عومەر کوڕی خەتتاب: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاک سازی
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ تەواف
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٣٣:
 
== کۆچ کردن بۆ مەدینە ==
بە پێی گێڕانەوەکانی [[سوننە]] ھیچ کام لە موسڵمانان بە ئاشکرا کۆچیان نەکرد بۆ [[مەدینە]] تەنھا عومەری کوڕی خەتاب نەبێت، قامیشی شمشێرەکەی کردە ملی و کەوانەکەی کردە شانی و چەند ڕمێکی گرت بە دەستیەوە و کوتەکەکەی بە دەستەکەی تریەوە، و چووە کەعبە و خەڵکانی قوڕەیش لە گۆڕەپانەکە لە بەردەمی بوون، حەوت جار تەوافی[[تەواف]]ی کەعبەی کرد و لە مەقامی [[ئیبراھیم]] نوێژی کرد و پاشان لەسەر یەکە یەکەی خەڵکە بازنەکە وەستا و پێی وتن: ڕووتان ڕەش بێت، خوا تەنھا ئەم لوتانە ئەشکێنێت، کێ ئەیەوێت لە دەست دایکی بچێت و مناڵەکەی بێ باوک بێت و ژنەکەی بێ ھاوسەر بکەوێتەوە، با بێتە پشتی ئەو دۆڵەوە. و کەس دوای نەکەوت چەند کەسێکی بێ ھێز و لاواز نەبێت فێری کردن و ڕێگەی نیشان دان و ڕۆیشت بێ ئەوەی گوێ بە ھیچ بات. عومەر گەیشتە مەدینە بە ھاوەڵی نزیکەی بیست کەس لە نزیک و کەس وکاری، لەوانە زەیدی کوڕی خەتابی برای بوو.{{ژێدەر پێویستە}}
== خەلافەتی عومەر ==
کاتێک [[ئەبوبەکر]] نەخۆشی زۆری بۆ ھێنا و بیری لەوە ئەکردەوە کە دوای خۆی کێ خەلافەتی موسڵمانان بگرێتە دەست، ئەو دە کەسە ھەن کە مژدەی بەھەشتیان پێدراوە، و کاتێک پێغەمبەر [[محەمەد]] کۆچی دوایی کردووە لێیان ڕازی بووە، ھەروەھا خەڵکی بەدر ھەن کە ھەموویان کەسی چاکن، ئایا موسڵمانان کێ ھەڵئەبژێرن بۆ دوای ئەو و لەبەر ئەوەی بارودۆخەکە ئەوە نەبوو کە ناکۆکی دروست بێت لە نێوانیان. لەبەر ئەوە عومەر باشترین کەس بوو بۆ ئەو مەبەستە لای ئەبوبەکر، عومەر پێغەمبەر ھیوای خواستووە کە [[موسڵمان]] بێت و [[ئیسلام]] پێی شکۆمەند بێت، و بۆ ئەو مەبەستە ئەبوبەکر ڕاوێژی بە ھاوەڵە گەورەکان کرد و کاتێک بینی کەس نیە ڕەتی کاتەوە، [[عوسمانی کوڕی عەفان|عوسمان]] پەیماننامەکەی نوسی و خوێندیانەوە بۆ موسڵمانان و ھەموو گوێ ڕایەڵی بوون.{{ژێدەر پێویستە}}