کۆمەڵکوژیی قۆنیە (٢٠٢١): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

کۆمەڵکوژیی خێزانێکی حەوت کەسەی کورد لە قۆنیەی تورکیا
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «'''ھێرشی سەر خێزانی کورد لە قۆنیە''' ھێرشێکی ڕەگەزپەرستانە لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ لە ناوچەی مارمارەی قۆنیە، تورکیا بوو کە لە لایەن گرووپێکی فاشیزمی تورک بۆ سەر بنەماڵەیەکی کورد ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ھێرشەکەدا ھەر حەوت ئەندامی خێزانەکە، کە لە چوار...»ەوە
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠١:٣٦، ١ی ئابی ٢٠٢١

ھێرشی سەر خێزانی کورد لە قۆنیە ھێرشێکی ڕەگەزپەرستانە لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ لە ناوچەی مارمارەی قۆنیە، تورکیا بوو کە لە لایەن گرووپێکی فاشیزمی تورک بۆ سەر بنەماڵەیەکی کورد ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ھێرشەکەدا ھەر حەوت ئەندامی خێزانەکە، کە لە چوار پیاو و سێ ژن پێکدەھاتن بە دەستڕێژی گوللە گیانیان لەدەستدا. ناوی ئەم خێزانە کوردە دەدەئۆغوڵڵاری بوو کە زیاتر لە ٢٠ ساڵ بوو کە لە قۆنیە دەژیان. ھەروەھا ئەم کارەساتە وەکوو «کۆمەڵکوژی» ناوی لێدەبرێت.[١] ١٢ی تەمووزی ٢٠٢١ گرووپێکی تووندڕەو هێرشیان کردە سەر ھەمان خێزان و حەوت ئەندامی خێزانەکەیان بریندار کرد. ئەوکات بەشێک لەو گرووپە تووندڕەوە دەستگیرکران و دواتر پێنج کەسیان ئازادکران.[٢] ئەو گرووپە لە دوای ھێرش و کوشتنی ئەو بنەماڵە کوردە، ئاگریان لە تەرم و خانووەکەیان بەردا.[٣][٤][٥]

کوژراوەکان

بەپێی ئەو ھێرشە حەوت کەس لە خێزانی دەدەئۆغوڵڵاری، بە ناوەکانی یاشار، باڕش، سەرپیل، سێراپ، ئیپەک، مەتین و سیبەل دەدەئۆغوڵڵاری گیانیان لەدەستدا. ئەو خێزانە کوردە ٢٤ ساڵ بوو لەو ناوچەیەی قۆنیە دەژیان و ئەو ماڵەی ئەوکات ھێرشیان کردبووە سەر خێزانە کوردەکە، دراوسێی خۆیان بوون.[٢]

تۆمەتبارەکان

بەرپرسانی تورکیا گەرچی پێیان وابوو کە ئەم ھێرشە لەبەر ھۆکاری نەژادی ڕووینەداوە، بەڵام ڕایانگەیاند کە ١٠ کەس لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.[٦]

ناشتن

لە دوای تەواوبوونی کاری توێکاری بۆ تەرمەکان، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممەی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ تەرمەکان وەرگیرانەوە و ڕادەستی کەسوکاریان کرانەوە. بە ئامادەبوونی سەدان کەسیش، نوێژی مردوویان لەسەرکرا و سەرئەنجام تەرمی ھەر حەوتیان لە گۆڕستانی سەراجئۆغڵووی قۆنیا ناشتران. ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و پەرلەمانتارانی ھەدەپە، جەھەپە و ژمارەیەک لایەنی سیاسی و خەڵکی ناوچەکە بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنیان.[٧][٨][٩][١٠]

کاردانەوەکان

لە ھەندێک شار و ناوچەکانی تورکیا و کوردستان وەکوو مەخموور،[١١] وان،[١٢][١٣] ئێلح،[١٣] ڕحا،[١٣] ئەنتاکیا،[١٣] ئەسکەندەروون[١٣] و ئادانا[١٣] خەڵکی کورد خۆپیشاندانیان لە دژی ئەم کارەساتە ئەنجامدا.

  • ھەدەپە لە ڕاگەیەندراوێک بڵاویکردەوە: «پارتەکەمان، لەبارەی ئەو کۆمەڵکوژییە ترسناک و دڕندانەیەی لە قۆنیە ڕوویداوە، لە ھەموو ڕەھەندێکەوە بەدواداچوونی وردی بۆ دەکات. دەستەی ڕاپەڕاندنی لقی رێکخستنەکانی پارتەکەمان لە قۆنیە و تەواوی دامەزراوەکانی پارتەکەمان تاوەکوو زانینی ھۆکارە سەرەکییەکانی ئەم کۆمەڵکوژییە و کۆکردنەوەی زانیارییەکان، لەسەر ھێڵ دەبن.» ھاوکات لە ھەژماری فەرمیی ھەدەپە لە توویتەر، لەبارەی ھەمان ڕووداوەوە، توویتێک بە زمانی کوردی بڵاوکرایەوە و تێیدا ھاتووە: «لە قۆنیا جارێکی دیکە ڕووی تاریکپەرستان و دڕندانەی خوێنمژەکان دەرکەوتەوە. ئەو فاشیزمانەی کە ھێز و بوێری لە دەوڵەت وەردەگرن، ھێرشیان کردە سەر خێزانێکی دیکەی کورد و حەوت کەسیان کوشت. ئێمە ئەمە قبووڵ ناکەین، ھەرگیز مایەی قبووڵکردن نییە.»
  •   ھەرێمی کوردستان
    • نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە توویتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند: «سەرکۆنەی ھێرشی سەر خێزانێکی کورد لە تورکیا دەکەین، ھاوخەمی کەسوکار و خۆشەویستانی قوربانییەکانین. ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێھۆیە دەبێت، رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.»[١٤][١٥]
    • مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە توویتێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاراستەی کەسوکاری کوژراوەکان کرد و ڕایگەیاند: «چاوەڕوان دەکەم ئەنجامدەرانی ھێرشەکە بە تەواوی سزابدرێن.»[١٦][١٧]
  •   تورکیا
    • سولەیمان سۆیلوو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە بارەی کوژرانی حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە کۆنیا ڕایگەیاند: «ڕووداوەکە ھیچ پەیوەندییەکی بە پرسی کورد و تورکەوە نییە، دوژمنایەتییەکی نزیکەی ١١ ساڵەیە، هاوڕێیانمان لە نزیکترین کاتدا دەتوانن ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەستبەسەر بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ھێزە ئەمنییەکانمان کەوتوونەتەخۆ و بەم نزیکانە ڕادەستی یاسا دەکرێن.»[١٨][١٩][٢٠]
    • داواکاری گشتیی قۆنیە ڕایگەیاند کە ١٠ کەس لەسەر کوشتنی خێزانە کوردەکە دەستگیرکراون و ھەروەھا ئاماژەی بەوەی کرد: «ھۆکاری ڕووداوەکە دوژمندارییەکی ١١ ساڵە بووە و ھیچ سەرداوێک نییە بیسەلمێنێت ھۆکاری نەژادی لە پشت شەڕەکەوە بووە، ھەربۆیە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ھەموو ئەو کەسانە دەستیپێکردوە کە ویستویانە ڕووداوەکە بەلاڕێداببەن.»[٦][٢١][٢٢]

