پرۆژەی نوێکردنەوە و چاکسازیکردنی داڕێژەکانی زانیاریدان لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ دەستی پێ کردووە. پرۆژەکە ھەوڵی چاکسازیکردن دەدات لە داڕێژەکانی زانیاریدانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەم شێوەیە:
{{داواکردنی لێدوانی کۆمەڵگە}}
# داڕێژەکان لەسەر دوایین وەشانی ویکیپیدیای ئینگلیزی نوێ دەکاتەوە
سڵاو! ئەم پەڕەیەم دروست کردووە تاکوو بانگێشتی کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردی بکەم وتووێژ لەسەر دۆخی [[ویکیپرۆژە:زانیاریدانەکان|داڕێژەی زانیاریدانەکان]] بکەین، ئەوانەی لە ویکیپرۆژەکە داندراون و ھەم ئەوانەشی تێیدا دانەندراون. وەک دەزانن، ویکیپیدیا کوردی ئێستا لە ڕووی ناوەڕۆکەوە ڕۆژ بە ڕۆژ پەرە دەسێنێت، ھەرچەند دڵخۆش کەرە، لە ڕووی تەکنیکییەوە، ویکیپیدیای کوردی ھێشتا زۆر لە پاشەوەیە، تەنانەت بەو ھەوڵانەشی کە چەندین ساڵە داومانە بۆ پەرەپێدانی. ئێستا لە خوارەوە ئاماژە بە کۆمەڵێک چاکسازی دەدەم کە حەز دەکەم لە داڕێژەکانی زانیاریداندا ئەنجامی بدەین، ھەر لە ناوەوە تاکوو ناوەڕۆک.--◂ [[user:Épine|ئێپین]] [[user talk:Épine|وتووێژ♬]] ٠١:٤٢، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
# ھەندێک داڕێژە ھەن کە بە ھەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی ھەن و ھەمان ناوەڕۆکیان ھەیە، ئەم داڕێژانە تێکەڵ دەکرێن
# زانیاری ھێنانی خۆگەڕ بۆ پڕکردنەوەی داڕێژەکان لەڕێگەی [[ویکیدراوە]] کەڵکی لێ دەبیندرێت.
== کێ دەتوانێت بەشدار بێت؟ ==
== پێشنیارەکان ==
ھەر کەسێک ئەزموونی لەگەڵ ناوەڕۆکی داڕێژە و مۆدیوولەکان ھەبێت دەتوانێت بەشدار بێت لەم پرۆژەیە.
===ناو===
یەکەم شت کە پێویستە گۆڕانکاری تێدا بکەین ناوەکەیە. بەڕای من، زانیاریدان ھەڵەیە و پێویستە ناوێکی شیاوتری بۆ بدۆزینەوە، ئەگەر ناوە ئینگلیزییەکە وەربگێڕین دەبێتە سندووقی زانیاری، و بەڕای من پێویستە ئەمە بەکاربێت بەجێی ئەوەی ئێستا. ئەگەر ناوی باشتریشتان لەلایە، تکایە لە بەشی وتووێژەکان ئاماژەی پێ بدەن.
== سکاڵای کێشەیەک بدە ==
=== دووبارەبوونەوەی ناوەڕۆک ===
ئەگەر ھاتوا تێبینیت کرد یەکێک لەو داڕێژانەی ئەم پرۆژەیە کاری تێکردوون کێشەیان بۆ دروست بووە، پەیامێک لەسەر پەڕەی پەرەپێدەرەکە بەجێ بھێڵە، یاخود لێدوانێک لەسەر پەڕەی داڕێژەکە یاخود ئەم پەڕەیە دەست پێ بکە.
