مایکڵ جاکسن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٤٤:
 
== مردن ==
دوای راگەیاندنی مردنی مایکڵ، ئەندامانی کۆنگرێس دەقیقەیەکخوولەکێک وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی، لە لایەکی دیکەوە پزیشکان [[توێکاری]] لاشەی مایکلیان کرد، بەڵام رایانگەیاند لە کاتی زوودا ناتوانن ھۆکاری مردنی دیار بکەن، ھەر چەندە بەپێی پێشبینییەکان ھۆکاری مردنی بۆ ئەو دەرمانە زۆرانە دەگەڕێتەوە کە بەکاری دەھێنان بۆ نەھێشتنی ئازارەکانی لەشی، ھەر لە مردنی بە نیو کاتژمێرێک بڕێکی زۆر دەرمانی دیمیرۆلی بەکارھێنابوو کە رۆژانە بڕێکی وەردەگرت بۆیە خێزانی مایکل پێیان وایە ھۆکاری مردنی بۆ ئەو بەڕ زۆرەی ئەو دەرمانە دەگەڕێتەوە، لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس رایگەیاند جاکسۆن ھۆگری بەکارھێنانی دەرمانی ئۆکسیکونتین بوو، بەڵام ھیچ نیشانەیەکی برینداربوونی دەرەکی بەسەر لاشەی جاکسۆنەوە نەبووە.
دوای ئەوە لاشەی جاکسۆن درایەوە خێزانەکەی پۆلیس لێکۆڵینەوەیەکی وردی لەگەڵ ئەو پزیشکە ئەنجامدا کە لە کاتی گیان لە دەستدانی لەگەڵی بوو ئەویش ھاوکارییەکی زۆری پۆلیسی کردووە، بەڵام پشکنینی ژەھرەکان کە ھۆکاری مردنی دیاردەکات پێویستی بە شەش تا ھەشت ھەفتە ھەیە ئەنجامەکانی دەردەچێت، برایان ئۆکسمان پارێزەری خانەوادەی جاکسۆن گوتی: من زۆر نیگەران بووم لە بەکارھێنانی ئەو بڕە زۆرەی دەرمانانە لەلایەن جاکسۆنەوە و زۆر جار خێزانەکەیم ئاگادارکردۆتەوە لەو زیانانەی کە لە ئەنجامی سەما کردن تووشی دەبێت و رەنگە ژیانیشی بخاتە مەترسییەوە، بەڵام کەس گرنگی بە قسەکانی من نەداوە، برایان ھەروەھا گوتی: من نامەوێ ئاماژە بە ھیچ شتێک بدەم تاکو ئەنجامی پشکنینی ژەھرەکان دەرنەچێت، ھەر بەپێی قسەکانی برایان لە چەند ھەفتەی رابردوودا جاکسۆن خەریکی خوێندنەوەی نووسینەکانی تاکور بوو.
دوایین شەوی ژیانی