شێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، باشترکردن
ب چاکسازیی خاڵبەندی
ھێڵی ١:
'''شێی ھەوا''' ({{بە ئینگلیزی|Humidity}}) یان '''ڕادەی شێ''' بە گشتی دوو جۆرە: شێداری ڕەھایی و شێداری ڕێژەیی؛ '''شێداری ڕەھا''' بریتییە لە کەڵەماوی ئاو بە کیلۆگرام یان گرام کە لە ھەر یەک لە قەبارەی ھەوادا بەردەستە. ئەو ڕێژەیەی کە بۆ بۆشایی ئاو پێویستە بۆ ئەوەی قەبارەیەکی دیاریکراوی ھەوای پێ بچەسپێنێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ھەوادا، توانای خەزنکردنی ھەڵمی ئاو بۆ ھەر یەک قەبارەیەک زیاتر دەبێت. '''شێی ڕێژەیی''' بریتییە لە بڕی ئەو شێیەی کە لە قەبارەی ھەوادا لەگەڵ پلەی گەرمی دیاریکراوی ھەوادا خۆی دەگونجێنێت. ھەوای بێ ھەڵم (بێ شێ) پێی دەوترێت ھەوای وشک. ھیچ جۆرە ھەوایەک لە کەش و ھەوادا نییە کە بڕێک شێی نەبێت، تەنانەت لە کەش و ھەوای سەر بیابانەکان و ھێڵی بەرزەکانی ئاسمانیش بڕە شێیەک ھەر ھەیە. ڕووی زەریاکان و ئاوی ڕووکەش و خاکە سەرسەوزەکان سەرچاوەی شێداری ھەوان کە ئەوانیش لە ئاکامی ھەور و باران دەستیان کەوتووە. بەرزترین بڕی ئاو لە ھەوادا ٣–٤٪ ە.<ref>{{Cite web|title=WeatherQuestions.com: What is water vapor?|url=https://weatherstreet.com/weatherquestions/What_is_water_vapor.htm|access-date=2021-08-15|website=weatherstreet.com}}</ref>
 
ئاستی ھەڵمژراوی ئاو لە کەش و ھەوادا ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە ھاوسەنگ ڕاگرتنی پلەی گەرمی کەش و ھەوای زەوی. لەبەر ئەوەی ئاو شەپۆلە تیشکییە درێژەکانی خۆر دەشکێنێتەوە-. بۆیە ئەگەر ڕێژەی ئاو لە کەش و ھەوادا کەم بێت پلەی گەرما زۆر بەرز دەبێت.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/شێ»