وەک لە پەڕەی پرۆژەکە دیارە، ھەر داڕێژەیەک دوو وەشانی ھەیە، وەشانێکی ئینگلیزی و وەشانێکی کوردیش. واتا بۆ ھەر داڕێژەیەک، دوو پەڕە ھەیە، بە نزیکەی ھەمان ناوەڕۆکەوە، تەنیا بەھاکانی داڕێژەکان فەرقیان ھەیە، یەکیان کوردییە و ئەوی تریشیان ئینگلیزییە. دەتوانین ئەم کێشەیە بە تێکەڵکردنی داڕێژەکان چارەسەر بکەین، دەتوانین لە یەک پەڕەدا، ھەردوو بەھاکە دابنێین، ھەم ئینگلیزییەکە و ھەم کوردییەکەش. ئەمە کۆمەڵێک کارمان لەسەر ئاسانتر دەکات، بۆ نموونە:
# دەتوانین بە یەک دەستکاری داڕێژەکە نوێ بکەینەوە، لەجیاتی ئەوەی دوو پەڕەی جیاواز بە دوو کۆدی جیاوازەوە نوێ بکەینەوە؛
# دەتوانین لە داھاتوو بۆتێک بەکاربێنین کە بە ئاسانی بەھا ئینگلیزییەکان بکاتەوە بە کوردییەکان لە حاڵەتێک ئەگەر ھاتوو بەکارھێنەرەکە داڕێژەکەی لە وتارە ئینگلیزییەکەوە کۆپی کردبوو؛
# داڕێژەکان کۆکراوەتر دەبن لەوەی ئێستا و بەھۆی ئەمەشەوە دەتوانین پۆلێنکردنی وتارەکان ئاسانتر بکەین (ئەم جۆرە داڕێژانە پۆلی ڕاگرتنیان لەگەڵە، بۆ نموونە لەکاتی ھەبوونی ھەڵەیەک یان بەھایەکی نەناسراو کارا دەبێت و وتارەکە خۆگەڕانە پۆلێن دەکات، بەمەش ئاسانتر ئەو وتارانە دەدۆزینەوە کە کێشەیان تێدایە و دەتوانین چاکیان بکەینەوە.
== داڕێژە کارتێکراوەکان ==
=== بەکارھێنانی ویکیدراوە ===
{| class="wikitable"
دەتوانین ھاوشێوەی ویکیپیدیا عەرەبی و کۆمەڵێک ویکیپیدیای تریش، سوود لە ویکیدراوە ببینین بۆ پڕکردنەوەی زانیارییەکانی بۆکسەکە بە شێوەیەکی خۆگەڕانە. وەک دەزانن زۆرینەی ویکیپیدیاوانەکان داڕێژەکان کۆپی دەکەن و دواتر تاقەتیان نییە زانیارییەکانی ناوی وەربگێڕن و ھەر بە ئینگلیزی جێی دێڵن، کە ھیچ سوودێک ناگەێنێت بەو خوێنەرانەی ئینگلیزی نازانن و شێوەی وتارەکەش ناشرین دەکات. کاتێک ویکیدراوە بەکار دەبەین، یەک جار زانیارییەکان لەوێوە وەردەگێڕین و بۆ ھەموو وتارەکان بەکار دێت. بۆ نموونە [[داڕێژە:زانیاریدانی کەسایەتی/ویکیدراوە/doc|سەیری ئەمە بکەن کە بە شێوەیەکی خۆگەڕ زانیارییەکانی ھێناوە]]. دەتوانین ئەم سیستمە لە ویکی عەرەبییەوە بە ئاسانی بگوازینەوە لای خۆمان لەکاتی نوێکردنەوەی ناوەڕۆکی داڕێژەکان.
|+ ئەو داڕێژانەی لە ئەنجامی پرۆژەکە کاریان تێ کراوە

=== دانانی کۆمەڵێک وشەی ستاندارد ===
! داڕێژە !! وەشانی ویکیدراوە !! دۆخ !! پەرەپێدەر
کاتێک داڕێژەکانمان تێکەڵکرد، بڕیار لەسەر کۆمەڵێک وشەی ستاندارد دەدەین کە لە ھەموو داڕێژەکان بەکاربێت. بۆ نموونە بۆ وشەی caption، لە ھەندێک شوێن نووسراوە ژێرنووس، ھەندێک نووسراوە لێدوان، بۆ وشەی death لە ھەندێک شوێن نووسراوە مەرگ و ھەندێکی تر مردن، دەتوانین ئەمانە یەکلایی بکەینەوە و لە ھەموو داڕێژەکان بەکاریان بێنین و ھەموویان یەک تۆنیان ھەبێت.

