دووچاوەکیی ڕەگەزی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
+٢ پۆل، شائەمراز
This article was translated by I Believe in Science & Ideas beyond borders & Beit al Hikma 2.0
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٢:
 
نموونەی دووچاوەکیی ڕەگەزی سیاسەتی [[ئاڵمانیای نازی]] بوو دەرھەق بە خەڵکانی «نائاریایی». بەناوبانگترین ڕژێمێک کە ئەم سیاسەتە نامرۆڤانەی بەڕێوە بردووە، ڕژێمی ئافریقای باشوور بووە کە بە ناوی [[ئاپارتاید]] لە ساڵی ١٩٤٨ دیمەنێکی یاسایی و ڕەسمیی بە خۆوە گرت.<ref name=":0"/>
 
بەپێی زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە لێکۆڵێنەوەی مەیدانیی دەرکەوتووە  کە کە ١پ وڵاتی جیاوازدا ڕێژەیەکی بەرچاو جیاکاریی بەرامبەر پێست ناسپییکان دا دەکرێت لە بوارەکانی (کرێکاری، خانوبەرە و بازارەکان).
 
لێکۆڵینەوەیەکی ئەنخامدراوە لە هۆڵەندا کە لە ساڵی ٢٠١٣ دا ئەنجامدرابوو دەریخست کە ڕێژەیەکی بەرز هەیە لە جیاکاریی کردن بەرامبەر ئەو کەسانەی بەدوای کاردا دەگەرێن و ئاوازی ناوەکانیان لەسەر شێوازی زمانی عەرەبییە.
 
داگیرکاری ئیمپراتۆری بەڕیتانی بەشێوەیەکی یەکجاری زۆر کاریگەریی لە کلتوورەکانی کۆمەڵگا ئەفریقییەکان کردووە و هەروەها ڕەگەزپەرستی شێوازی ئەمریکییش کاریگەریی هەیە لەسەر زیادبوونی دیاردەی ڕەگەزپەرستی لە وڵاتی نیجێریا. بۆ نموونە، لە وڵاتی لیبریا و بەپێی دەستووری وڵاتەکە کەسانی ناڕەش مافی وەرگرتنی ناسنامەی هاوڵاتیی بوونیان نییە.
 
لە ویلایەتە یەکرتووەکانی ئەمریکا و پەیوەست دەستکەوتنی کار، چەندین لێکۆڵینەوەی ووردبینی ئەنجامدراوە کە بەڵگەی بەهێز دەستکەوتووە لەسەر بوونی جیاکاریی ڕەگەزیی لە بازاڕی کاری وڵاتەکە کەبەپێی لێکۆڵینەوەکان خاوەنکاران پێشکەشکارە پێست سپییەکانیان پێ باشترە بە ڕێژەی ٪٥٠ بۆ ٪٢٤٠. لێکۆڵینەوەکانی تر بەڵگەی بەهێزی جیاکاریی کردن پیشان دەدەن لە کەرتەکانی (ئۆتۆمبێل فرۆشتن، داخوازینامه دەستەبەری خانوو وە خزمەتگوزاری پزیشکی.)
 
== کاریگەرییەکانی جیاکاریی لەسەر تەندروستی ==
لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە پەیوەندیی هەیە لە نێوان جیاکاریی ڕەگەزیی لەگەڵ کێشە تەندروستییە جەستەیی و دەروونییەکان دا و ئەم بەڵگانە لە لێکۆڵینەوەی جیاوازی چەندین وڵاتی هەمەجۆرەوە بەدەستگەیشتووە.
 
لە کەرتی تەندروستی دا جیاکاریی ڕەگەزیی و پێشدادوەری کاریگەریی کردۆتە سەر شێوازی چارەسەرکردن و دەستنیشانکردنی نەخۆشی نەخۆشەکان. دەکرێت چەند نموونەیەك هەبێت کە وتەی نەخۆشەکە بە هەند وەرناگیرێت و فەرامۆش دەکرێت وەك لەم دواییانەدا لە دۆسییەی یاریزانی تێنس (سێرینا ویڵیماز)دا ڕوویدا کاتێك لە دوای لەدایکبوونی کچەکەی لەڕێی نەشتەرگەرییەوە سێرینا هەستی بە ئازاز و هەناسە توندی کردبوو بەڵام دوای چەند جارێك لە دووبارەکردنەوە ئەوجا پەرستارەکان باوەڕیان پێکردبوو وە نیشانەکانیان بە هەند وەرگرتبوو. دەکرا یاریزانەکە گیانلەدەست بدایە ئەگەر سنوور نابوایە لەسەر داواکردنی پشکنینی (وێنەی ئەلکترۆنی - Computerized Tomography - CT scan ) کە دواتر لەڕێی پشکنینەکەوە دەرکەوت دیاردەی خوێن مەیینی هەیە. ئەم دیاردەیە بە یەکێك لە سەدەها نموونەکان دادەنرێت کە ئافرەتانی پێشت ڕەش دووچاری ڕەگەزپەرستیی و جیاکاریی دەبنەوە لە کاتە ئالۆزەکانی دووگیانی دا.<ref>[https://www.npr.org/sections/parallels/2016/09/29/495665329/for-affirmative-action-brazil-sets-up-controversial-boards-to-determine-race For Affirmative Action, Brazil Sets Up Controversial Boards To Determine Race ]</ref>
 
یەکێك لە هۆکارەکان کە ڕێخۆشکەرە لە بەرزی ڕێژەی گیانلەدەستدان لە دایکانی ڕەش پێست دا بریتییە لە نەخۆشخانەی بار خراپ و نەبوونی دامەزراوەی خزمەتگوزاری تەندروستی لەسەر ئاستێکی پێوانەیی. لەگەڵ ئاڵۆزی و ناجێگری کردەی منداڵ لەدایكبوون لە ناوچە ناپەرەپێدراوەکان دا، بارودۆخەکە سەختر دەبێت کاتێك ڕێژەی ئازاری نەخۆشەکان بە هەند وەرناگیرێت لەلایەن کارمەندانی تەندروستییەوە. ئازاری بیستراوی نەخۆشە پێست ڕەشەکان بەکەم دەخەملێنرێت و دادەنرێت لەلایەن پزیشکەکانەوە بە بەراورد بە ئازاری بیستراوی پێست سپییەکان کە زۆرجار دەبێتە هۆی دروستبوونی هەڵە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان دا.
 
== سەرچاوەکان ==