ئیمانوێل کانت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ←‏top: خاوێنکردن, replaced: بە پێی ← بەپێی (8)
ب زیادکردنی بەستەر بۆ مافی دەنگدان
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٢٨:
کانت لە کتێبێکی دیکەیدا (ڕەخنەی ھێزی داوەری) کۆمەڵە واتایەکی گرینگی وەک دۆزینەوەی جۆراوجۆر بوونی سروشت وواتاکانی جوانی وداوەری زەوقی و ھێزی خەیاڵ دێنێتە بەر باس ولێکۆڵینەوە. ئەو داکۆکی لەسەر ئەوە دەکا کە لە ناو تواناکانی مرۆڤدا، ئەوە تەنیا زەوقە کە پێویستی بە نموونەگەلێکە کەلە ڕەوتی بەرەوپێشچوونی کولتووردا گەیشتوونەتە بەرزترین پلەکان و ئەمەیش لەو ڕوەوەیە کە ڕاھێنانی ئەم تواناییە بە ئامرازی ئەمرپێکردن و واتاکان مسۆگەر نابێ. لە جوانی ناسی کانتدا، ھونەر وەک "شتێک لە خۆیدا" بایەخی ھەیە. چێژوەرگرتن لە بەرھەمێکی ھونەری خۆی لە خۆیدا سەرترین بایەخە. کانت داکۆکی لە سەر ئەوە دەکا کە ھونەرمەند توانا زانستییەکانی خۆی بە بێ ھیچ زۆرلێکردنێک وتەنیا لە ڕووی ئیرادەی سەربەستی تۆخەوە داھێنانی ھونەری دەکا. ئەم درکەی کانت دەیان ساڵ دواتر و لەسەردەمی ڕۆمانتیکدا گەییشت بە لوتکە و وەک یەکێ لە گرینگترین دەسکەوتە فەلسەفی و فکرییەکان لە لایەن زۆر نووسەر و ھونەرمەند و شاعیری ڕۆمانتیکەوە لێی کۆڵرایەوە. بە گشتی تێزی ناوەندی کانت لە فەلسەفەی سیاسی و ئەخلاقیدا، پێویست بوونی جیاکردنەوەی نێوان غەریزە و ھەستە لە عەقڵ. ئادگاری ڕاست بە مەرجێک دێتە دی کە ھەستەکان وەلا بنرێن وبەسەر غەریزەدا زاڵ بێت و دوای عەقڵ کەوێت. کانت ھەمیشە داکۆکی لەسەر ئەوە کردووە کە مرۆڤ لە ھیچ ھەل ومەرجێکدا مافی ئەوەی نیە لە مرۆڤی تر وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی کەڵک وەرگرێ. دەڵێ: "مرۆڤ نە ئامراز بەڵکوو ئامانجە. بە بۆنەی ئەوەی کە پێویستە ھەموو مرۆڤێک خاوەن مەرتەبەی مرۆڤایەتی خۆی بێت ووەک ئامانجێک بێتە حیساب، ھەڵس وکەوتیش لە گەڵ مرۆڤ دەبێ بەدوای قبووڵکردنی بوونی سەربەخۆو ڕێزدانان بێ بۆ خۆی و ویست وئیرادەی. "کانت ئەم تیۆریەی خۆی بۆ ھەموو مرۆڤەکان لەبەرچاو دەگرێ جیا لە ڕەگەز و تایەفەو نەتەوەکەیان وکەوابوو لەبابەت مرۆڤەوەھزرێکی جیھانگیر دەگرێتە بەر. ھەر بەم بۆنەوە دوکتورینی مرۆڤناسی وئەخلاقی کانت بێ ئەملاولاو سەرسەخت و ناپراگماتیستیە ولەسەر ئەم باوەڕە راوەستاوە کە مرۆڤ لە بابەت چەمکەکانی عەقڵەوە دەبێ ھەمیشە "ئەرک ناسی" بخاتە بەر "خۆبەزلزانی و بەرژەوەندیەکانی تاک"ەوە. چونکە مرۆڤ ھێزی جیاکەرەوەی عەقڵی ھەیە کە لە ھەڵبژاردنی راست لە چەوت ڕێنوێنی دەکا. کانت داکۆکی لەسەر ئەوە دەکا کە وەھا دەرکێک لە مرۆڤ لە دەرەوەی کات و شوێندایە.
 
فەلسەفەی سیاسیلە بەستێنی ھزری سیاسی دا، لەگەڵ ھەموو داھێنانەکانیدا کانت زۆر کاریگەری لە دوو بیرمەندی ھاوسەردەمی خۆی ژان ژاک ڕۆسۆ و ئەدمۆند بورک وەرگرتووە. لەبابەت بێ عەداڵەتیە کۆمەڵایەتیەکان وھۆکارەکانیەوە بیرەکانی ڕۆسۆ شوێنیان لەسەر داناوە، بەڵام لە بابەت ئەو ئاڵ وگۆڕە ڕادیکاڵە سیاسیانەوە کە ڕۆسۆ ھێنایە گۆڕێ کانت خۆی لێ دەبوێرێ و بە ھۆی ئاکامەکانی ئاڵ وگۆڕێکی کوت وپڕەوە لە گەڵ نیگەرانی بورک ھاوبەش دەبێ. کانت پێشوازی لە شۆڕشی فەرەنسا کردبوو، بەڵام دوای تیرۆری ڕۆبسپیر ئێجگار نیگەران بوو و بەم ئاکامە زیرەکانە گەیشت کە: "دەکرێ بە ناوی ئازادی وبەرابەری و برایەتی قێزەونترین کار بەڕێوە ببرێ." کانت وانە فێر بوو لە مێژووی ترسی شۆڕشی فەرەنساو داکۆکی کرد کە: "باوڕی دەمارگیرانە ھەمیشە کارێکی ناحەزەو لە گەڵ ئامانجەکانی سیستەمێکی پلۆرال داناکۆکەو ئەرکی سەر شانی ئێمەیە بەرەنگاری دەمارگیری ببینەوە لەھەر بەرگێکدا بێت، تەنانەت کاتێکیش کە ئامانجەکانی لە ڕووی ئەخلاقییەوە بێ کەموکوڕی بێت." لە مەڕ ڕەوتی گشتی مێژووەوە بە پێچەوانەی بورک کە ڕوانگەیەکی ڕەشبینانەی ھەیە، کانت گەشبینەو ئاراستەی گشتی گۆڕانکاریەکانی مێژوو بەرەو جیھانێکی باشتر ومرۆڤێکی گەشەسەندووتر دەزانێ. بەڵام وەکوو بورک ئەمیش لە شۆڕش دەپرینگێتەوەو ڕەوابوونی شۆڕش بۆ ھەڵکەندنی بێ عەدالەتیەکان دەباتە ژێر پرسیارەوە. کانت سێ پرسیاری تیۆریکی سیاسی دێنێتە ئاراوە: ١- چۆن دەتوانین یاسایەکی دەستووری بە عادڵانەو دروست بزانین؟ ٢- ناوەڕۆکی وەھا یاسایەک دەبێ چۆن دابڕێژرێت؟ ٣- ئەگەر دەسەڵاتداران پابەند نەبوون بە چەمکەکانی ئەو دەستوورە، خەڵک دەبێ چۆن ھەڵس وکەوت بکەن؟ بە واتایەکی تر پرسیاری یەکەم لەبارەی ناوەڕۆکی بڕیاری کۆمەڵایەتیەوەیەو پرسیاری دووەم ڕووی لە مافە سیاسیەکان وپرسیاری سێھەم مافی ناڕەزایەتی خەڵک لە خۆ دەگرێ. لەمەڕ پرسیاری یەکەمەوە واتە پێوەری ھەڵسەنگاندنی لەباربوونی دەستوورەوە کورتکراوەی وەڵامی کانت بریتیە لە وەرگرتنی یاسا لە لایەن تێکڕای ھاووڵاتیانەوە. کانت لەم بابەتەوە وا بەڵگە دێنێتەوە کە نابێ قایل بەبوونی ھیچ سنوورێک بین لە قبووڵکردنی ئەم یاسادا لە لایەن ھەمووانەوە. ھەر کاتێک گرووپ یا جەماوەرێک لە خەڵک بە بۆنەی گرێدراویی چینایەتی و ڕادەی دارایی وپێگەی کۆمەڵایەتی