پاشا لەسەر خواردنی پارە و گەندەڵی لە سێدارەی داوە بەڵام ئەمە زۆر لە ڕاستیەوە دوورە جونکە پاشای گەورە ھیچ مامی نەبووە بە ناوی عەلی بەگ، ئەو گەلیە بەناوی عەلی بەگی یەزیدی ناونراوە کە لەوێ لەسێدارە دراوە.<ref>{{cite news|last1=بەشی|first1=یەکەم|title=لە تیرۆری پاشای گەورەوە تا جمھووریی رواندز|url=http://www.rudaw.net/sorani/opinion/culture_and_literature/270720181|work=Rudaw|access-date= ٨ی ئابی ٢٠١٨|archive-url=https://web.archive.org/web/20180809143748/http://www.rudaw.net/sorani/opinion/culture_and_literature/270720181|archive-date= ٩ی ئابی ٢٠١٨|dead-url=yes}}</ref>
 
=== سنووری میرنشینی سۆران ===