| {{دا|زانیاریدانی کەسایەتی}} || {{دا|زانیاریدانی کەسایەتی/ویکیدراوە}} || {{سەح}} || {{بەکارھێنەر|Épine}}
== بۆچوونەکان ==

| {{دا|زانیاریدانی ڕێکخراو}} || {{دا|زانیاریدانی ڕێکخراو/ویکیدراوە}} || {{زەڕب}} || {{بەکارھێنەر|Épine}}

=== {{پشتگیری}} ===

* {{لەگەڵ}} من یەکێکم لەوانەی زۆر بەدەست داڕێژەی زانیاریدانەکانەوە کێشەم بۆ دروستبووە، ھەرچۆنێک بێت لە یەک یان چەن حاڵەتێکدا کاتێک ئەمانەوێ نوێی بکەینەوە لەگەل ویکی ئینگلیزی، ئەوە ئەو وتارانەی پشت بە وەشانە کۆنەکە دەبەستن تێک دەچن، بۆیە تکایە با بیکەین گەر بەشداریکردنیش ھەبوو بەشداریش دەبم سوپاس [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ٠٢:٣٦، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
** سپاس ساکورا، لەکاتی نوێکردنەوەی داڕێژەکان، ئەوانەی ئێستا لەسەر وتارەکان ھەن، تێک ناچن. بە شێوەیەک دەستکارییان دەکەین کە کێشە بۆ ھیچ وتارێک دروست نەبێت.--◂ [[user:Épine|ئێپین]] [[user talk:Épine|وتووێژ♬]] ٠٢:٤٣، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
* {{لەگەڵ}} کارێکی زۆرچاکە ئەگەر بێت و بکرێتە یەک وەشان،بەڵام سەبارەت بە ناوەکەی من ھیچ کێشەیەکی لێ نابینم زانیاریدان زۆر گونجاوترە لە سندوقی زانیاری،سەرەرای ئەمەش بۆچوونی ھاوڕێیانیش گرنگە،بژیت،بەھیوای بەردەوامی.[[بەکارھێنەر:فەرھاد|فەرھاد]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:فەرھاد|لێدوان]]) ٠٣:٣٦، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
* {{لەگەڵ}} دەست خۆش [[بەکارھێنەر:مامۆستا|مامۆستا]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:مامۆستا|لێدوان]]) ٠٦:٣١، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
* {{لەگەڵ}} سوپاس بۆ ھەموو لایەک، ھاوڕام و بە ڕاستی شتێکی پێوستە. [[بەکارھێنەر:Ahrir|AGH]]  ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ahrir|'''وتووێژ📝''']]) ١٢:٠٤، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
* {{لەگەڵ}}، بۆ ناوەکەیش لای منەو باشترە زانیاریدان بێت تا سندوقی زانیاری. [[بەکارھێنەر:Danial2703kurdistan|DK2]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Danial2703kurdistan|لێدوان]]) ١٢:١٤، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
* {{لەگەڵ}} منیش لەگەڵ ئەوەدام کە زانیاریدانەکان پێویستیان بە چاکسازییە، بەڵام ئەبێت بە شێوازێک بێت کە پەڕەکانی پێشوو کە پشت بە وەشانە کۆنەکەی دەبەستن تێک نەچن. بۆ ناوەکەش، بەڕای من زانیاریدان باشترە. [[بەکارھێنەر:Halbast420|Halbast420]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Halbast420|لێدوان]]) ١٢:٢٨، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
* {{لەگەڵ}} بەڕاستی بۆچوونەکی ناوازە و بە بەهایە لۆ ویکیپیدیای کوردی، ناوەڕۆک و سیمای ووتارەکانیش بەو شێوەیە جوانتر ئەبن و پڕ زانیاریتر دەبن [[بەکارھێنەر:Shahid tahir|شەهید]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Shahid tahir|لێدوان]]) ١٣:٢٣، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