خواروو یا ژوورووەوە لە وەرگرتنی دەستوور یاخود دەربڕینی بیروڕا لەسەری وەلا نران، ئیتر ئەو یاسایە عادڵانە نیە. لە درێژەدا کانت لەسەری دەڕوا کە گەل دەبێ دوای ئیرادە و ویستی سەربەستانەی خۆی بکەوێ وعەقڵ حوکم دەکا تەنیا بەپێی یاسایەک بڕۆن کە خۆیان دانیان پێدا ناوە. بە واتایەکی تر بەپێی ئەم بەڵگە ھێنانەوە کانتیش وەک دیکەی بیرمەندانی سەردەمی ڕۆشنگەری لەوانە ھابز و لاک و ڕۆس ۆ"حاڵەتی سروشتی" و "بڕیارنامەی کۆمەڵایەتی" دەکا بە سەرەتای ھەنگاونانی. کانت کۆمەڵگای ئیدەئالی خۆی بە کۆمەڵگایەک دەزانێ کە بەپێی داخوازی سەربەستانەی ھەمووان دادەمەزرێ. ئەم داخوازیە لە بڕیارنامەی نێوان ھەموو ھاووڵاتیاندا، ماف و ئەرکی ئەندامانی ڕوون کردۆتەوە. بەڵام کانت بیرمان دەخاتەوە کە بەشێوەی پراکتیک و بە ئەزموون دانانی وەھا بڕیارنامەیەک لە نێوان ھەموواندا نامومکینە، بەڵام ئەم قەرارە "تەنیا ئایدیایەکی ئاقڵانە"یە. کەوابوولە بواری ئەقڵی وئەخلاقیەوە نێوئاخنی یاسای بنەڕەتی ڕەچاوکردنی چەمکی قبووڵکردنی ھەموان ئەرکەو دەبێ پارێز بکرێ لە تێترنجانی ھەر چەشنە ئایدیاو مژارێک کە بتوانێ بەشێکی جەماوەر بەرەنگاری بکاتەوە. کەوابوو بە کردەوە دەستوور دەتوانێ یاسایەکی عادڵانەو دروست بێت، تەنانەت ئەگەر دانەدانەی ھاووڵاتیانیش ھەڵوێستیان لەبارەوە نەگرتبێ. لە بابەت پرسیاری دوەم واتە ناوەڕۆکی وەھا یاسایەک کانت سەرەتا چەمکێکی بنەڕەتی دێنێتە ئاراوە کە لە مەزموونی یاسادا گرنگییەکی ناوەندی ھەیە وئەو چەمکە ناو دەنێ "بێ لایەنی" یاسا. کانت لەمەڕ چەمکی بێ لایەنیدا بەڵگەمەند پێی وایە کە یاسا مافی دەستێوەردان لە ژیانی خەڵک، یا ھەوڵدان بۆ ڕێنیشاندەری خەڵک بەرەو بەختەوەری و یا دیاریکردنی چاکەو خراپەی نیە لە ژیانی تاکەکانی کۆمەڵدا، چون مومکین نیە کە تێکڕای خەڵک لە بارەی شێوەی ژیانەوە یەک جۆر بیر بکەنەوەو ھەڵوێستیان لەسەر بەختەوەری وداماوی وگەورەیی و پەستی یەک شت بێ وھەر بەم بۆنەوە ھەر چەشنە ھەوڵێکی دەستێوەردەرانەی یاسا لەم بابەتەوە یەکیەتی خەڵک تێکدەدا و یەکڕیزیان خەوشدار دەکا. کانت دەنووسێ: "مرۆڤەکان خاوەن بیروباوەڕی جۆراوجۆرن. کەوابوو ناتوانی لە ژێر چەتری چەمکی ویستێکی ھاوبەشدا کۆیان بکەیتەوە." ئەم ھەڵوێستە بەم ئاکامەمان دەگەیەنێ کە ناوەڕۆکی یاسایەکی عادڵانە دەبێ زەمانەتی چەمکی یەکسانی ھەموو ھاووڵاتیان بکاکە ھەرکەس ئیمکانی ئەوەی بۆ بڕەخسێ بەپێی بۆچوونی خۆی بە دوای ئامانجی تاکەکەسی و ھاتنە دی بەختەوەری خۆیدا بگەڕێ. کانت ئاوا درێژەی پێ دەدا:"ھەر تاکێک مافی ئازادی بیروباوەڕی ھەیەو دەتوانێ بۆ ھێنانە دی باوەڕی خۆی سەربەستانە کار بکا، تا کاتێک ھەمان ماف بۆ کەسانی تریش قایل بێت. کەس مافی ئەوەی نیە من وادار بکا بەپێی سەلیقەو دەرکێکی تایبەتی بە بەختەوەری بگەم. ھەموو کەس مافی ئەوەی ھەیە بەپێی ویست و بۆچوونی خۆی شێوەی بەختەوەری خۆی بدۆزێتەوە، بە مەرجێک ماف و ئازادیەکانی کەسانی دی پێشێل نەکا." کانت داکۆکی لەسەر ئەوە دەکا وەھا بارودۆخێک تەنیا لە کۆمەڵگایەکدا دێتە دی کە یاسای بنەڕەتیەکەی لەسەر چەمکی قبووڵکردنی ھەمووان داڕیژرابێ. دووھەمین تێزی گرینگی کانت لەمەڕ ناوەڕۆکی یاسا ھەڵس وکەوتی یەکسان وچوون یەکە لە گەڵ تێکڕای ھاووڵاتیان بە بێ لەبەرچاوگرتنی ڕادەی سامان وپێگەی کۆمەڵایەتی تاکەکان. تەنیا ریزپەڕێک کە کانت لەبەرچاوی دەگرێ سەرۆکی حکوومەتە کە پێویستە چوارچێوەی ماف و ئەرکەکانی بەپێی سیستەمێکی نووسراوی جیا دیاری بکرێ. بەڵام داکۆکی ی سەرەکی کانت لەسەر ئەو خاڵەیە کە دەبێ تێکڕای تاکەکانی کۆمەڵگا دەرەتانێکی بەرابەریان بێت بۆ پێشبڕکێ لەگەڵ یەکتر بۆ گەییشتنیان بە پێگە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان. ئەوە لێھاتوویی و تواناو کۆڵنەدانی تاکەکانە کە سەرکەوتن و شکستیانی لێ دەکەوێتەوە، نەک ئەو دەرفەت و پێوەندی ویاساو ڕێسا نابەرابەرانەی دەخرێتە بەردەمیان. کانت باسێکی دوورودرێژ لەمەڕ نابەرابەریە مادیەکانی نێوان ھاووڵاتیان دێنێتە گۆڕێ و دەڵێ ئەوە مافی تاکەکانە کە لە سایەی ھەوڵ وتوانا تاکیەکانەوە دەسیان بە شوێنە مومتازە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان ڕابگا، بەڵام ئەم چەشنە نابەرابەریانە نابێ ببێتە ھۆی ھەڵس وکەوتی نابەرابەر دەرھەق بە ھاووڵاتیان. کەوابوو نابەرابەریە کۆمەڵایەتیەکان لە ڕوانگەی کانتەوە رەوایەو ھەمیشە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی وابووەو وایش دەمێنێ. ئەگەر لە ڕوانگەی ڕەخنەی کانتەوە بڕوانین بۆ تیۆری یەکسانی تاکەکان لە ھەمبەر یاسادا ئەم پرسیارە بە بیردا دێ کە چ زەمانەتێک ھەیە کە کەلەبەری نێوان توێژە کۆمەڵایەتیەکان تا ئاستێک بچێتە سەرەوە کە لێشاوی ئەوھەژاروبێبەشانەی کە یاسا پشتیوانی کۆمەڵایەتیان لێ ناکا، بارودۆخی ئێستا یا یاسای زاڵ قەبووڵ کەن؟ ھەڵبەت کانت خۆی ئاماژەیەک بەم بابەتە دەکا کە"ڕەنگە بێبەشان ھەست بکەن وەک ئاژەڵی دەستەمۆی دەوڵەمەندانیان لێھاتووە کە تەنیا ئەرکی خزمەتکردنی ئەربابەکانیان لەسەرە"، بەڵام پێ وشوێنی ئەم بابەتە ناگرێ و تەنیا ئەم خاڵە بەبەس دەزانێ کە:"ئەوان نابێ تاوانی وەزعی خۆیان بخەنە ئەستۆی کەسانی تر." بە واتایەکی تر کێشەی نابەرابەری کۆمەڵایەتی مەسەلەی زەینی کانت نیە و وردبوونەوەی سەرەکی ئەو لەسەر یەکسانی یاسا و مافە. پێویستە وەبیری بێنینەوە کە لە دوای جێگیربوونی زەینی و یاسایی یەکسانی ھاووڵاتیان و ھەڵس وکەوتی چوون یەک لەگەڵیاندا بوو کە چەندین دەساڵ دواتر بیرمەندانێکی وەک جان ستوارد میل مژاری نابەرابەریە کۆمەڵایەتیەکانیان خستە جەرگەی باسی ھزری سیاسیەوە. بە واتایەکی تر مژاری بەرابەری یاسایی و مافی ھاووڵاتیان چ لە ڕوانگەی فەلسەفەی سیاسیەوە و چ لە ڕوانگەی ئەزموون و نەریتەوە سەرتربووە بەسەر مژاری نابەرابەریە کۆمەڵایەتیەکاندا. کانت لە درێژەی باسی مافەیاساییەکان و ناوەڕۆکی یاساوە کاتێک لە حاڵەتی گشتی و فەرزیەی قەراردادی کۆمەڵایەتیەوە دەگاتە حاڵەتی دیاری کراو، دوای ئیستێک لە سەرئەمە کە ئەم چەمکە لە کۆمەڵگادا بە کردەوە دەتوانێ فورمی جۆراوجۆر لە خۆبگرێ، لە سەر خاڵێکی ناوەندی ورد دەبێتەوە کە لە ھزری سیاسی ئەودا گرنگیەکی ناوەندی ھەیە وئەویش چەمکی "یەک تاک یەک دەنگ"ە. ئیمانۆئێل کانت یەکەم بیرمەندێکە کە دژ بە پلەبەندی کردنی [[مافی دەنگدان]] بەپێی جنسییەت و ڕێژەی داھات وەستاو چەمکی "یەک تاک یەک دەنگ"ی لە فەلسەفەی سیاسیدا بە بەڵگە سەلماند و بناغەکەی دانا. ئەوەمان لە بیر بێ کە قەبووڵ بوونی چەمکی "یەک تاک یەک دەنگ" نە تەنیا لەلایەن پاوانخوازانەوە بەڵکوو لەلایەن ریفۆرم خوازانیشەوە مژارێک بوو دەمەقاڵەی زۆر لەسەر بووکە دەیا ساڵی کێشا وسەدان نامیلکەی بە لایەنگری ودژایەتی لەسەر نووسرا ئینجا ھاتەدی. کانت لە فورموولە کردنی باسە پێوەندیدارەکان بە ئازادی ڕادەربڕین وبیروباوەڕ وئازادی چاپەمەنیشدا ڕۆڵێکی گرینگی گێڕا. داکۆکی بنچینەیی کانت لەسەر ئەوەیە کە جۆری حکوومەتێک کە بتوانێ ئەم ئەرکە بگرێتە ئەستۆ، سیستەمی کۆماریە. کانت زۆر بە جیددی پێی لەسەر کۆماری بوونی سیستەمی سیاسی دادەگرێ و بە جەوھەری دیمۆکراسی و دەسەڵاتی زۆرینەی دەزانێ. پرسیاری سێھەم کە کانت دەیخاتە بەر باس ھەڵوێستی ھاووڵاتیانە لەھەمبەر حکوومەتدا. کانت پێش ھەموو شتێک دەپرسێ ئایا خەڵک مافی نافەرمانی کردنی لە ھەمبەر حکوومەتێکدا ھەیە کە مافەکانیانی پێشێل کردووە یا نا؟ کانت دوابەدوای ئەمەو لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دوو خاڵ دەسنیشان دەکا. یەکەم ئەوەی کە ئەگەر حکوومەت ھاوتەریب لەگەڵ قەراردادی کۆمەڵایەتیدا ھەڵس وکەوتی کردبێ، نافەرمانی کردن لە بەرابەریدا ناڕەوایەو دەبێ سزا بدرێ تەنانەت ئەگەر[سیستەمەکە]کەم و کوڕیشی بێ. چونکە ئەم چەشنە نافەرمانیە خەسڵەتی کاولکاری ھەیە. ئەو دەڵێ لە ھەر حاڵ ودۆخێکدا- بە چاو پۆشین لە ناوەڕۆکەکەی-تاقمێک ھەن کە لە ھەندێ یاسا ناڕازی دەبن، ئەگەر بڕیار بێ ھەموو ناڕازیبوونێک خۆڕاگری و نافەرمانی لە ھەمبەر حکوومەتدا لێ بکەوێتەوە، ئەوا ھیچ کاتێک کۆمەڵگا سەقامگیری بە خۆوە نابینێ. کانت لە باسەکەیدا نیگەرانی خۆی لەبەکارھێنانی ھەڕەشە وزەبروزەنگ دژی پێکھاتەی سیاسی دەردەبڕێ وبە توندی دەرھەق بە ئاکامە تاڵەکانی ڕووخانی حکوومەت ھۆشداری دەدا. لە وەھا حاڵەتێکدا تیۆری کانت زۆر لە حاڵەتی سروشتی تیۆری ھابز دەچێ کە تێیدا نەبوونی حکوومەت بە مانای سەرەتای "شەڕی ھەمووان دژ بە ھەمووان" چاوی لێ دەکرێ. دووھەنین خاڵێک کە لە درێژەی باسەکەدا کانت داکۆکی لەسەر دەکا ئەوەیە کە تەنانەت ئەگەر ھەندێ جار ھاووڵاتیان پێیان وابێ کە ھەندێ لە یاساکان ناعادڵانە و نادروستە، نابێ بۆ گۆڕانیان دەس بدەنە نافەرمانی و لە ھەمبەر حکوومەتدا ئاژاوەگێڕی بکەن. بەپێی ئەم بۆچوونە کانت پێی وایە مافی بەکارھێنانی گرژی تایبەت بە حکوومەتە. ھەروەھا کانت داکۆکی لەسەر ناھەقبوونی بەکارھێنانی توندوتیژی دەکا لە بەرابەر توندوتیژی کردنی حکوومەتدا و دەڵێ: "ئەگەر حکوومەت بڕیارنامەی گشتی پێشێل بکاو لە ڕێگای توندوتیژی یەوە دیکتاتۆریەت بگرێتە بەر، زۆرلێکراوان مافی ئەوەیان نیە لە بەرانبەریدا بە شێوەی توندوتیژانە خۆڕاگری بکەن." بە گشتی کانت بە پشت بەستن بەم بەڵگانەوە باوەڕی بەوەیە کە تەنانەت حکوومەتی زۆرەملێ لە بێ یاسایی وشێواوی باشترە کە ئەو پێی دەڵێ "بارودۆخی مەترسیدار". چونک ە"یاخیگەری گەل بۆ وەدەسھێنانی مافە لەکیس