حەج: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی دەروازەی مەککە
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
ب زیادکردنی بەستەر بۆ تەواف
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ١٢:
واتە: بەڕاستی یەکەم خانەیەک ک ەبۆ خەڵک دانراوە ئەو خانەیە کە لە مەککەی پیرۆزە، وە ھۆی ڕێنمایی جیھانیانە، لەو شوێنەدا نیشانەی ڕون و ئاشکرای خودای تێدایە، ئەویش شوێنی وەستانی ئیبراھیم (علیە السلام)ە، وەھەرکەس بچیتە ناوی لە ئەمن و ئاسایشدا دەبێت، وە خودا لەسەر خەلک دایناوە چوون بۆ ئەوخانەیە بۆ حەج ھەر کەس کە لە توانای دا ھەبێت، وە ھەر کەس باوەڕی بەوە نەبێت و کافر بێت، بەڕاستی خودای گەورە دەوڵەمەندە و بێ نیازە لە جیھانیان.
 
حەج چوونە بۆ مەکک بەمەبەستی بەجێ ھێنانی پەرستنی ([[تەواف]]) واتە؛ سوڕانەوە بەدەوری کەعبە، وبەپەلە ڕۆیشتن و ڕاکردنی نێوان سەفا و مەروە (سعی)، و ڕاوەستان لە (عەرەفە) و ھەموو کردەوەو پەرستەناکانی دیکەی حەج، بۆ وەڵام دانەوە و بەجێ ھێنانی فەرمانی خودای گەورە و بۆ ڕەزامەندی بوونی.
== حەج لە ژیاندا یەکجارە ==
زانایان ھەموویان کۆن لەسەر ئەوەی کە حەج دووبارە ناکرێتەوە، و لەتەمەندا یەکجار پێویستە، مەگەر کەسێک نەزر بکات ئەوە دەبێت نەزرەکەی بەجێ بھێنێ، و ئەگەر یەکێک لە جارێک زیاتر بە جیی بگەیەنێت ئەوە خۆبەخشانەیە. وەک لەم فەرموودەیەی پێغمبەر [[محەمەد]] دا ھاتووە لە ئیبن عەبباسەوە پێغەمبەر ووتاری بۆ دەداین فەرموی: ((یاأیُھا النَّاسُ کُتِبَ عَلَیکُم الحجّ))، واتە: ئەی خەڵکینە حەجتان لەسەر فەرز کراوە. ئەقرەعی کوڕی حابس ھەڵسا گوتی: ھەموو ساڵێک ئەی نێرراوی خودا؟ فەرمووی: حەج یەکجارە، ھەرکەس زیاتر بکات ئەوە (خۆبەخشانەیە).
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/حەج»