ماری کووری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
ب زیادکردنی بەستەر بۆ خەمۆکی
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٥٣:
ولادیسلاو سکلۆدۆوسکا وانەبێژی بیرکاری و فیزیا بوو. (ئەو وانانەی کە مارییا ھەوڵی بۆدەدا) و ھەروەھا بەڕێوەبەری دوو قوتابخانەی کوڕان بوو لە وارسۆ. دوای ئەوەی دەسەڵاتداری ڕووسیا وانە تاقیگەیییەکانی لە قوتابخانە پۆلەندییەکان نەھێشت، ئەو زۆربەی ئامێرەکانی تاقیگەی ھێنا ماڵەوە و مناڵەکانی فێری چۆنییەتی بەکارھێنانی دەکرد. ئەو سەرئەنجام لەلایەن سەرپەرشتیارە ڕوسییەکەی دەرکرا بەھۆی لایەنگیریکردنی بۆ پۆڵەندا، کە ئەمەش وایکرد لە پیشەیەکی مووچە کەمتر کاربکات؛ ھەروەھا خێزانەکە پارەی لە وەبەرھێنانێکی خراپ لەدەستدا و سەرئەنجام ناچار بوون لە ڕێگەی لەخۆگرتنی کوران لە ماڵەکەدا پارە پەیدا بکەن. دایکی مارییا، برۆنیسلاوا بەڕێوبەری خوێندنگایەکی شکۆداری ناوخۆی کچان بوو؛ دوای لەدایکبوونی مارییا دەستی لەکار کێشایەوە. دواتر بەھۆی سیل لە ئایاری ١٨٧٨ کۆچی دوایی کرد، کاتێک مارییا تەمەنی دە ساڵان بوو. کەمتر لە سێ ساڵ پێشتر، خوشکە گەورەکەی مارییا، زۆفیا بەھۆی تیفۆ مرد کە لە دراوسێیەکیان بۆی گواسترابۆوە. باوکی مارییا باوەڕدار نەبوو؛ دایکی باوڕدارێکی کاسۆلیکێک بوو. مردنی دایک و خوشکەکەی وایکرد مارییا واز لە ڕێبازی کاسۆلیک بھێنێت و واز لە باوەڕدارێتی بھێنێت.
 
کاتێک تەمەنی دە ساڵان بوو، مارییا بوو بە قوتابی لە قوتابخانەی ناوخۆیی جەی سیکۆرسکا؛ دواتر، ڕۆشت بۆ خوێندنگەیەکی ئامادەیی کچان، کە دواتر لە ١٢ حوزەیران ١٨٨٣ بە مەدالیای زێڕین خوێندنی تەواو کرد. پاش ڕوخانێکی دەروونی، کە لەوانەیە بەھۆی [[خەمۆکی]] بووبێت، ساڵی دواتری لەگەڵ خزمەکانی باوکی لە دێ بەسەربرد. ساڵی دواتریشی لەگەڵ باوکی لە وارسۆ بەسەربرد و، لەوێ وانەی تایبەتی دەوتەوە. لەبەر ئەوەی نەیتوانی خۆی تۆماربکات لە پەیمانگایەکی ئاسایی بۆ خوێندنی باڵا چونکە ژن بوو، ماریا و خوشکەکەی بوون بە قوتابی لە زانکۆی فڕینی نھێنێ (کە ھەندێک جار بە زانکۆی نقومبوون وەرگێڕدراوە)، کە بریتی بوو لە زانکۆیەکی نیشتمانی پۆڵەندی و تەنھا قوتابی کچی وەردەگرت.
 
مارییا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ خوشکەکەی، برۆنیسلاوا کرد، کە ئەو یارمەتیی دارایی بکات لەکاتی خوێندنی پزیشکی برۆنیسلاوا لە پاریس، لەبەرامبەریشدا بەھەمان شێوە ئەم یارمەتی بدات دوای دوو ساڵ. نبەم شێوەیە، مارییا وەک دایەن دەستی بەکارکرد: سەرەتا لە وارسۆ وەک مامۆستای تایبەت کاریدەکرد؛ پاشان بۆ ماوەی دوو ساڵ وەک دایەنێک لە شتشوکی بۆ خێزانێکی خانەدان کاری دەکرد، کە ئەویش خێزانی زۆراسکی بوون وخزمی باوکی بوون. لەو کاتەی کار بۆ ئەو خێزانە دەکات، ماریا دەکەوێتە داوی خۆشەویستی کوڕەکەیان، کازیمیێرز زۆراسکی، کە لە داھاتوو بوو بە بیرکاریزانێکی شکۆمەند. خێزانی کوڕەکە بیرۆکەی ھاوەسەرگیری کردنی لەگەڵ خزمێکی بێپارەیان ڕەتکردەوە و کازیمیێرزش بێتوانا بوو لە دژایەتیکردنیان. تێکچوونی پەیوەندییەکە زۆر خەمناک بوو بۆ ھەردووکیان. کازیمیێرز ھەر زوو دکتۆرای بەدەستھێنا و بەدوای کارێکی ئەکادیمی بوو وەک بیرکاریزانێک، دواتر بوو بە پرۆفیسۆر و سەرۆکی زانکۆی کراکۆو. تەنانەت وەک پیاوێکی بەتەمەن و پرۆفیسۆری بیرکاری لە خوێندنگای ھەمە پسپۆری وارسو، لەبەردەم پەیکەری ماریا سکڵۆدۆسکا دادەنیشت و بیری لێدەکردەوە، کە لە ١٩٣٥ لەپێش پەیمانگای ڕادیۆم دروست کرابوو، کە ماریا لە ١٩٣٢ خۆی دایمەزراندبوو.