ھیندستان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٤٦٦:
لە سەرەتاکانی دەیەی ٢٠١٠، یاری تێنس لە ناو ھیندستان بەبەھێزی دەرکەوت.{{sfn|The Wall Street Journal 2009}} لەلایەکی دیکەشەوە ھیندستان، لەیاری قەناسدا خاوەنی چەند مێدالیایەکە لە یارییەکانی ئۆلەمپیاد، پاڵەوانییەتی جیھانیی قەناس و یارییەکانی کۆمۆنویلت.{{sfn|British Broadcasting Corporation 2010 b}}{{sfn|The Times of India 2010}} ھیندستان لە یاری [[بەدمینتۆن]] سەرکەوتووە.{{sfn|British Broadcasting Corporation 2010 a}} ساینە نیھوال و پی ڤی سیندوو دوو لە دیارترین کچە یاریکەرانی بەدمینتۆنن لە جیھان و ناویان لەڕیزبەندی پێشەوەدایە. ھیندییەکان لە یارییەکانی بۆکسین{{sfn|Mint 2010}} و زۆرانبازی{{sfn|Xavier|2010}} سەرکەوتوون. [[تۆپی پێ]] لە ناوچەکانی بەنگالی ڕۆژاوا، گۆوا، تامیل نادو، کێرالا و ویلایەتەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی ھیند بەناوبانگە.{{sfn|Majumdar|Bandyopadhyay|2006|pp=١–٥}}
 
ھیندستان بەتەنیا ھەروەھا بە ھاوبەشی میوانداری لە کۆمەڵێک پاڵەوانییەتی وەرزشی نێونەتەوەیی کردووە لەوانە پاڵەوانییەتی یارییەکانی ئاسیا لە ساڵانیساڵەکانی ١٩٥١ و ١٩٨٢؛ جامی جیھانیی کریکێت لە ساڵانیساڵەکانی ١٩٨٧، ١٩٩٦ ھەروەھا ٢٠١١؛ پاڵەوانییەتی ئای سی سی ٢٠٠٦؛ جامی جیھانیی ھۆکی ٢٠١٠؛ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٧ بۆ خوار تەمەن ١٧ ساڵاننساڵان. چەند پاڵەوانییەتییەکی نێونەتەوەییش ھەن کە ساڵانە لە ھیند بەڕێوەدەچن، لەوانە پاڵەوانییەتی تێنسی چێنای کراوە، ماراتۆنی مومبای ھەروەھا نیوە ماراتۆنی دەلھی.
 
== تێبینییەکان ==