شافعی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ئێزافە کردنی وشەی فیقه
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
#WPWP #WPWPKU adding an image
ھێڵی ٧:
ئیمامی شافعی یەکەم کەس بووە کە کتێبێکی تەواوی لە زانستی ناسراو بە (أصول الفقه) نوسیووە ئەمەش لە ڕێگەی کتێبە بەناوبانگەکەی پەیام (الرسالة)، هەروەها کتێبێکی تری نوسیووە (الحجة) ئەمیش هەر کتێبێکی زانستی بوو سەرەتا لە [[عێراق]] نوسیویەتی پاشان داینایەوە و هەندێک گۆڕانکاری تێدا ئەنجامدا کاتێک لە [[قاهیرە]] دادەنیشت و ناوی نا (الأم)، لە گرنگترین قوتابیەکانی شافعی لە ژیانیدا ئەمانە بوون؛
ڕەبیع کوڕی سولەیمان جیزی، ڕەبیع کوڕی سولەیمان مورادی، بویتی، مزنی و قازی حسەین و لە دوای شافعی؛ بیهقی، ئەبو ئیسحاق شیرازی، نەوەوی، رافعی، غەزالی، ئیبن حەجەر عەسقەلانی، سیوتیی.
 
==ناوچەکانی بڵاوبوونەوە==
[[پەڕگە:Madhhab Map3.png|وێنۆک|نەخشەیەک کە تێیدا بڵاوبوونەوەی مەزهەبی شافعی بەجیهاندا پشان دەدات، ڕەنگی شین وڵاتە شافعییەکانن.]]
[[میسر]] و [[سووریا]] و [[ئوردن]] و [[ئێندۆنیزیا]] و [[مالیزیا]] و [[فەلەستین]] و [[ئەفریقای ڕۆژهەڵات|ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا]] و باشوری [[هیندستان]] و [[یەمەن]] و [[عومان]] و حیجاز و بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی [[عەرەبستانی سەعوودی]] (ئەحسا) و لە باشووری عەرەستانی سەعوودی لە ناوچەکانی جازان و عەسیر، لە ناوەڕاستی عێراق و [[کوردستان]] و چەند بەشێکی [[ئێران]].
==بنەمای مەزهەبی شافعی==
Line ١٨ ⟶ ٢٠:
ئیمامی شافعی لە ڕێگەی ئەم لێکۆڵینەوانەوە توانی بنەماکانی مەزهەبەکان بناسێت و توانی بە هۆی ئەو زیرەکیەی خوا پێی بەخشیبوو لەگەڵ عەقڵی تەواو و باشی تێگەیشتن و فراوانی دەرک پێکردن و زانیارییە بەرزەکان و خێرایی لەبەرکردن و ڕوونی بیرەوەری و هەروەها لەگەڵ ئەو سەرکەوتن و یارمەتیەی خوا پێی بەخشیبوو توانی ڕۆبچێت لە ئوسوڵی فیقهدا و یەکەم پەیامی دانا لەسەر داوای شێخەکەی عەبدول ڕەحمان کوڕی مەهدی، کە سەرکەوتنێکی گەورەی لە شافعیدا ئەبینییەوە.
 
===ئوسوڵی ئیمامی شافعی===
ئوسوڵ یان بنەماکانی ئیمامی شافعی پشتی پێ ئەبەستن لە دانانی مەزهەبەکەیدا ئەمانەی خوارەوە بوون؛
Line ٢٧ ⟶ ٣٠:
==کتێبەکانی ئوسوڵ لە مەزهەبی شافعیدا==
مەزهەبی شافعی خۆشبختە بە جیاکەرەوەیەک لەوانی تر، ئەویش دەوڵەمەندییەتی لە زۆری پۆڵێنکردنەکان لە زانستی ئوسوڵدا، و کتێبە پۆڵێنکراوەکان لە مەزهەبی شافعیدا زۆرن و ئەگاتە ٣٠٠ کتێب و ئەڵێن شافعی نزیکترین مەزهەبە لە سوننەوە.
 
==دیارترین دانراوەکان لەسەر ئەم مەزهەبە==
*الأم – شافعی