=== {{دژایەتی}} ===

=== لێدوانەکان ===

{{لێدوان گوێزراوەتەوە لە|[[لێدوانی ویکیپرۆژە:زانیاریدانەکان]]}}
{{گێڕانەوەی لێدوان|سڵاو، پێم باشە ئەم داڕێژانە یەک یەک نوێ بکەینەوە و داڕێژە ئینگلیزییەکان ھەموو بسڕینەوە و تێکەڵیان بکەین لەگەڵ کوردییەکان. بۆیە وا دەڵێم چوونکە پێویست ناکات دوو داڕێژە بە دوو ناوی جیاواز ھەبن و ھەمان ناوەڕۆکیان ھەبێت، لەکاتێکدا ئەتوانین لە داڕێژەکان وا لە بەھاکان بکەین کە بە ھەردوو زمان کار بکەن. ڕاتان چییە؟ ئەگەر پێتان باشە دەستپێ ئەکەم.◂ [[user:Épine|ئێپین]] [[user talk:Épine|وتووێژ♬]] ٢٠:١٦، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)}}
:{{گێڕانەوەی لێدوان|سڵاو کاک {{وب|Épine}} ڕاستییەکەی ئەمە کارێکی ھەستیارە. من وەک خۆم دەڵێم نەک داڕێژە بەڵکوو، تاکە پارامەترێکیش ئینگلیزی و زمانەکانی تر نەبن. من پێشتر لەدەرەوە ئەم قسەیەم بۆ Kushared و Serchia کردووە، و پێیان باش نەبووە. دەشێت ئەم دوو داڕێژانە بە پاشەکەوتکردنی کات چاو لێ بکرێن. دەبێت تەواوی کۆمەڵگە ئاگاداری ئەم کارە بن گەر بکرێت. ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ١٣:٣١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)}}
::{{گێڕانەوەی لێدوان|@[[بەکارھێنەر:Aram|Aram]] ئێ منیش حەتمەن خۆم ھیلاک ناکەم ئەگەر کەس لەگەڵ بۆچوونەکەم نەبێ—من کێشەم نێیە ئەگەر پارامەترە ئینگلیزییەکان ھەبن چوونکە کارئاسانی لە ھێنانی زانیاریدانەکان ئەکا، بەس بۆچی دوو وەشانمان ھەبێ لەکاتێکدا ئەتوانین یەک وەشانمان ھەبێت و ھەردوو بەھا ئینگلیزی و کوردییەکان تێکەڵ بکەین؟ لە ڕووی نوێکردنەوەی داڕێژەکانیش زۆر پراکتیکی ترە.◂ [[user:Épine|ئێپین]] [[user talk:Épine|وتووێژ♬]] ٠٠:٠٣، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)}}
:::{{گێڕانەوەی لێدوان|@[[بەکارھێنەر:Épine|Épine]] ڕاستییەکەی تێکەڵکردنیشیان کارەکان ئاڵۆزتر دەکەن نەک ئاسان چونکە ئێمە ویکییەکانی تر دەکەینە سەرچاوەی ناوەڕۆکی داڕێژەکانمان جا لێرەدا و لەکاتی نوێکردنەوەیان سەر لە بەکارھێنەرەکە دەشێوێت. با کۆمەڵگەش قسەی خۆیان بکەن. ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ٠٨:٢٥، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)}}
::::{{گێڕانەوەی لێدوان|@[[بەکارھێنەر:Aram|Aram]] ئێمە بە ھەڵە لە نوێکردنەوەی ناوەڕۆک گەیشتووین. کاتێک ناوەڕۆک نوێ دەکەینەوە دەبێ تەنیا ئەو بەشانە دابنێینەوە کە بە داڕێژە ئەسڵییەکە زیاد کراون، نەوەکا تەواوی ناوەڕۆکی داڕێژەکان. ئەگەر ئینگلیزییەکانیش بەو شێوەیە نوێ بکەیتەوە ھەر دەبێ سەرلەنوێ وەرگێڕانە کوردییەکانیان بۆ دابنێینەوە. ◂ [[user:Épine|ئێپین]] [[user talk:Épine|وتووێژ♬]] ٢١:٢٦، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)}}