چووەکانیان، نادروستە، چونکە لە ئاکامدا دۆخی دەسەڵاتی یاسا دەگۆڕێ بەرەو زاڵبوونی بێ یاسایی و وەزعێک دەخولقێنێ کە بەگشتی بابەتی ماف، کارامەیی خۆی لەدەس دەدا." کەوابوو کانت ھیچ جێگایەک بۆ نافەرمانی گشتی دژ بەحکوومەت ناھێڵێتەوەو مەترسی تلاربوونەوەی کۆمەڵگا بەرەو بێ یاسایی و بەرەو دۆخێک کە "چەندان قات دڵتەزێنتر لەھەر چەشنە دەسەڵاتێکی حکوومەتی دیکتاتۆری"یە، زۆر جیددی تر دەبینێ لە کرانەوەی کۆمەڵگا بەرەوڕووی ئاسۆ نوێکان. کانت بۆ گەیشتن بە ئازادی ڕاستەقینە پێکھێنانی ئاڵ وگۆڕی بیرکردنەوە لە شۆڕشە کۆمەڵایەتی و یاسایی یەکان بە نرختر دەزانێ و دەڵێ لەگەڵ ئەوەی کە شۆڕش دەتوانێ حکوومەتە ئیستبدادیەکان بڕووخێنێ، بەڵام ناتوانێ لە چۆنیەتی بیرکردنەوەی ئەو کەسانەیدا کە ورەی بەکاربردنی دەرکی خۆیان نیە، ئاڵ وگۆڕ پێک بێنێ. ھەر لێرەوە زۆر دەمارگیری نوێ جێی دەمارگیریە پێشووەکان دەگرێتەوەو جارێکی تر جەماوەری ناتێگەیشتوو دەسبەسەر دەکا. بێجگە لە سێ پرسیاری سەرەوە کانت چەن مژاری دیکەی لە ھزری سیاسیدا خستۆتە بەر باس کە گرینگترینیان فەلسەفەی مێژووە. تێزی سەرەکی کانت لەمەڕڕەوتی مێژوو زۆر پۆزەتیڤ وگەشبینانەیە. مەبەستی کانت لە فەلسەفەی مێژوو ئەوەیە کە گەرچی لێرەو لەوێ و لەم ڕووداوو ئەو ڕووداودا ولە ڕەوتی مێژوودا کۆمەڵە پاشگەزبوونەوەیەک دەبینرێ، بەڵام ئەم پێچەڵپێچیانە تێکڕای حەقیقەت دەرناخەن. ڕەتی مێژوو لە سەرەوەی وەھا مەیلکردنێکە بەرەو پاشگەزبوونەوەکان. ئەمە ڕاستە کە ھەرکەسێک ولەژیاندا بەدوای پلانی خۆیدا دەڕوا کە ڕەنگە بەرەنگاری پلانی کەسانی تر بوەستێ ولە ڕەوتی پێشڤەچوونیدا بەربەستی کاتی بێتە ڕێگای، بەڵام لە ھەمان کاتدا ڕەوتی مێژوو ئامانجێکی نیھایی ھەیە. ڕێچکەی ئەم ئامانجە نیھایی یە بە ئاراستەی کامڵبوونی کۆمەڵایەتیدا دەڕوا و کانت پێی دەڵێ "ئامانجی سروشت". بە باوەڕی کانت پێگەیشتنی کۆمەڵایەتی نەک ڕەوتێکی خۆڕسک بەڵکوو خاوەن"جەمسەرێکی عەقڵانی"یە. ئامانجی ئاخرینی ئەم"جەمسەرە عەقڵانی"ە بەرەو دوو ئامانجی بنەمایی دەستی مرۆڤ دەگرێ: یەکەمیان پێگەیشتن گەشەی مرۆڤ و تواناکانیەتی و دووھەمیان سەقامگیری ئاشتی یەکی ھەمیشەیی یە لە سەرتاسەری جیھاندا. بەڵام ھاتنەدی ئەم دوو مەبەستە نەوەک لە ڕێبازی ڕێپیشاندەری و ئادگاری ئاگایانەی مرۆڤەوە بەڵکوو لە ڕاستیدا لەلایەن ئەو