ئاوی سپی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Ahrir (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) ب زیادکردنی بەستەر بۆ خەمۆکی تاگ: بەستەردەری خێرا |
||
ھێڵی ٢:
{{بێ بەستەر}}
'''ماشاو''' یان '''ئاوی سپی''' ھەوکردنێکە لە ھاوێنەی چاو. ماشاو دەبێتە ھۆی لاواز بوونی بینین. ماشاو بە ھێواشی گەشە دەکات و دەکرێت کار لە یەک یا ھەردوو چاو بکات. لە نیشانەکانی ماشاو: کال بوونەوەی رەنگەکان، لێل بینین، کێشە لەگەل روناکی گەش و کێشەی بینین بە شەو. ئەمە دەبێتە ھۆی دروستبونی کێشە لە کاتی لێخورینی ئۆتۆمبێل، خوێندنەوە، یاخود ناسینەوەی خەلک. بینینی لاواز بە ھۆی ماشاوەوە ئەگەری بەربوونەوەو [[خەمۆکی]] زیاد دەکات. نیوەی حالەتەکانی کوێر بوون و لە ٣٣٪'ی لاوازبونی بینین لە سەرانسەری دونیا بە ھۆی ماشاوەوەن.
بە شێوەکی گشتی ماشاو بە ھۆی گەورەبوونی تەمەن روو ئەدات بەلام ھەندێک جار زەبر و کەوتنەبەر بۆ تیشکدانەوەش ئەگەری ئەوەیان ھەیە ببنە ھۆ بۆ گەشەپێدانی ماشاو. ھۆیەکانی مەترسی شەکرە، کێشانی جگەرە، بەرکەوتنی خۆری درێژخایەن، لەگەل ماددە کحولیەکان دەگرێتەوە. کەلەکە بوونی پرۆتین یاخود بۆیەی زەرد-قاوەیی لە ھاوێنەی چاو کەوا گواستنەوەی رووناکی بۆ تۆری چاو کەم دەکات، بە میکانیزمی سەرەکی ماشاو دادەنرێت. دەستنیشانکردنەکەی بە پشکنینی چاو ئەنجام دەدرێت.
|