تاڵیبان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
تاگەکان: گەڕێندراوە بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
گەڕاندنەوەی گۆڕانکارییەکی نیاز پاک لەلایەن Shahid tahir: ببوورە، بەڵام مادام بێسەرچاوەن ناچارم پووچەڵی بکەمەوە. گەر سەرچاوە دادەنێی، دەستکارییەکەم پووچەڵ بکەرەوە. (تو)
تاگ: پووچەڵکردنەوە
ھێڵی ٤:
 
'''تاڵیبان''' بزووتنەوەیەکی [[بنچینەگەریی ئیسلامی]]یە کە داوای جێبەجێکردنی حوکمەکانی شەریعەتی [[ئیسلام]] دەکات لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا، لە ساڵی ١٩٩٤ تاکوو ١٩٩٦ بزووتنەوەیەکی چەکداری بوون، دەستیان بە چالاکییەکانیان کردووە لە [[ئەفغانستان]] و لە ساڵانی ١٩٩٦ تاکوو ٢٠٠١ حوکمی وڵاتی [[ئەفغانستان]]یان کردووە و ئەوکات یارمەتی لە [[پاکستان]] و [[سعودیە]] وەردەگرت ماوەی حوکمەکەشی کۆتایی ھات بە لە دوای [[ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول]] کە ھێرشەکە لەلایەن [[ئەلقاعیدە]] بوو، لە ساڵی ٢٠٠١ تاکوو ئێستا جەنگی تاڵیبان و ھاوپەیمانانی [[ئەمریکا]] و حکوومەتی ئێستای ئەفغانستان بەردەوامە و لەم ماوەیەش بە ھەزاران کەس تێیدا کوژراون لە ھەردوو لایەندا، لەماوەی حوکمی تاڵیبان بەگوێرەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ حوکمێکی لە ڕادەبەر خراپ بووە بەتایبەت بۆ ڕەوشی [[ژن|ژنان]] و ئازادییەکانی مافی مرۆڤ بەرتەسک کرابوویەوە.
==مێژوو==
ئەو بزووتنەوەیە دامەزرا بە ناوی تاڵیبان لە ویلایەتی [[قەندەهار]] کە دەکەوتە باکووری رۆژهەڵاتی [[ئەفغانستان]] کە هاوسنوورە لەگەر وڵاتی [[پاکستان]] لە ساڵی ١٩٩٤، لەسەر دەستی [[مەلا عومەر
|مەلا محمد عمر]]، تاڵیبان بانگەشەی دژی بەدرەوشتی و هاندەری سەقامگیری بوو، هەر لەبەر ئەو بانگەشانە قووتابی قوتابخانە ئایینیەکان بەیعەتیان بە ئەمیرەکەیاندا لە ساڵی ١٩٩٤.
===ڕوودا و گرتنەدەستی دەسەڵات===
پاشی گرتنی ویلایەتی قەندەهار تاڵیبان هێزەکانی [[ئیسماعیل خان]]ی ئامادەکرد لۆ دەستپێکردنی هێرش لە رۆژئاوای شاری [[هیرات]]، ئەوە بوو لە ٥ی ئەیلوول ١٩٩٥ شارەکەیان کۆنترۆڵ کرد، لە زستانی هەمان ساڵ تاڵیبان توانی دەوروبەری شاری [[کابول]] بگرێت و هێرشی مووشەکی دەکردە سەر شارەکە و پەیوەندی بازرگانی بە هەموو شێوەیەک بڕی و لە ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٩٦ شارەکە کەتە بن دەستی تاڵیبان و ئیمارەتی ئیسلامی تێیدا ڕاگەیاند.
پاشی ئەو ڕووداوە وڵاتی [[پاکستان]] و [[سعوودیا]] دانیان بە شەرعیەتی تاڵیبان هینا و پاشی ئەوان وڵاتی ئیماراتیش هاتە ریزی ئەوان، جگە لەو سێ دەوڵەتە هیچ وڵاتێک لە جیهان دانی بە شەرعیەتی تاڵیبان نەنا و لە هەموویان گرنگتر [[نەتەوە یەکگرتووەکان]] بوو کە دانی نەدەنا بە بزووتنەوەی تاڵیبان، بزووتنەوەی تاڵیبان پاڵپشتی لۆجستی و مرۆیی وەردەگرت لە وڵاتی سعوودیا، دوای ٥ ساڵ لە ڕاگەیاندنی حکومەتی تاڵیبان لە ساڵی ٢٠٠١ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هێرشی ئاسمانی و زەمینی کردە سەر بزووتنەوەکە و دەسەڵاتی تاڵیبانی لە شاری کابول رووخاند و حکومەتی ئەفغانستانی دامەزراند و پاڵشتی لێکرد،
 
کۆنترۆڵکردنەوەی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبان لۆ جاری دووەم، لە ئابی ساڵێ ٢٠٢١ بزووتنەوەی تاڵیبان توانی لۆ جاری دووەم کۆنترۆڵی هەموو وڵاتی ئەفغانستان بکا و حکومەتی ئەفغانستان لە وڵاتەکە بروخێنێت.
 
== بەستەرە دەرەکییەکان ==