:::::{{گێڕانەوەی لێدوان|کاک {{وب|Épine}} قسەکەت دروستە و من ئەوە دەزانم، بەڵام مەرج نییە بەکارھێنەرانی تر ئەوە بزانن. بەڕاستی من وا ھەست دەکەم کارەکە بۆ بەکارھێنەرانی داھاتوو قورس بن. تا ئەو جێیەی من تێبینیم کردبێت بەکارھێنەران گرنگی بە وەشانە کوردییەکە نادەن و ڕێک چی لە ئینگلیزییەکە ھەبێت دەیھێننە ناو کوردییەکە. زۆر دوودڵم لە کردنی ئەم کارە! ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ٢٢:٠٠، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)}}
::::::{{گێڕانەوەی لێدوان|کاک @[[بەکارھێنەر:Aram|Aram]] ھیچ کاریگەرییەک دروست ناکات، ئەگەر تەنانەت ئینگلیزییەکەش بێنن ھەر کاری خۆی دەکات چوونکە بەھاکان بە ھەردوو زمانەکە ھەن، ناوی داڕێژە ئینگلیزییەکانیش دەکەین بە ڕەوانەکەر بۆ داڕێژە سەرەکییەکە. ڕوونە؟ بۆ نموونە داڕێژەی infobox person دەکەین بە ڕەوانەکەر بۆ زانیاریدانی کەسایەتی، و ھەموو بەھاکان بە ئینگلیزی و بە کوردیش کار دەکەن لەسەر ھەمان داڕێژە و لە یەک پەڕەدا. ئەوکاتە لەجیاتی دوو پەڕەمان ھەبێت، یەک پەڕەمان دەبێت کە دەتوانین بە ئاسانی نوێی بکەینەوە (ئەو کات یەک داڕێژە نوێ دەکەینەوە نەک دووان.) ئنجا شتێکی خۆش ئەوەیە ئەتوانین تاسک بدەین بە بۆتێک کە ھەموو بەھا ئینگلیزییەکان لەسەر ھەموو داڕێژەکان بکاتەوە بە کوردی ئەگەر ویستمان، ئەمەم لە ویکی سوێدی بینیوە زۆر باشە! ◂ [[user:Épine|ئێپین]] [[user talk:Épine|وتووێژ♬]] ٢٢:٠٦، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)}}
:::::::{{گێڕانەوەی لێدوان|بەڕاستی ناتوانم ئاسان بڕیار بدەم. ویکییەکانی تر بە چرکە گۆرانکاری دەکەن. ئێستا تێکەڵکردنیان کێشە نییە، بەڵام ھاوتاکردن لەگەڵ ئەوان ئەستەمە. کەسێک و دوو کەس ناتوانێت چاودێریی ئەو ھەموو زانیاریدانە بکات و بەوریایییەوە نوێیان بکاتەوە. بەڕاستی من پێم باشە ئەوە نەکەین. ھەر بۆ نموونە ئێستا من تیاماوم کە چۆن [[داڕێژە:Infobox settlement]] و نوێ بکەمەوە. زۆر ئاڵۆزە! جا داڕێژە کوردییەکەش لەولاوە بوەستێت. بۆ نموونە سەیری وتاری وڵاتەکان بکە و دەبینیت کە داڕێژەکە زۆر وێرانە! گەر تێکەڵیان بکەین، بەڕای من ئەوەندەی تر کارەکە ئەستەم دەبێت. ئینجا شتێکی تریش ئەوەیە کە ئێستا بەشێکی داڕێژەکان بە مۆدیوولەکانەوە پەیوەست کراون و ئێمەش بەکارھێنەرێکی چالاکی وامان نییە کە بتوانێت جگە لە سترینگەکان دەستکاریی مۆدیوولەکان بکات. بەڕاستی زەحمەتە! ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ٢٢:١٩، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)}}
::::::::{{گێڕانەوەی لێدوان|لێت تێدەگەم بەڵام بەڕاستی تێکەڵکردنیان کارێکی ئەوەنە زەحمەت نییە، [https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=داڕێژە:زانیاریدانی_کەسایەتی/ویکیدراوە&diff=810534&oldid=810529 سەیری ئەمە بکە] من کردم ئەمڕۆ، ڕەنگە کەمێک ئاڵۆز بێت لەپێش چاوت لە سەرەتادا بەڵام بەڕاستی ئەوەندە ئاڵۆز نییە ئەگەر لێی ورد ببیتەوە. ئێستا ھەمان داڕێژە بە ھەردوو بەھا ئینگلیزی و کوردییەکەش کار دەکەن. داڕێژەکە بانگی مۆدیوولیش دەکات و ھەندێک گۆڕانکاریم لە مۆدیوولەکەش کرد بەڵام بەڕاستی شتێکی وای پێویست نەدەکرد. لایەنی کەم دەتوانین ئەمە بۆ ئەو داڕێژانە بکەین کە لە تواناماندایە، ئەوانەشی زانیمان بەکەڵک نایە دەستی لێ نادەین، بەس ئێستا بۆ زۆرینەیان حەیفە ئەو پەرش و بڵاوییەمان ھەیە. ◂ [[user:Épine|ئێپین]] [[user talk:Épine|وتووێژ♬]] ٢٢:٣١، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)}}
