دەیس گۆن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دروست کراو بە وەرگێڕانی پەڕەی «Days Gone»
تاگەکان: nowiki زیاد کرا بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد وەرگێڕی ناوەڕۆک وەرگێڕی ناوەڕۆکی ٢
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠١:١٠، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١

دەیس گۆن یان ڕۆژانی بەسەرچوو/ڕابردوو یارییەکی ئاکشن، سەرکێشی و ترسناکی ساڵی ٢٠١٩یە کەوا لەلایەن بێند ستودیۆوە پەرەی پێدراوە و لەلایەن سۆنی ئینتەرئاکتیڤ ئینتەرتەینمێنتەوە بڵاوکراوەتەوە بۆ ئامێرەکانی پلەی ستەیشن ٤ و مایکرۆسۆفت ویندۆز.

Days Gone
پەرەپێدەربێند ستودیۆ
بڵاوکەرەوەسۆنی ئینتەرئاکتیڤ ئینتەرتەینمێبنت
دەرھێنەر
  • جۆن گارڤن
  • جێف ڕۆس
بەرھەمھێنەردارن یاگەر
شێوەسازڕۆن ئاڵن
بەرنامەسازجۆن هەفمن
ھوونەرمەنددۆناڵد یاتۆمی
نووسەرجۆن گارڤن
ئاوازدانەرنەیسن وایتهێد
بزوێنەرUnreal Engine 4
سەکۆ
بڵاوبوونەوەPlayStation 4
٢٦ی نیسانی ٢٠١٩
Microsoft Windows
١٨ی مایسی ٢٠٢١
چەشنئاکشن و سەرکێشی, ترسناک
شێوازسینگڵ پلەیەر

چیڕۆکی یارییەکە لە ویلایەتی ئۆریگن ڕوودەدات دوای دوو ساڵ لە گشتگیربوونی ڤایرۆسێکی کەوا دانیشتووانی زەوی کردۆتە بوونەوەرێکی زۆمبی ئاسا بەناوی فریکەرز. یاریکەر بە کەسایەتی دیکن سەینت جۆن یاری دەکات کەوا بەدوای دۆزینەوەی هاوسەرەکەیەتی بەناوی سارا. دەیس گۆن لە ڕوانگەی کەسی سێیەمەوە یاری پێدەکرێت و لە جیهانێکی کراوەدا دەچێت بەڕێوە. یاریکەر دەتوانێت چەک و تەقەمەنی بۆ شەڕکردن بەکاربهێنێت و بە شێوەی دزەکردن یان ئاشکرا بەرامبەر فریکەرز و ڕێگرەکان شەڕ بکات. ئامرازی سەرەکی گەڕان لە یارییەکەدا بریتیە لە مۆتۆرسیکلەکەی دیکن.

یارییەکە سەرەتا وادانرابوو کە لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام دواتر بەروارەکەی گۆڕدرا بۆ ٢٦ی نیسانی ٢٠١٩. ڕەخنەگران ببوون بە دوو بەشی لەبارەی یارییەکەوە، بەشێکیان ستایشی جیهانە کراوەکەی، شێوازی یارییەکە و ئاستی سام ویتوەریان کردبوو و بەشێکی دیکەش ڕەخنەیان لە نەبوونی کەسایەتی سەرنجڕاکێش و کێشە تەکنیکیەکانی یارییەکە هەبوو.

وەک بەشێک لە هەوڵەکانی سۆنی بۆ هێنانی یارییەکانی بۆ ویندۆز، یارییەکە لە ١٨ی مایسی ٢٠٢١ بۆ ویندۆزیش بڵاوکرایەوە.[١][٢]

یاریکردن

پەڕگە:Days Gone screenshot.jpg
لەم وێنەیەدا، کەسایەتی سەرەکی یارییەکە، دیکن، لە دەست کۆمەڵێک فریکەرز ڕادەکات کەوا بە هۆرد بانگهێشت دەکرێن لە یارییەکەدا.

