زایەند: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 185.106.31.95 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی 5.120.161.245
چاکسازی
ھێڵی ١:
'''زایەند''' (ھەروەھا: ڕەگەز، جنس، سێکس) ({{بە ئینگلیزی|Sex}}) پێکھاتووە لە [[نێر]] و [[مێ]]. [[کۆئەندامی زاوزێ|کۆئەندامەکانی زاوزێ]] لەھەموو جۆرە زیندەوەرەکان پێک ھاتوە لە دوو کۆئەندامی سەرەکی کە بریتین لە کۆئەندامی زاوزێی نێرینە و کۆئەندامی زاوزێی مێینە،کە ھەریەک لەزیندەوەران تەنھا یەک کۆئەندامیان ھەیە،لەگەڵ ھەندێ زیندەوەری جیاواز کە ھەردوو کۆئەندامی زاوزێیان ھەیە ،خۆگربوون و جووت بوون لە ڕەوشتە بۆماوەییەکانی زیندەوەرانە،ھەریەک لەم کۆئەندامانە خانەی تایبەت درووست دەکەن کە ھەڵگری ڕەوشتە بۆماوەیی زیندەوەرەکەیە،کۆئەندامی زاوزێی نێرینە (تۆو)دروست دەکات ،کۆئەندامی زاوزێی مێینەش (ھێلکە)دروست دەکات ،لەکاتی بەیەک گەیشتنی ئەم دوو بۆماوەخانە تایبەتمەندانە بۆماوەخانەیەکی نوێ بەرھەم دێنن کە ھەڵگری ڕەوشتە بۆماوەیی ھەردوو خانە جووت بوەکەیە،بەم کرداری جووت بونە یاخود بەیەکگەیشتنی ئەم دوو زیندەخانەبۆماوەییانە دەوترێت زایەند(گان).
 
جیاوازی زایەندی مرۆڤ لەگەڵ زیندەوەرەکانی تر بریتیە لەوەی کە ڕەگەزی نێرینەی مرۆڤ ھەڵگری کرۆمۆسۆمی XY ە،بەڵام ڕەگەزی مێینەی مرۆڤ ھەڵگری کرۆمۆسۆمی XX ە،کەبریتین لە بەشێک لە ڕژێمی دیاریکردنی ڕەگەز،ھەروەھا زیندەوەرەکانی تریش  ڕژێمی دیاریکردنی ڕەگەزیان ھەیە ھەروەک مرۆڤەکان،بۆنمونە باڵندەکان ڕژێمی دیاریکردنی ڕەگەزیان بریتیە لەZW،وە مێرووەکان ڕژێمی دیاریکردنی ڕەگەزیان بریتیە لە X0 .