:::::::::{{گێڕانەوەی لێدوان|دەزانم کە ئەو کارە دەکرێت بکرێت و ھەردووکیشمان لە یەکتری تێ دەگەین و دەزانین باسی چی دەکەین. ھەر ئیمڕۆش کە دەستکارییەکانتم بینی، تێگەشتم و زانیم بەتەمای چیت. چاکیش دەزانم کە داڕێژە کوردییەکانی ئێستا ھەر نوێ ناکرێنەوە و بەزۆری پشت بە ئینگلیزییەکان دەبەسترێن. بەھەرحاڵ، گەر کۆمەڵگە ڕازی بن کێشەم نییە، بەڵام بڕوام پێ بکە زۆر زەحمەتە من بتوانم ئەو بڕیارە بدەم. من لەوسەر دەترسم نەک لەمسەر. ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ٢٢:٤٧، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)}}
{{سەری دێڕ|:::::::::}}
*{{لێدوان}} ئەگەر ١٠٠٪ وەک خۆی جێبەجێ بکرێت ئەوا وەک پڕۆژەکە لەگەڵیدام، بەس ئەو تێبینییانەی کاک ئارامیش درووستن لە نموونەی کارکردنی داڕێژە و مۆدوولەکان بەیەکەوە. بۆ ناوی infobox ئەوا پێموایە زیاتر لە ١٠ ساڵە ھەر ئەو ناوە بەکاردێت بۆیە وەک خۆم لەگەڵ ئەوەم وەک خۆی بمێنێتەوە. بەکورتی لەگەڵیدا دەبم ئەگەر ھیچ کێشەیەک بۆ ویکیپیدیای کوردی و وتارەکانی درووست نەکات + بەکارھێنەر بتوانێت داڕێژەکان لە ویکیپیدیای ئینگلیزی کۆپی بکات وەک جاران و تەنیا ناوەڕۆکەکەی بکاتە کوردی. [[بەکارھێنەر:Kushared|Kushared]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Kushared|لێدوان]]) ٠٦:٠١، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
**دەستخۆش کاک {{و| Kushared}} تێکەڵکردنی داڕێژەکان ھیچ کێشەیەک دروست ناکات، بە شێوەیەک دەیکەین کە ھیچ کام لە وتارەکان تێک نەچن. بەکارھێنەران ھێشتا دەتوانن لە ویکی ئینگلیزییەوە کۆپی\پەیست بکەن دوای تێکەڵ کردنەکەش.◂ [[user:Épine|ئێپین]] [[user talk:Épine|وتووێژ♬]] ١١:٥٠، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
*{{لێدوان}} پێشتر لە شوێنێک قسەمان لەسەر ھێنانی زانیارییەکان لە ویکیدراوە کرد، ڕێی دروست ھەر ئەوەیە. لە ویکیی کەتەلۆنی و عەرەبی باش کردوویانە، بەڵام ئەوەی بزانم کارەکە زۆر ئاسان نییە. یەک دوو بەکارھێنەری بەئزموون ھەوڵیان دا و تەنیا یەک [[داڕێژە:داتابۆکس|داڕێژەی گشتیمان]] دروست کرد، کە پێویستە بەپێی بابەتەکان جیابکرێنەوە وەک [[ویکیپیدیا:وەرگرتنی زانیاری لە ویکیدراوە|لەم پەڕەیە]] خشتەیەکمان بۆ دروست کردوون. تۆ یان ھەر کەسێکی تر گەر دەتوانن لە ویکیی کەتەلۆنی، عەرەبی، یان ھەر یەکێکی دیکە داڕێژەکان بگوازنەوە زۆر باش دەبێت. دەتوانین سەرەتا لە گرنگەکان دەست پێ بکەین. سەبارەت بە داڕێژە کۆنەکانیش، پێویست نییە دەستکارییان بکرێت، چ کوردییەکان چ ئینگلیزییەکان، با لەجێی خۆیان بن. کەی ئەوانەی ویکیدراوەمان دروست کردن، ھێدی ھێدی ئاڵوگۆڕیان دەکەین. [[بەکارھێنەر:Serchia|'''سەرچیا''']] — ١٩:٣٧، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
