محەممەد خاڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بەسەرداچوونەوە |
لە ڕێگەی تووڵامراز دەستکاری کراوە |
||
ھێڵی ١:
{{خاوێنکردن}}
[[پەڕگە:محەمەد خاڵ .jpg|وێنۆک|'''شێخ محەممەد خاڵ'''
'''شێخ محەممەدی خاڵ''' ([[١٩٠٤]]-[[١٩٨٩]]) زانای ئایینی، دادوەر و نووسەری بەناوبانگی [[کورد]] بوو.<ref>{{Cite web|date=2019-12-13|title=Wayback Machine|url=https://web.archive.org/web/20191213052211/http://id.worldcat.org/fast/1584187/|access-date=2021-05-06|website=web.archive.org}}</ref>
== ژیان ==
شێخ
مامۆستا خاڵ لە ساڵی ١٩٠٤ لە شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی ئایینی ناوداری کوردستان لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٤ باوکی بە نەخۆشی کۆچی دوایی دەکات، باپیری حاجی شێخ ئەمینی خاڵ، کە پیاوێکی ناوداری خواپەرست بووە، خاڵ و ھەر چوار براکەی بەخێو کردووە، سەرەتای خوێندنی لای باپیری بووە و لەقوتابخانەی باپیریدا بەڕاستگۆیی و دەستپاکی و خواپەرستی و ڕازیبوون و دوورکەوتنەوە لە ھەڵپەی جیھان پەروەردە بووە.
مامۆستای خاڵ ھەر لە منداڵییەوە ئەوینی خوێندن و نووسین و خولیای پەرتووک و دەستنووس بووە، بەشی زۆری خوێندنی لای مامۆستا شێخ عومەری قەرەداغی بووە، کە زانایەکی ئایینی بەناوبانگ بوو، نەک ھەر لە کوردستاندا، بەڵکوو لەناو زانا ئایینییە عەرەبەکانی ئێراقیشدا، بەشێکیش لە خوێندنی لای مەلا حوسێنی پیسکەندی و شێخ جەلالی قەرەداغی بووە.
ھێڵی ١١:
شێخ خاڵ یەکێک دەبێت لەوانەی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدات و پلەی یەکەمی بەدەست دەھێنێت. بە فەرمانی پادشایەتی دەکرێت بە قازی و لە [[ھەڵەبجە]] دادەمەزرێت، ئیتر ناچار دەبێت دوور بکەوێتەوە لە وانەوتنەوە، لە ژیانی فەرمانبەرێتیدا یەکێک بووە لە قازییە ناودارە شارەزاکانی ئێراق و لە ماوەی ٢٨ ساڵ کار وەک قازی لە [[چەمچەماڵ]] و سولێمانی و [[کەرکووک]] و مووسڵ ئەنجام داوە.
لە ساڵی ١٩٦٢دا لەناو ھەموو قازییەکانی ئێراقدا ھەڵبژێراوە بە ئەندامی دادگای جیاکردنەوەی شەرعی لە [[بەغدا]]، لەم ماوە زۆرەدا جێ پەنجەی لە شالیارێتی داددا دیار و ناسراو بووە، بەوەی کە بە ھیچ جۆرێک لە یاسا و شەریعەت لاینەداوە، ھەرچەندە چەند جارێک لەلایەن کاربەدەستانی زۆر گەورەوە فشاریان خستووەتە سەر بۆ ئەوەی لە یاسا لابدات، بەڵام بێ سوود بووە.
