شێخ حسێنی کەسنەزان (ئەبوو تاھیر): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
+ تاگی ئاماژەی زیاتر، +بەستەر، + چاکسازی ڕێنووس تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو |
+ بەستەر، چاکسازی ڕێنووس تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو |
||
ھێڵی ١:
{{بێلایەنی}}
{{ئاماژەی زیاتر}}
[[پەڕگە:شێخ حسێنی کەسنەزان.png|وێنۆک|557x557پیکسڵ|مەرقەدی شێخ سوڵتان حسێنی کەسنەزان لە [[کرپچنە]] - سەنگاو]]
شێخ حوسەین زۆر حەزی لە شاخ و [[کێو|كێو]] بوو زۆر تێیدا دەگەڕا تاكو پێیان دەووت سوڵتانی شاخەكان, زۆر دیندار و خوداپەرست بوو لە ساڵانی كۆتایی ژیانیدا بەردەوام بەڕۆژوو بوو وە زۆر سەخی و بەخشندە بوو, ئەوەی دەستی بكەوتبایە دەیدایە هەژاران و بێ باوكان و بێوەژنەكان, ڕۆژێكیان بێوەژنێک داوای هەندێك پارەی كرد بۆ منداڵەكانی, لەو كاتەدا شێخ حوسەین هیچی نەبوو لە پارە و سامان ددانێكی كە زێڕ بوو لەدەمی خۆی كێشایەوە و پێی دا بۆ ئەوەی بیفرۆشێت و پارەكە بۆ منداڵەكانی سەرف بكات, حەزرەتی شێخ دوای نیوەشەو ڕووی دەكردە ئەو كێوانە بۆ خوداپەرستی و لەنێوان دڕک و داڵدا پاڵی دەدایەوە تاكو بەیانی بۆ ڕاهێنانی نەفسەكەی, بەشێک لەسامانی تایبەتی خۆی وەک مانگانە بڕیبوەوە بۆ چەند خێزانێكی هەژار و بێ باوک لەگەڵ ئەوەشدا خواردنی تەنها نانی جۆ و گوژاڵک بوو.
Line ١٣ ⟶ ١٤:
== خزمەت كردنی بە ئەهلی فەقێ و زانایان ==
== كەڕاماتەكانی ==
*
*
* موحەممەد خان سلێمان
* خەلیفە
* شێخ موحەممەد ساڵحی كوڕی حەزرەتی شێخ عەبدولقادری كەسنەزان دەڵێت: لە مەجلیسی حەزرەتی شێخ سوڵتان حوسەین(قدس الله سرە) ئامادە بووم پێش ویردی عەسر, شێخ موستەفای شێخ ئەحمەد دەكاتە ئامۆزای سوڵتان حوسەین و بەسوڵتان حوسەینی ووت ویردی عەسر زۆرە و گرانە لەسەر موریدان, حەزرەتی شێخ سوڵتان حوسەێن (قدس الله سرە) فەرمووی: ئەم ویردانە فەرمانی حەزرەتی شێخ عەبدولقادری گەیلانیە (قدس الله سرە) ئەو پرسیارەی دووبارە و سێ بارەوە كرد لە حەزرەتی سوڵتان حوسەین(قدس الله سرە)ئەویش هەمان وەڵامی دەدایەوە كە زیكری عەسر دەستی پێ كرد بینیمان بازێك (ئاماژەیە بۆ حەزرەتی گەیلانی چونكە ئەو بە باز اللە مەشوورە.) هات لەسەر دیوارەكەی پشتی سوڵتان حوسەێن نیشتەوە و لەوێدا مایەوە تاكو گەیشتیینە كۆتایی زیكرەكە یارحیم ئەو كاتە فڕی و ڕۆیشت. حەزرەتی شێخ سوڵتان حوسەین فەرمووییە شێخ موستەفا پرسیارت پێ ماوە ئەویش ووتی نەخێر وەڵامەكەم زانی.
* لە مەلا نەجمەدینەوە ئەویش لەحەمە قییتەوە كە موریدی سوڵتان حوسەین بوو (الله سرە) دەڵێت: سەگەكانی كربچنە هەموو ڕۆژ كۆدەبوونەوە لای قەبرستانەكەی كربچنە و دەحەپین وەك ئەوەی شتێكیان بینی بێت یان گوێیان لە شتێك بێت حەزرەتی شێخ سوڵتان حوسەین فەرمووی: ئەوە بەفڵان كەس دەوەڕن (دەحەپن) كەپارەی شیربایی كچەكانی دەخوارد و ئێستاش لەناو قەبرەكەیدایە , ئەو كابرایە ڕۆژێك لەژیانی دا خزمەتی كردووم وەرن لەگەڵم بابچینە لای قەبرەكەی دوعای بۆ بكەین بەڵكو خودا بەزەیی پیادا بێت و لێی خۆش بێت, كەنزیك بوینەوە لەگۆڕەكەی حەزرەتی شێخ فەرمووی گوێ بگرن, ئێمەش بەگوێی خۆمان دەمان بیست كە سەگێك لەناو گۆڕەكەدا دەحەپێت, حەزرەتی شێخ سوڵتان حوسەین (قدس الله سرە) دوو ڕكعات نوێژی كرد و دوعای بۆ كرد دوای كەمێك دەنگەكە نەما ئێمەش زۆر دڵخۆش بووین وە لەگەڵ حەزرەتی شێخدا گەڕاینەوە.
== وەفاتی ==
گـەوهـەری جـەرگـی نـەبـی چـاوی شـەریعەت ڕۆیی
|