سەرچاوەکان

  1. ^ خێزانێكی كورد لە شارێكی توركیا كۆمەڵكوژ كران. ڕۆژنیوز (لە ڕێکەوتی ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١).
  2. ^ ئ ا لە شاری کۆنیا ھێرشکرایە سەر خێزانێکی کورد و حەوت کەسیان کوژران. تۆڕی میدیاییی ڕووداو (لە ڕێکەوتی ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١).
  3. ^ قتل عام خانواده کرد ساکن قونیه توسط ترک های ملی گرا(فارسی). کوردپرێس (لە ڕێکەوتی ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١).
  4. ^ حەوت کەسی یەک خێزان لە کۆنیای تورکیا دەکوژرێن. دەنگی ئەمریکا (لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١).
  5. ^ بەوێنە؛ خێزانێکی کوردی حەوت کەسی کۆمەڵکوژ کران. ناس نیوز (لە ڕێکەوتی ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١).
  6. ^ ئ ا داواکاری گشتیی کۆنیا: ١٠ کەس لەسەر کوشتنی خێزانە کوردەکە دەستگیرکراون. تۆڕی میدیاییی ڕووداو (لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١).
  7. ^ تەرمی حەوت کوردە کوژراوەکەی کۆنیا بە خاک دەسپێردرێت. تۆڕی میدیاییی ڕووداو (لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١).
  8. ^ مەڕاسیمی بەخاکسپاردنی ئەو خێزانە کوردەی لە کۆنیا کوژران. دەنگی ئەمریکا (لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١).
  9. ^ ئەو خێزانە کوردەی لە كۆنیا کۆمەڵکوژکران بە خاک دەسپێردرێن. ڕۆژنیوز (لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١).
  10. ^ ئەو خێزانە حەوت کەسییەی دوێنێ لە کۆنیای تورکیا کوژران بەخاکسپێردران. شارپرێس (لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١).
  11. ^ خەڵکی مەخموور کۆمەڵکوژی کۆنیای شەرمەزار کرد. ڕۆژنیوز (لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١).
  12. ^ لە وان پۆلیس ھێرش دەکاتە سەر چالاکوانان. دەنگی ئەمریکا (لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١).
  13. ^ ئ ا ب پ ت ج کۆمەڵکوژییەکەی کۆنیا لە زۆر شار شەرمەزار کرا. ڕۆژنیوز (لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١).
  14. ^ سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی کوشتنی ئەندامانی خێزانە کوردەکەی کۆنیا دەکات. تۆڕی میدیاییی ڕووداو (لە ڕێکەوتی ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١).
  15. ^ سەرۆكایەتیی ھەرێم لەسەر كوژرانی حەوت كوردەكەی توركیا ھاتەدەنگ. شارپرێس (لە ڕێکەوتی ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١).
  16. ^ مەسرور بارزانی: چاوەڕێی سزادانی بکوژانی خێزانە کوردەکەی کۆنیا دەکەم. تۆڕی میدیاییی ڕووداو (لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١).
  17. ^ مه‌سروور بارزانی له‌سه‌ر كوژرانی خێزانه‌ كورده‌كه‌ی توركیا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌. کوردستان٢٤ (لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١).
  18. ^ کوژرانی ئەندامانی خێزانە کوردەکە پەیوەندیی بە پرسی کورد و تورکە نییە. کوردپرێس (لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١).
  19. ^ ڕوونکردنەوەی وەزیری ناوخۆی تورکیا لەسەر کوژرانی حەوت کەس لە کۆنیا. ئاژانسی ئانادۆڵۆ (لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١).
  20. ^ وەزیرى ناوخۆى توركیا له‌ باره‌ی كوژرانی خێزانێكی حه‌وت كه‌سی ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات. کوردستان تیڤی (لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١).
  21. ^ ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆنیا لەربارەی ڕووداوی کوشتنی حەوت کەسەکە. ئاژانسی ئانادۆڵۆ (لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١).
  22. ^ داواکاری گشتیی کۆنیا لەبارەى کوژرانی خێزانە کوردەکە: کێشەیەکی ١١ ساڵە. ناس نیوز (لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١).