شێخی خاڵ لەبەرئەوەی نووسەرێکی خاوەن بیر و لێھاتوو بووە، خاوەنی بەرھەمی زۆر و بەکەڵک بووە، بۆیە یەکێکە لەو کوردە زۆر دەگمەنانەی کە لە زۆر زووەوە بووە بە ئەندام لە کۆڕی زانیاری ئێراقدا، تەنھا خوالێخۆشبوو [[تۆفیق وەھبی بەگ]] لەپێش ئەوەوەیە لەم بوارەدا، شێخی خاڵ لە ساڵی ١٩٥٣وە ئەندامی کۆڕی زانیاری ئێراق بووە و لە ساڵی ١٩٧٢ەوە جێگری سەرۆکی کۆڕی زانیاری کوردیش بووە، جێ پەنجەی زۆر دیارە لە ھەردوو کۆڕەکەدا، بەرھەمەکانی باشترین بەڵگەن لەم ڕووەوە و توانیوەتی خزمەتی نەتەوەکەی بکات لە بواری ڕۆشنبیریدا و لەڕێی ھەردوو کۆڕی زانیارییەوە ناوی گەورەپیاوانی کورد بگەیەنێ بەجیھان، وەک [[موفتی زەھاوی]]، کە باوکی شاعیری گەورەی بەناوبانگ [[جەمیل سدیق زەھاوی]]یە، ھەروەھا بێتوش، شێخ ئەحمەد فائیز بەرزنجی، [[بابە تاھیر|بابە تاھیری ھەمەدانی]]، مەلا
مامۆستای خاڵ کەسایەتییەکی کۆمەڵاتی ڕەوشت جوان و زمانپاک و دڵفراوان و مێشک کراوە و لەسەرخۆ بووە و تا ڕادەی خواپەرستی باوەڕی بەڕاستگۆیی و لێبووردن و ڕێزگرتن لە ماف و دادوەری ھەبوو، لەو باوەڕەدا بوو، کە کوردایەتی خواپەرستییە، بۆیە لەناخی دەروونییەوە دژی ھەموو جەور و ستەمێک بوو، کە لە نەتەوەکەی دەکرا.
یەکەم وتاری کە [[گۆڤاری گەلاوێژ]]دا لە کانوونی دووەمی ١٩٤٠دا لەژێر ناونیشانی خۆشەویستی نیشتمان دایە کەسانی تر، ئەگەر تەنیا ھەستی نەتەوایەتی ھاندەر بوایە بۆ بەربەرەکانی ئەو ڕژێمانەی کە بەردەوامبوون لە کاولکردنی کوردستان و زەوتکردنی خاکی کوردستان، مامۆستا شێخ
شێخ محەممەد خاڵ ڕۆژانە ١٠ کاژمێر بە نووسین و خوێندنەوەوە سەرقاڵ دەبوو، لەسەر ئەم پڕۆگرامەش تامردن ھەر بەردەوام بوو، سەرەتای خوێندنەوەی لە دەمەوبەیانییەکی زووەوە تا نزیکی نیوەڕۆ، کە دەیکردە نزیکەی ٦ کاژمێر لە جیھانی پەڕتووک و دەستنووسدا و دوانیوەڕوانیش پێش ئەوەی بڕوات بۆ مزگەوت ٣ کاژمێر لەخوێندنەوە و پێداچوونەوەی ئەو پەرتووکانەی، کە لەژێر چاپدابوون و ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانیان، شەوانەش پێش نووستن ماوەی کاژمێرێک بە خوێندنەوەوە خەریک دەبوو، لە ناوەڕاستی حەفتاکانەوە تەنھا یەک چاوی مابوو و بەردەوام زەڕەبینی بەکاردەھێنا بۆ خوێندنەوەو ھەندێک جار پێیان دەگوت: کەوتویتەتە تەمەنەوە و ئیتر ئەوەندەخۆت ماندوومەکە لەوڵامدا دەیگوت: تەندروستیم بەندە بە خوێندنەوە و نووسینەوە، ئەگەر دوورم بخەنەوە لێی، نەک ھەر
== بەرھەمەکان ==
یەکەم وتاری لە گۆڤاری گەلاوێژدا لە کانوونی دووەمی ١٩٤٠دا لەژێر ناونیشانی «خۆشەویستی نیشتمان» بڵاو کردووەتەوە. لەو باوەڕەدا بوو، کە دەبێت ئایین ئاوێتەی نیشتمانی و
شێخ
* «[[تەفسیری خاڵ]]»، تەفسیری [[قورئان]] بە کوردی
# بەرگی یەکەم، ٢١٨ لاپەڕە، بەغدا، ١٩٦٩.
ھێڵی ٢٨:
# بەرگی دووەەم، ٣٣٨ لاپەڕە، سلێمانی ١٩٦٤.
# بەرگی سێیەم، ٥١١ لاپەڕە، ١٩٧٦.
* «پەندی
== سەرچاوەکان ==
* کتێبی مێژووی ناودارانی کورد.
* [http://www.basnews.com/opinion/2015/01/06/شێخ-محەمەدی-خاڵ-ناڵەیەک-لە-دەرووندا/ شێخ
{{تووڵی دەروازە|ژیاننامە}}
|