** {{و|Serchia}} سوپاس، نوێکردنەوەی داڕێژەکان و ھەموو ھەنگاوەکانی پێکەوە ئەنجام دەدرێت، واتە ناوەڕۆکەکانیش یەکجاری نوێ دەکەینەوە لەگەڵی. ئەو داڕێژانەی باست لێوە کردن سەربەخۆ بەکارنایەن و بەڵکو دەبن بە بەشێک لەو داڕێژانەی ئێستا ھەن.◂ [[user:Épine|ئێپین]] [[user talk:Épine|وتووێژ♬]] ٢٣:٥٠، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
* {{لێدوان}} سوپاس کاک {{وب|Épine}} بۆ پێشنیارەکەت پاشان بانگھێشتنامەکەت. سەبارەت بە '''ناو''': وەکو ھاوڕێیان ئاماژەیان پێداوە '''زانیاریدان''' بۆ ئەم نەوەیەی ئێستای ویکیپیدیا بووەتە واتای خۆڕسک بۆ (infobox). سەبارەت بە '''نوێکردنەوە و پەیوەستکردن بەویکیدراوە''': ھاوڕام لەگەڵتان کە پێویستیەکی ھەنووکەییە، بەڵام بەکەمترین کێشەی تەکنیکی لەنێو داڕێژە و مۆدیوولەکان، پەیوەستکردنیشیان بەویکیدراوە نایابە، نوێکردنەوەی زانیارییەکان خێراتر دەبێت، بەڵام ئەوکات دەبێت وەرگێڕانی پارامیتەرەکان و زانیارییەکان زیاد دەبێت بۆ کۆمەڵگە (بەنددە '''[[Special:Permalink/780193|لێرە بەکارم ھێناوە]]'''، بەڵام دواتر ھەڵوەشێنراوەتەوە). '''وشەی یەکگرتووی زانیاری''': کۆمەڵێک وشەزانیاری ھەن کە دەبێت یەکگرتووبن بەپێی داڕێژەکان، ئەمەش لەویکیدراوەدا کۆمەڵێکیان چارەسەردەبن ئەگەر پەیوەست بکرێن پێیەوە. «[[User:Muhammed taha|Muhammed Taha]][[User talk:Muhammed taha|لێدوان]] ٢٠:١٠، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
**زۆر بەخێرھاتی کاک {{و|Muhammed taha}} ماوەیەکی زۆرە دەنگت نییە. :) بە دڵنیاییەوە بۆ ئەوەی بەبێ کێشە بچینە پێشەوە و بە شێوەیەکی دروست گۆڕانکارییەکان بکەین پێویستیمان بە ئەزموونی کەسانی وەک جەنابت و کاک {{و|Aram}} و ویکیپیدیاوانەکانی تریش کە زمانی کۆدکردن دەزانن دەبێت، بۆیە ھیوادارم لەو پڕۆسەیە بتوانیت ھاوکاری بکەیت لە حاڵەتی پێویست.◂ [[user:Épine|ئێپین]] [[user talk:Épine|وتووێژ♬]] ٢٣:٥٠، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
*{{لێدوان}} سڵاوی دووبارە کاک {{وب|Épine}} کێشەیەکی تر کە ھەمانە باسی داتابۆکسە، بە نموونە گەر سەیری ویکیپیدیای عەرەبی بکەین دەبینین کە تا ئاستێکی زۆر بەرز لە داڕێژەی سەرەتایی وتارەکەیان لە داڕێژەی داتابۆکسیان کەڵک وەرگرتووە و بە ڕاستیش ھیچ کێشەیەکیان نییە و وەکوو داڕێژە زانیاریدانەکان دێنەوە، بەڵام بەداخەوە لە ویکیپیدیای کوردی داڕێژەی داتابۆکس زۆر زۆری کێشە ھەیە ھیچ کە ئەو نووسینە جیاوازانە بە ئینگلیزی دێنێت (وەکوو ناوی شارەکان)، ئەوە ھیچ نییە چۆن شایەد ئێمە وتاری زۆر یەک لە شارەکەمان نەبن، بەڵام خشتەکانیش بە ئینگلیزی دێنێت، ئەو خشتانەی کە لە ھەموو وتارەکان یەک شتن و ناگۆڕدرێن، ھەروەھا ڕوخسارێکی ناحەزیشی ھەیە و وەکوو ھی ویکیپدیای عەرەبی جوان و دڵگیر نییە، داواکاریم لە بەڕێزتان و گشت بەکارھێنەرانی بە ئەزموونی ویکیپیدیا و کاک {{وب|Aram}} (کە بە ڕاستی دەستی خۆش یێت بە داڕێژەکانی وەکوو داڕێژەی دەستپێک کە بە ڕاستی زۆر جوان و شازە) ئەوەیە کە تکایە بیرێک بۆ <nowiki>{{داتابۆکس}}</nowiki> بکەن. دواتر کاک Épine گەر شتێکی تریش بڵێم ئەوەیە کە لە [https://ckb.m.wikipedia.org/w/index.php?title=%D8%AF%D8%A7%DA%95%DB%8E%DA%98%DB%95:%D8%B2%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D8%B1%DB%8C%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C_%DA%A9%DB%95%D8%B3%D8%A7%DB%8C%DB%95%D8%AA%DB%8C/%D9%88%DB%8C%DA%A9%DB%8C%D8%AF%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%95&action=history دوایین دەستکارییەکانتان] لە <nowiki>{{داتابۆکس-کەسایەتی}}</nowiki>، ئەو داڕێژەیە تێک چووە و لەو وتارانەی تێیدا بەکارھاتوون چیتر لە جیاتی ناو ھیچی تر ناھێنێت. ببورن کە سەرقاڵم کردن، زۆر سوپاس.[[بەکارھێنەر:Ahrir|AGH]]  ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ahrir|'''وتووێژ📝''']]) ٢٢:٣١، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
** سڵاو {{و|Ahrir}} سوپاس بۆ لێدوانەکەت. بەڵێ وا من خەریکم کاری لەسەر دەکەم. بۆ شکڵی داڕێژەکانی زانیاریدان، من سوود لە ئینگلیزییەکە وەردەگرم چوونکە ئەوەی ویکی عەرەبی زیاتر لە ماڵپەڕێکی بلۆگ دەچێت وەک لە ویکیپیدیا، بنەپێی سیاسەتی بەکارھێنانی داڕێژەکانی زانیاری، دەبێت کەمترین وێنۆچکە و شتی تر لە داڕێژەکانی زانیاری ھەبن تاکوو بەشێک زیاتر سەرنجی خەڵکی زیاتر ڕانەکێشێت لە بەشەکانی تر.◂ [[user:Épine|ئێپین]] [[user talk:Épine|وتووێژ♬]] ٠٨:٣٥، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
*** ویکیپیدیای عەرەبی شتی ڕەنگاوڕەنگ زۆر بەکاردێنن. بە بۆچوونی من ویکیپیدیا تا سادە بێت و وەک ئەمەی ئێستای ئێمە بمێنێتەوە باشترە. ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ١١:٥٧، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
*{{لێدوان}} کاک {{وب|Épine}} دەتوانیت دوای داڕێژەی زانیاریدانی ڕێکخراوە کار لەسەر [[داڕێژە:زانیاریدانی وڵات]] بکەیت و تێکەڵ و نوێی بکەیتەوە چونکە یەکەم زۆر وێرانە و، دووەمیش با بۆ [[ھیندستان]] ببێتە شتێکی باشتر. ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ١٩:٥٠، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
*{{لێدوان}} کاکە {{وب|Épine}} لە بەکارهێنانی ویکیدراو کاتەک باسی وەڕگێڕانی زانیاریدانی بۆکسەکان دەکەی پێموایە دووبارە کێشە دروستدەبی لە بۆچوونەکان، بە باشی دەزانم سەرەتا گفتوگۆ بکرێ لەسەر ووشەکان لە کاتی وەرگێران پاشان دەستبکرێ بە نوێکردنەوە و چاکسازی، زۆرجار کێشە دروست دەبی لە نێوان ٢ ئەندام لەسەر ناوی ووتار و زۆر ووشە لە ناو ووتارەکان پێش ئەوەی لێرە ئەو کێشەیە دروستببی، با سەرەتا و خاڵی یەکەمی چاکسازییەکە هەوڵ بدەین ووشە ستانداردەکان بە یەکدەنگی بڕیار لەسەر بدەین کە ووشە ئینگلیزی و عەرەبییەکە بەرامبەرەکەی چ ووشەیەکی کوردییە پاشان دەستی پێبکەین، سوپاس [[بەکارھێنەر:Shahid tahir|شەهید]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Shahid tahir|لێدوان]]) ١٣:٢٣، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)