دەیس گۆن یارییەکەی ئاکشن و سەرکێشی و ترسناکە و لە ڕوانگەی کەسی سێیەمەوە یاری پێدەکرێت. یاریکەر یاری بە کەسایەتی دیکن سەینت جۆن دەکات کەوا ئەکتەر سام ویتوەر دەنگەکەی دەکات. دیکن لە پێشوودا لە جەنگی ئەفغانستاندا بەشدار بووە و دوای گەڕانەوەی بۆ ئەندامی یانەیەکی مۆتۆرسیکلسواران.[٣] یارییەکەش دوو ساڵ دوای گشتگیربوونی ڤایرۆسێکی کوشندە دەستپێدەکات و دیکن ئامانجی ئەوەیە کە هاوسەرەکەی بدۆزێتەوە و خۆی لە مردن بەدەستی فریکەرزەکان بپارێزێت.[٤] بەدەر لە فریکەرزەکان، دیکن بەرامبەر وورچ و گورگ و پڵینگ و مرۆڤە ڕێگرەکانیش شەڕ دەکات.[٥]

یاریکەر دەتوانێت کۆمەڵێک ئامانج لە یارییەکەدا بەجێ بگەینێت و بەمشێوەیەش لە بەرامبەر هەر ئەرکێکدا خەڵات دەکرێت. هەروەها لەڕێگەی مۆتۆرسیکلێکەوە بە ویلایەتەکەدا دەگەڕێت و شتی بەسوود کۆدەکاتەوە. بەدەر لەمەش، دەتوانێت مۆتۆرسیکلیلەکەی باشتر بکات و پارچەی باشتری بۆ بکڕێت. هەروەها یاریکەر دەتوانێت چەک و تەقەمەنی باشتر دەستەبەر بکات لەڕێگەی ئەنجامدانی ئەرکی جیاواز بۆ ئەو کۆمەڵگا بچووکانەی کەوا ویلایەتەکەدا ماون و لەلایەن هەریەک لە ماڕک کۆپلند و تەکەر و کۆڵۆنێل گارێت و کاپن کۆرییەوە سەرپەرشتی دەکرێن،[٦]

چیڕۆکی یاری

ڤایرۆسێکی کوشندە جیهانی خاپوور کردووە، و بەشێکی زۆری مرۆڤەکانی کردۆتە جۆرێکی توندوتیژی زۆمبی بەناوی فریکەر. چیڕۆکەکە تیشک دەخاتە سەر کەسایەتی دیکن سەینت جۆن (سام ویتوەر) لە ویلایەتی ئۆریگن. ماتۆرسکیلسواران دیکن سەینت جۆن و ویلیەم "بووزەر" گرەی (جیم پیری) لەپاڵ هاوسەری دیکن، سارا ویتەکەر (کۆرتنی درەیپەر) هەوڵی گەیشتن بە سەلامەتی دەدەن لەدەست فریکەرەکان تا دەگەن بە هەلیکۆپتەرێکی ڕێکخراوی نیڕۆ کە لەلایەن کارمەندێکی ڕێکخراوەکە بەناوی ئۆبڕایەنەوە سەرکردایەتی دەکرێت. لەوکاتەی سارا سواری هەلیکۆپتەرەکە دەبێت، دیکن لەگەڵ بووزەر دەمێنێتەوە و بەڵێن بە سارا دەدات کە بیدۆزێتەوە.

