نەشتەرگەریی مێشک و دەمار: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
پەڕەی دروست کرد بە « {{Infobox Occupation | name= نەشتەرگەریی مێشک و دەمار | image= Parkinson surgery.jpg | caption= نەشتەرگەری پارکی...»ەوە تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٢:٤٨، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
نەشتەرگەریی مێشک و دەمار (بە ئینگلیزی: [١]Neurosurgery) ڕشتەیێکی پزیشکییە کە لە بواری پێشگرتن، دۆزینەوە، دەرمان و تواناسازی نەخۆشەکانی مێشک و دەمار و هەروەها چارەسەر کردنی ئاڵۆزییەکانی کۆئەندامی دەمار و بەشە جۆراوجۆرەکانی مێشک، دڕکەپەتک، ئەندامە دەمارییە بڵاوەکان و کۆئەندامی خوێنبەرەکانی مێشک لە دەرەوەی کەللەسەر کار دەکا.[٢]
مێژوو
مێژووی نەشتەرگەری مێشک و دەمار بە شێوازی دابڕینی کەللەسەر دەگەرێتەوە بۆ هەزاران ساڵی پێش. بەڵام تا ئاخری سەدەکانی ۱۹ و ئەوەڵی سەدەی بیستی زایینی، پێشکەوتنی زۆری بە خۆیەوە نەدیبوو و تەنیا لە سەد ساڵی رابردوو ئەم ڕشتە پزیشکییە پێشکەوتنی زۆری بە دەس هێنا. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە بۆ یەکم جار مرۆڤ توانی جەمسەری کارەبایی لە مێشک داچێنێت و تومۆر لە مێشک دەر بێنێت.[٣] لە ساڵی ۱۸۷۸ زایینی ریچارد کاتۆن بە هەبوونی شەپۆلی کارەبایی یان تەزووی کارەبایی لە مێشکی گیانلەبەرەکانی پەی برد. لە ساڵی ۱۹۵۰زایینی بۆ یەکم جار دکتۆر جۆزێ دێلگادۆ جەمسەری کارەبایی داهێنا و دواتر لە مێشکی گیانللەبەرێک داچێنی. لە ساڵی ۱۸۷۹زایینی نەشتەرگەرێکی خەڵکی ئسکاتلەند بە ناوی ویلیام مەکیوێن بۆ یەکەم جار نەشتەرگەری مێشکی بۆ دەرهێنانی تومۆر ئەنجام دا.[٤]
فێرکاری
لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پزیشکەکانی نەشتەرگەری مێشک و دەمار ئەووەڵ جار بۆ چوار ساڵ دەبیێ دەرسی پزیشکی بخوێنن. پاشان دەبێ بۆ حەوت ساڵ دەورەی رزیدێنسی (به ئینگلیزی: Residency) تەواو کەن. ژمارەیێک لە دەورەکانی رزیدێنسی بەشی کوڵینەوەی کلینیکاڵیان هەیە کە دەبێ پزیشکەکان تێدا کار بکەن. لە دوای ئەم دەورە، ژمارەیێک لە پزیشکەکان دەورە فلۆشیپی (به ئینگلیزی: Fellowship) دەگوزەرێنن.[٥] و [٦]
شاخەکانی ئەم ڕشتەیە
- نەشتەرگەری مێشک و دەماری خوێنبەرەکان
- نەشتەرگەری مێشک و دەماری ئستریۆتاکتیک و نەشتەرگەری ئێپیلێپسی
- نەشتەرگەری مێشک و دەماری ئانکۆڵۆژیک
- نەشتەرگەری کەللەسەر
- نەشتەرگەری بڕبڕە
سەرچاوەکان
- ^ What is Neurosurgery? , Department of Neurological Surgery
- ^ Neurosurgeon , Highland Hospital
- ^ Introduction: What is Neurosurgery? , Daniel L Barrow, MD, Operative Neurosurgery, Volume 17, Issue Supplement_1, August 2019, Pages S1–S2
- ^ Neurological Surgery, American College of surgeons
- ^ Neurosurgery, Health Careers
- ^ What Is a Neurosurgeon? , webMD
بەستەرە دەرەکییەکان
ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |