ھیندستان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب خاوێنکردن
ھێڵی ٢٠٧:
مێژوونووسان دەستپێکی چەرخی مێژووی ھاوچەرخی ھیندستان لە نێوان ١٨٤٨ بۆ ١٨٨٥ دەگەڕێننەوە. ساڵی ١٨٤٨ ھاوکاتە لەگەڵ پێدانی پلەی پارێزگاری گشتی بە لۆرد دالھاوسی لە ناو ئێست ئیندیا کۆمپەنی، دوابەدوای ئەوە وڵات بەرەو قۆناغی نوێبوونەوە ھەنگاوی نا. ئەم قۆناغەش ھەریەکە لە دانانی سەروەریی وڵات، چاودێریکردنی دانیشتووان، پەروەردەکردنی ھاووڵاتیان بوو، لەپاڵ ئەوانەشدا ھێنانی تەکنەلۆژیای نوێ لە نێویاندا ھێڵی شەمەندەفەر و تەلەگراف، ئەمەش نزیک بوو لەوکاتەی کە ئەم تەکنەلۆژیایانە گەیشتبوونە ئەورووپا.{{sfn|Robb|2001|pp=151–152}}{{sfn|Metcalf|Metcalf|2006|pp=94–99}}{{sfn|Brown|1994|p=83}}{{sfn|Peers|2006|p=٥٠}} لەپاڵ ئەوانەشدا، لە دەورووبەری ساڵی ١٨٥٧، یاخیبوون لە دژی کۆمپانیا سەری ھەڵدا و گرووپە سەربەخۆخوازەکان لە باکوور و ناوەڕاستی ھیند دژ بە یاساکانی باجی زەوی و سیستمەکە چالاکیان دەستی پێکرد.{{sfn|Metcalf|Metcalf|2006|pp=100–103}}{{sfn|Brown|1994|pp=٨٥–٨٦}} ھەرچەندە کە گرووپە یاخیبوویییەکان لە ساڵی ١٨٥٨ سەرکووت کران، بەڵام ئەم ڕووداوانە بوونە ھۆی ھەڵوەشانەوەی ئێست ئیندیا کۆمپەنی، لەو دەمەوە ھیندستان بەفەرمی کەوتە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی بەریتانی.{{sfn|Metcalf|Metcalf|2006|pp=103–108}}{{sfn|Stein|1998|p=٢٣٩}} دوای دەیەک، ژیان لە سەرتاسەری جوگرافیای ھیندستانی گرتەوە، لەلەلایەکی دیکەشەوە ساڵی ١٨٨٥ حیزبی کۆنگرێسی نیشتمانی ھیند دامەزرا.{{sfn|Robb|2001|p=183}}{{sfn|Sarkar|1983|pp=1–4}}{{sfn|Copland|2001|pp=ix–x}}{{sfn|Metcalf|Metcalf|2006|p=١٢٣}}
 
{{multiple image|perrow=1|total_width=240|image_style=border:none;|align=right|image1=Nehru gandhi.jpg|caption1=[[مەھاتما غاندی]] و [[جەواھرلەعل نەھرۆ]] لە ٦ی تەممووزی ١٩٤٦، مومبای.}}لەگەڵ گەشەی خێرای تەکنەلۆژیا و بەبازرگانیکردنی کەرتی کشتووکاڵ ئەوا لە سەدەی نۆزدەھەمدا، ئابووری گەڕایەوە بۆ ھیندستان. زۆرێک لە جووتیاران پشتیان بەساغ کردنەوەی بەرووبوومەکانیان دەکرددەبەست لە شوێن و بازاڕە دوورەکاندوورە دەستەکان.{{sfn|Stein|1998|p=٢٦٠}} سەرباری ئەوانەش، لەو سەردەمە ژمارەی خەڵکی برسی زیادیان کرد.{{sfn|Bose|Jalal|2011|p=١١٧}} ھێڵەکانی شەمەندەفەر لەو سەردەمە کاریگەربوون بۆ ژیاندنەوەی خەڵکی لە برسیێتی ھەروەھا بۆ کارئاسانی و کەمکردنەوەی تێچووی گواستنەوەی شتومەک بەکاردەھاتن.{{sfn|Metcalf|Metcalf|2006|p=97}}{{sfn|Metcalf|Metcalf|2006|p=126}}{{sfn|Metcalf|Metcalf|2006|p=٩٧}}
 
لەدوای تەواوبوونی [[جەنگی جیھانیی یەکەم]]، کە تێیدا بە نزیکەیی ١ ملیۆن ھیندی وەک بەشێک لە سوپای ئینگلیز بەشداربوون،{{sfn|Metcalf|Metcalf|2006|p=١٦٣}} ئەوا سەردەمێکی نوێ لە ھیند دەستی پێکرد. ئەو سەردەمە بە سەردەمی چاکسازی بەریتانی ناودەبردرێت، ھاوکات لەلایەن ھیندییەکان بە داواکردنی خۆبەڕێوبەری بەڕێگای ئاشتیانە دەناسرێتەوە، ئەمەش ئەوکاتەبوو کە [[غاندی]] بووە سیمبوڵی وڵات.{{sfn|Metcalf|Metcalf|2006|p=١٦٧}} لە ماوەی سییەکاندا، بەریتانیا دەسەڵاتێکی بچووکی بەخشییە ھیندییەکان، لەم ھەڵبژاردنەکەشدا حیزبی کۆنگرێس براوە بوو.{{sfn|Metcalf|Metcalf|2006|pp=١٩٥–١٩٧}} دەیەی دواتر، ھیند دووچاری قەیرانەکان بوویەوە ھەر لەڕێی بەشداریکردنیان لە [[جەنگی جیھانیی دووەم]]، ھاوکات دروستبوونی ڕەوتی ناسیۆنالیزمی موسڵمانان. ھەموو ئەو ڕووداوانەی ئەو دەیە وایانکرد کە لە ساڵی ١٩٤٧، ھیندستان دابەش ببێت بۆ دوو وڵاتی بەناوەکانی ھیندستان و پاکستان.{{sfn|Metcalf|Metcalf|2006|p=٢٠٣}}