دوای دوو ساڵ لەم ڕووداوە، دیکن و بووزەر وەک ڕاوچی بەخشش کاردەکەن لە ناوچەکانی خۆرئاوای وڵات. هەردووکیان لەو بڕوایەدان کە سارا مردووە، بەوپێیەی ئەو کەمپەی کە نیڕۆ ئەویان بردبوو بۆی بەتەواوەتی خاپوور کرابوو لەلایەن بوونەوەرانی "فریکەر" و بڕیاردەدەن خۆیان بگەیننە کەمپێکی مرۆڤەکان بۆ ژیانێکی باشتر، بەڵام پلانەکەیان سەرناگرێت دوای ئەوەی لەلایەن کۆمەڵێک رێگر هێرشیان دەکرێتە سەر کەوا سەر بە کۆمەڵەی "ڕیپەرز"ـن. ئەو ڕیپەرانە قۆڵی بووزەر بەخراپی دەسوتێنن، هەربۆیەش ناچار هەردووکیان دەبێت گەشتەکەیان دوابخەن تا بووزەر چاک دەبێتەوە و بۆشیان دەردەکەوێت کەوا کۆمەڵەی ڕیپەرز بەدوایانەوەن بە مەبەستی کوشتنیان کە لەوکاتەدا هۆکاری ئەمە نازانن. ڕۆژێکیان دیکن تیمێکی زانایانی نیڕۆ دەبینێت کەوا لە هەلیکۆپتەرێک دادەبەزن لە ناوچەکە بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوە و دیکن ئۆبڕایەن لەنێویاندا دەدۆزێتەوە. ئۆبڕایەن بە دیکنی ڕادەگەینێت کە سارا گوازرابوویەوە بۆ کەمپێکی حکومی سەلامەت، هەربۆیەش ئەگەری هەیە زیندوو بێت.

تەندروستی بووزەر بەردەوامە لە خراپبوون، هەربۆیەش دیکن دەیباتە کەمپی لۆست لەست کەوا ئایڕۆن مایک لەپاڵ ڕەیمند "سکیزۆ" سارکۆزی سەرپەرشتی دەکەن. لەوێ دەردەکەوێت کە قۆڵی بووزەر پێویستی بە بڕینەوە هەیە لەلایەن پزیشکی کەمپەکە کە ناوی ئادییە ئەم نەشتەرگەرییەی بۆ ئەنجام دەدرێت. لەم نێوەندەشدا، ئۆبڕایەن پەیوەندی بە دیکنەوە دەکات و بەڵێنی پێدەدات یارمەتی بدات لە دۆزینەوەی سارا گەر دیکن یارمەتی بدات لە توێژینەوەکانی. لەولاشەوە بەبێ ئاگایی ئایڕۆن مایک، سکیزۆ لەگەڵ کۆمەڵەی ڕیپەرز ڕێکدەکەوێت تا هەریەک لە بووزەر و دیکنیان ڕادەست بکات و بەمشێوەیە لەڕێگەی بۆسەیەکەوە سەرەتا دیکنیان ڕادەست دەکات. لەوکاتەی دەستبەسەرە، دیکن بۆی دەردەکەوێت کە سەرۆکی کۆمەڵەی ڕیپەرز، پیاوێکە بەناوی کارلۆس، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو پیاوە جێسی ویلیامسنە، کەوا پیاوێک بوو دوژمنداری لەگەڵ دیکن و بووزەر هەبووە لەو ڕۆژانەی کە هەردووکیان ئەندامی یانەی ماتۆرسیکلسواران بوون. دیکن خۆی لە دەستی کۆمەڵەی ریپەرز دەرباز دەکات و بەنداوێکی نزیک خانووەکانیان دەتەقێنێتەوە و تەواوی کۆمەڵەی ڕیپەرز بە خنکاندنیان لەناو دەبات.