ئامانجە نھێنی و نەناسراوانەوە سەردەگرێ کە لە پشتی مرۆڤدان. کانت قسە لە "دەورگێڕێکی خاوەن مەبەست" دەکا کە ڕەوتە مێژوویی یەکان بەرەو ئامانجێکی نیھایی ئاراستە دەکاو ئەم دەورگێرە ناودەنێ "سروشت". لە شیکردنەوەی زیاتری ئەم مژارەدا مەبەستی کانت بەم چەشنە ڕوونتر دەبێتەوە کە کۆمەڵە دەس و پێوەندێکی جۆراوجۆر لە کاردان بۆ پێشەوە بردنی ڕەوتی جیھان کە ململانێ کۆمەڵایەتیەکان لە گرینگترینیانن. بەھۆی ئەوەی کە ئامانجەکانی مرۆڤ چوون یەک نین، ململانێ وجیاوازی لەسەر ھاتنەدی ئەم ئامانجانە مرۆڤەکان ناچار بە بەھێزکردن و گەشەی لێھاتوویی و تواناییگەلێک دەکا کە دژایەتی و تەگەرەی ڕێگایان لەنێو دەبا یا دەیگەیەنێتە خوارترین ئاست. کەوابوو ئەوە کۆمەڵایەتیبوونی مرۆڤەکانە کە لە ئاکامدا ھەم بەرەو ململانێ وھەم بەرەو کەمکردنەوەی ململانێ کۆمەڵایەتیەکان ڕایاندەکێشێ. وەھا پارادۆکسێک لە ڕاستیدا سەرچاوەی سەرەکی ھەمان دوو ئامانجی بنەڕەتی سەرەوەیە و لە ناو ئەوەوە ئاشتی ھەمیشەیی سەرھەڵدەدا.
 
ئاشتی ھەمیشەییتێزی ناوەندی ئاشتی ھەمیشەیی لە ھزری سیاسی کانتدا گرنگایەتی جیددی ھەیە ونیشاندەری جیھانگیربوونی ڕوانگەی سیاسی ئەوو ئیدەئالی سیاسیەتی. لە شیکاری ئایدیای ئاشتی ھەمیشەییدا کانت دەڵێ: "دەوڵەتە نیشتیمانی سیستەمە کۆماریەکان گەرچی جیا لە ھەرچەشنە ململانێیەک لەگەڵ یەکتر پێکنایەن، بەڵام ئامانجی نیھایی، گەیشتن بە دامەزراندنی جیھانێکی یەکگرتوو و ئاشتیانەیە. ھێنانە مەیدانی وەھا ئیدەئالێک لەڕاستیدا کانتی لە فەیلەسووفێکی ئەقڵگەرای سەردەمی ڕۆشنگەریەوە بۆ بیرمەندێکی دەرەوەی کات وشوێن بردە سەرەوە ولەڕاستیدا ھێڵی جیاکەرەوەی نێوان سەردەمی ڕۆشنگەری و سەردەمی ڕۆمانتیکی سڕیەوە. لەم ڕوانگەوە دەکرێ کانت وەک بیرمەندێکی سەردەمی ڕۆمانتیکیش بناسرێ. بە بڕوای کانت مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی ئەقڵگەرا بیھەوێ ونەیھەوێ بەرەو ئاشتی ھەمیشەیی ھەنگاو دەنێ و ھاووڵاتی جیھانی، واتایەکە کە لە یەکەیەکی جیھانی پشتبەستوو بە ئاشتیەوە مسۆگەر دەبێ. لەبەر ئەوەیە کاتێک پرۆژەکانی نێونەتەوەیی بوونی جیھان وەک پێکھاتنی یەکیەتی ئەورووپا بەھێز دەبێ یا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە، ھزری "ئاشتی ھەمیشەیی" کانت دێتەوە بیر سەرلە نوێ دەخوێنرێتەوە دەبریسکێتەوە.