کالیگولا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
وتاری نوێ
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٨:٠٥، ١٠ی ئابی ٢٠٢١

کالیگولا (گایوس جولیوس سیزار ئۆگەستس جێرمانیکس، ٣١ی ئابی ١٢ز-٢٤ی کانوونی دووەمی ٤١ز) سێیەمین ئیمپراتۆری ڕۆمانی بوو لە ساڵی ٣٧ی زایینەوە تاوەکو تیرۆرکردنی دوای چوار ساڵ لەلایەن پاسەوانانی تایبەتی ئیمپراتۆرەوە. لە ماوەی دەسەڵاتیدا چەندین کەسی بێتاوان بەبێ دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە کوژران بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە سەردەمی حکومڕانییدا خۆشەویست بوو لەلای خەڵکی ڕۆم.

کالیگولا
ئیمپراتۆری ڕۆم
فەرمانڕەوایی١٦ ئاداری ٣٧ – ٢٤ کانوونی دووەمی ٤١
پێشووتایبیریەس
جێگرکلۆدیەس
ھاوسەر
منداڵ(ەکان)
باوکجێرمانیکس
دایکئەگریپینای گەورە
لەدایکبوونگایەس سیزار
٣١ی ئابی ١٢ز
ئانتیەم, ئیتالیا
مردن٢٤ی کانوونی دووەمی ٤١ز (٢٨ساڵ ژیاوە)
ڕۆما

ژیان

جێرمانیکسی باوکی کالیگولا برازا و کوڕی ھەڵگیراوەی ئیمپراتۆر تایبیریەس بوو و ژەنەراڵێکی سەربازی بەئەزموون بوو کە وای کردبوو ببێت بە یەکێک لە خۆشەویسترین کەسایەتییەکانی ڕۆم لەو سەردەمەدا. کاتێک جێرمانیکس لە ئانتیەک تیرۆرکرا لە ساڵی ١٩، ئەگریپینای خێزانی لەگەڵ شەش منداڵەکەی گەڕایەوە ڕۆما. ئەگریپینا ناکۆکییەکی زۆری لەگەڵ ئیمپراتۆر تایبیریەس ھەبوو بەھۆی ئەوەی تایبیریەسی بە بکوژی ھاوسەرەکەی دادەنا، ئەم ناکۆکییە بوو بەھۆی لەناوچوونی خێزانەکەی و کالیگولا تاکە ڕزگاربووی نێرینە بوو لەخێزانەکەیان لەدوای ئەوەی ھەردوو برا گەورەکەی کوژران. لە دەیەی کۆتایی دەسەڵاتیدا تایبیریەس تەواوی ڕۆژانەی بەسەر دەبرد لە دوورگەی کاپری و ساڵی ٣١ کالیگولا سەردانی کرد. کاتێک تایبیریەس لە ساڵی ٣٧ز کۆچی دوایی کرد، کالیگولا بوو بە ئیمپراتۆر.دھەندێک سەرچاوەی ڕزگاربوو ھەیە لەسەر حوکمی کالیگولا. لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمی فەرمانڕەواییەکەیدا بە دەسەڵاتدارێکی بەڕێز و مامناوەند ناوزەند دەکرێت. بەڵام لە ساڵانی دواتردا سەرچاوەکان سەرنج دەخەنە سەر دڵڕەقی و زیادەرەوی و بێسەروبەرێتی سێکسی و وەک ستەمکارێکی شێت ناوزەند دەکرێت. کالیگولا کاری کرد بۆ ئەوەی دەسەڵاتی زیاتر بە ئیمپراتۆر ببەخشێ. کالیگولا ھەوڵێکی زۆری دا بۆ درووستکردنی پڕۆژەی بیناسازی و کۆشکی گرانبەھا بۆ خۆی، ھەروەھا دەستی کرد بە دروستکردنی دوو پڕۆژەی ئاوەڕۆی نوێ لە ڕۆما. لەسەردەمی پاشایەتییدا ئیمپراتۆریەتی ڕۆم دەستی بەسەر شانشینی مۆریتانیادا گرت و کردی بە پارێزگایەکی خۆی. لە سەرەتای ساڵی ٤١ دا کالیگولا تیرۆر کرا لە ئەنجامی پیلانگێریەک کە ئەفسەرانی پاسەوانی ئیمپراتۆر و ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرانی ڕۆم و ئەندامانی دادگای ئیمپراتۆرییەتی تێیدا بەژدار بوون. دوای مردنی کالیگولا، پیلانگێڕان ھەوڵیاندا کۆتایی بە سیستەمی ئیمپراتۆرییەتی بھێنن و ڕۆم بکەن بە کۆمارێک بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لەدوای ئەوەی پاسەوانانی تایبەتی ئیمپراتۆری کلۆدیای مامی کالیگولایان کرد بە ئیمپراتۆر.

شێتی؟

کۆمەڵێک سەرچاوە ھەن باس لە دڵڕەقی و شێتی کالیگولا دەکەن. ئەو تاوانبار دەکرێت بە کوشتنی خەڵکی بۆ چێژ لێبینین و خەوتن ئەنجام دانی سێکس لەگەڵ ھەر سێ خوشکەکەی و زۆرلێکردنیان بۆئەوەی لەگەڵ پیاوانی دیکە سێکس بکەن. تاوان و خراپە کاری لەگەڵ خوشکەکانی و سوژدەی بۆ کردن لەگەڵ پیاوانی دیکە لەگەڵ ئەوەی کۆشکی شاھانەی کرد بە شوێنی لەشفرۆشی. کالیگولا لەناو خەڵکی بە جلی خوداوەندەکانەوە دەردەکەوت و داوای دەکرد وەک خودایەک بپەرسترێت. ئەو ھەروەھا یەکێک لە ئەسپەکانی کرد بە قەشە. زانینی ژیانی کالیگولا ئاسان نییە بەھۆی ئەوەی تەنھا دوو سەرچاوە لە سەردەمی ژیانیدا ماونەتەوە. ھەندێک سەرچاوە باس لە ژیانی کالیگولا دەکەن، لەوانە کتێبی ژیاننامەی ئەگریپینای گەنج کە خوشکی بوو، بەڵام ھەموو ئەم سەرچاوانە لەناوچوون، بەڵام ئەو سەرچاوانەی ماونەتەوە بەشێوەیەکی باش باسی کالیگولا ناکەن.

سەرچاوەکان