دواتر، دیکن ئەوەی بیردەکەوێتەوە کە سارای هاوسەری پێشتر توێژینەوەی بۆ حکومەت ئەنجامداوە، هەربۆیەش لەوکاتەی ئۆبڕایەن دیکنی دەربازکردبوو، حکومەت سارای بردۆتە کەمپی کارمەندانی حکومەت و بەمشێوەیەش بێ هیچ گومانێکی نامێنێت کە سارا زیندووە. کاتێک دیکن پەیوەندی بە ئۆبڕایەن دەکات، ئەو پێی ڕادەگەینێت کە سارا ئێستا کار بۆ میلیشیایەکی سەربازی لە باشوور کار دەکات بە سەرکردایەتی کۆڵۆنێل ماتیو گارێت. بەمشێوەیە دیکن گەشت دەکات بەرەو باشوور و بە سارا شاد دەبێتەوە، بەڵام لەوێ دەبێت یارمەتی سارا بدات لە درووستکردنی چەکێک بۆ لەناوبردنی فریکەرەکان. ڕۆژێکیان سارا داوا لە دیکن دەکات کە بیگەڕێنتەوە بۆ ئەو تاقیگەیەی کە سارا پێشتر تیایدا توێژینەوەی بۆ حکومەت دەکرد. لەوێش سارا بە دیکنی ڕادەگەینێت کە ئەو گەڕانەوەی بۆ تاقیگە ئەوەی بۆ دەرخست کە حکومەت دەستی هەبووە لە درووستکردنی ئەم ڤایرۆسە، بەڵام، نەیویستووە بڵاوبێتەوە، بەڵکو بە هەڵەی کارمەندێک بڵاوبۆتەوە. سارا بە دیکنی ڕادەگەینێت کە توێژینەوەکەی ئەوان تایبەت بووە بە گۆڕینی جیناتی ڕووەکی جۆراوجۆر و درووستکردنی ڤایرۆسێک بۆ مەبەستێکی نادیار، بەڵام کارمەندێکی ئەو تاقیگەیە هەڵسابوو بە دزینی نموونەیەکی ڤایرۆسەکە و بەبێ ئەوەی مەبەستی بێت ڤایرۆسەکەی بەنێو خەڵکدا بڵاوکردبوویەوە و بەمشێوەیە مرۆڤەکان گۆڕاون بۆ بوونەوەری فریکەر.

لە تاقیگەکەشدا، سارا بە دیکنی ڕادەگەینێت کە بەبێ ئاگاداری میلیشیا، ئەو کاری کردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ نەخۆشییەکە، بەڵام هەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبووە. دیکن سارا هاندەدات بەردەوامبێت لە توێژینەوەکەی، بەڵام کۆڵۆنێل گارێت دەکەوێتە گومان و سارا دەخاتە ژێر چاودێرییەکی توند. دیکن دەیەوێت بە یارمەتی هەلیکۆپتەرەکانی ئۆبڕایەن سارا لە دەستی میلیشیا ڕزگار بکات، بەڵام ئاگاداری ئەوە نییە کە لەو ڕۆژەدا سکیزۆ وەک سەربازێکی میلیشیا قبووڵکراوە و هەربۆیەش سکیزۆ هەڵدەستێت بە ئاشکراکردنی ڕابردووی دیکن و پلانی هەڵاتنیان شکست دەهێنێت و دیکنیش دەستەبەسەر دەکرێت. بەڵام فەرماندەیەکی میهرەبان بەناوی دێریک کۆری (فیل مۆریس) دیکن ئازاد دەکات. دیکن دەگەڕێتەوە کەمپی لۆست لەیک و بۆی دەردەکەوێت کە میلیشیا هەڵساون بە خاپوورکردنی کەمپەکە و کوشتنی ئایڕۆن مایک و چاوییان لەوەیە کە کەمپەکانی هۆت سپرینگسی تەکەر و کۆپلەندیش خاپوور بکەن. بەڵام دیکن تەواوی دانیشتووانی کەمپەکان کۆدەکاتەوە و هێرش دەکەنە سەر بارەگای سەرەکی میلیشیا. لەوێشدا، دیکن سکیزۆ دەکوژێت و ساراش کۆڵۆنێل گارێت ژەهرخوارد دەکات و بەمشێوەیەش کۆتایی بە دەسەڵاتی میلیشیا دەهێنن. لەکۆتاییدا هەریەک لە دیکن و سارا و بووزەر و هاوڕێکانیان درێژە بە ژیانی خۆیان دەدەن لە کەمپی لۆست لەیک و بە بەختەوەری دەژین.

