سەید کامیل ئیمامی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب v2.04 - خاوێنکردن / چاکسازیی ھەڵەکان بۆ پرۆژەی وپ (سەرچاوە پێش خاڵبەندی) |
No edit summary |
||
ھێڵی ٦:
ئەم شاعیرە لە نێو خوێندەوار و فەقێدا پەروەردە بووە. سەید کامیل لە لای زۆر مامۆستای ئایینی ناسراوی ناوچەکەی خوێندویەتی و بۆ ماوەیەکیش لە لای مامی واتە [[حاجی بابەشێخ]] وەزیری [[کۆماری کوردستان]] لە [[مەھاباد]] خوێندویەتی. ھەر لەو سەروبەندەدا وەک مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر چالاکی ھەبووە، ساڵی [[١٩٤٦]] لەسەر ھەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی گیراوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بەندیخانەکانی [[بۆکان]] و [[سەقز]] و [[ورمێ]] و [[مەھاباد]] دەستبەسەر بووە. سەید کامیل ئیمامی شاعیر لەگەڵ زۆربەی شاعیر و ھونەرمەندی ئەو کاتە دۆستایەتی نزیکی بووە وەک [[سوارە ئیلخانیزادە]]، [[ھەژار]]، [[عەباس حەقیقی]] ھەر وەھا لەگەڵ ھونەرمەندی ناسراوی کورد [[حەسەن زیرەک]] وەک گۆرانیبێژ و شاعیر پەیوەندییەکی نزیکی بووە. ئەم شاعیرە نیشتمان پەروەرە لە ڕۆژی ٢٧ی تەممووزی ١٩٨٩ کۆچی دوایی کردوە و دیوانێکی شیعری لە پاش بەجێماوە. لە نێو خانەقای زەنبیل، لە پاڵ گڵکۆی شێخانی زەنبیلەوە نێژراوە و گڵکۆکەی دەگەڵ مەزاری شێخان چاوەدێری دەکرێ و جێگەی زیارەتی موریدان و گەشتیارانە.<ref>[https://www.dana.ir/news/1180188.html/تصاویری-کم-یاب-از-حافظ-شعر-کردی-سید-کامل-امامی- تصاویری کم یاب از حافظ شعر کردی سید کامل امامی]، دانا، 2017</ref>
== نموونەیەک لە شیعرەکان
{{شیعر
|تک تکەی بارانی پاییز وەک تکەی چاوی منە
|کاتی ھەڵقرچاوی باغ وەک جەرگی برژاوی منە
|ھەر خڕ و شیوێ تەماشا کەی، خڕی پڕ بوو لە ئاو
|ھەڵدەچۆڕێ لێڵ و لیخن، چەشنی زووخاوی منە
|ھەورە، بایە، بەفرە، بارانە، تەمە، سەر کێوەکان
|ھەردەمەی جۆرێکە، ھەروەک حاڵی شێواوی منە
|ئەمن و بەفری سەر چیاکان پێکەوە دەتوێینەوە
|کاکە! ئەم زستانە بەفریش عومری فەوتاوی منە
|ئەی خودا! بۆچیمە تازە ژینی ھێندە تاڵوتوون
|دوو برا بووین، بازی دا ئەو، نۆرە ھەنگاوی منە<ref>{{Cite web|title=نۆرە ھەنگاوی منە |url=https://books.vejin.net/ck/text/30791|access-date=2021-06-20|website=books.vejin.net|language=ku}}</ref>
}}
|