ڕۆژێکیان دیکن لەلایەن ئۆبڕایەنەوە پەیوەندی پێوە دەکرێت. لەوێ ئۆبڕایەن پێی ڕادەگەینێت کە خودی خۆی بۆتە جۆرێکی دەگمەنی فریکەر و ئاگاداری دەکاتەوە لە نیازە ڕاستەقینەکانی رێکخراوی نیڕۆ و پێیدەڵێت کە ئەوان بەمزووانە دەستدەکەن بە گەڕان بەدوای کەمپەکان بە مەبەستی تاقیکردنەوەی ڤایرۆسەکانیان لەسەر ئەو مرۆڤانەی ماون و دیکن و هاوڕێکانیشی ناتوانن هیچ بکەن بەرامبەرییان.

پەرەپێدان و بڵاوکردنەوە

پەرەپێدانی یارییەکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ەوە دەستیپێکرد و لە کۆنفراسی ئی سری سۆنیدا یارییەکە ڕاگەیەندرا.[٧][٨] یارییەکە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٩ بۆ پلەی ستەیشن ٤ و لە ١٨ی مایسی ٢٠٢١ بۆ ویندۆز بەردەست خرا.[٩]

پێشوازی

سەرچاوەکان

  1. ^ "PlayStation's Jim Ryan: 'We're making a completely new VR format for Ps5'". Retrieved 23 February 2021.
  2. ^ "Days Gone PC gameplay revealed, launches May 18". PlayStation.Blog (بە ئینگلیزی). 2021-04-15. Retrieved 2021-04-15.
  3. ^ Garvin, John (June 13, 2016). "Days Gone: Bend Studio's New Open-World PS4 Adventure". PlayStation Blog. Retrieved June 14, 2016.
  4. ^ Garvin, John (June 13, 2016). "Days Gone: Bend Studio's New Open-World PS4 Adventure". PlayStation Blog. Retrieved June 14, 2016.
  5. ^ Shrivastav, Raaj (8 April 2019). "Days Gone Freakers Can Hibernate, Drink And Has A Migration Pattern". Gamer Tweak. Retrieved 2 May 2019.
  6. ^ Hurley, Leon (June 14, 2016). "Days Gone is an open world zombie apocalypse that gets everything right". GamesRadar. Retrieved June 14, 2016.
  7. ^ "Sony Bend looking to 'push PS4 somewhere it's never been before' with unannounced game".
  8. ^ "Sony Bend's Days Gone Gets Live Gameplay Demo at E3 2016".
  9. ^ "Days Gone PC gameplay revealed, launches May 18". PlayStation.Blog (بە ئینگلیزی). 2021-04-15. Retrieved 2021-04-15.
  10. ^ "Days Gone for PlayStation 4 Reviews". Metacritic. Red Ventures. Retrieved May 25, 2019.
  11. ^ "Days Gone for PC Reviews". Metacritic. Red Ventures. Retrieved May 24, 2021.
  12. ^ Carter, Chris (April 25, 2019). "Review: Days Gone". Destructoid. Retrieved April 25, 2019.
  13. ^ Harmon, Josh (April 25, 2019). "Days Gone review". Electronic Gaming Monthly. Archived from the original on June 8, 2019. Retrieved April 25, 2019.
  14. ^ Kato, Matthew (April 25, 2019). "Days Gone Review - Surviving In A Divided World". Game Informer. Retrieved April 25, 2019.
  15. ^ Faulkner, Jason (April 25, 2019). "Days Gone Review | 28 Months Later". Game Revolution. Retrieved April 25, 2019.
  16. ^ Plagge, Kallie (April 25, 2019). "Days Gone Review - Hog Mild". GameSpot. Retrieved April 25, 2019.
  17. ^ Hurley, Leon (April 25, 2019). "Days Gone review: "a scrappy but satisfying adventure"". GamesRadar+. Retrieved April 25, 2019.
  18. ^ O'Brien, Lucy (April 25, 2019). "Days Gone Review". IGN. Retrieved April 25, 2019.
  19. ^ Logan (April 25, 2019). "Test du jeu Days Gone". Jeuxvideo. Retrieved April 25, 2019.
  20. ^ Wise, Josh (April 25, 2019). "Days Gone review". VideoGamer.com. Retrieved April 25, 2019.
  21. ^ Constantine, Riley (April 25, 2019). "Review: Days Gone". The Escapist. Retrieved April 25, 2019.