لەتبوونی مانگ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بەسەرداچوونەوە (بچووک)
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە: Mohammed Splits the Moon.jpg |وێنۆک|تابڵۆیەکی ئێرانی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) لەگەڵ هاوەڵانی گەواهی لەتبوونی مانگ دەدەن.]]
'''لەتبوونی مانگ''' یەکێکە لە دەرئاسا و پەرجۆیەکانی [[محەممەد|پێغەمبەر محەممەد]] (د.خ) کە [[موسڵمان|موسڵمانان]] باوەڕیان پێیەتی.ئەم پەرجۆیە بەر لە کۆچی پێغەمبەر لەشاری مەککە ڕوویداوە، کاتێک بێ باوەڕان داوا لە پێغەمبەر محەممەد دەکەن نیشانەیەکیان نیشان بدات بۆ ڕاستی پێغەمبەرایەتیەکەی، پێغەمبەریش داوا لە خوا دەکات و خواش مانگ دەکات بە دوو بەشەوە بەشێکیان دەچێتە ڕاستی کێوی ئەبی قوبەیس و بەشەکەی تریش دەکەوێتە ڕاستی کێوی قەعیقەعان<ref> {{Cite web|last=الاتحاد|first=صحيفة|date=2011-08-17|title=انشقاق القمر معجزة وحجة على أهل مكة|url=https://www.alittihad.ae/article/76736/2011/انشقاق-القمر-معجزة-وحجة-على-أهل-مكة|access-date=2021-06-28|website=صحيفة الاتحاد|language=ar-AR}} </ref>.
 
ئەم پەرجۆیە(بەپێی باوەڕی [[ئیسلام|ئیسلامی]])یەکێکە لە ڕاستی نیشانەکانی پێغەمبەرایەتی محەممەد (د.خ) کە نیشانەیەکی زۆر سەرنج ڕاکێشە.ئەم ڕووداوە لە قورئانیش ئاماژەی پێ کراوە لە سورەتی ئەلقەمەر :هەروەها لەتبوونی مانگ یەکێکە لە نیشانەکانی نزیک بوونەوەی ڕۆژی دوایی،هەندێک لە زانایەکان پێیان وایە کە کاتێک ڕۆژی دوایی دادێت ئاسمان لەت دەبێت وە هەرچی لەناوی داهەیە بە مانگ و ئەستێرەکان خاپوور و لەت لەت دەبن<ref> {{Cite web|last=الاتحاد|first=صحيفة|date=2011-08-17|title=انشقاق القمر معجزة وحجة على أهل مكة|url=https://www.alittihad.ae/article/76736/2011/انشقاق-القمر-معجزة-وحجة-على-أهل-مكة|access-date=2021-06-28|website=صحيفة الاتحاد|language=ar-AR}} </ref>.
 
هەندێک لە زانا و توێژەرانی قورئان پێیان وایە (الانشقاق) (لەتبوون)بە واتای شکاندن و لێک دوورکەوتنەوەی دوو پارچە شت نایێت وە بە واتای ترازانیش نایێت،بەلکو قورئان مەبەستی لێک جیابوونەوەی مانگ و زەویە کە سەرەتای درووست بوونیان وەک یەک تۆپەڵی ئاگرین بووینە و دواتر لێک جیابووینەتەوە.بەڵام هەندێکیان دەڵێن ئەم (انشقاق)ە مەبەستی ڕوون و ئاشکرایە و بە واتای لەتبوون دێت کە یەکێکە لە دەرئاسا و پەرجۆیەکانی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) وەمحەممەدوە باشترین بەڵگەش بۆ درووستی ڕووداوەکە قورئانە کە بە ڕوونی ئاماژەی پێکردووە و باسی کردووە بەر لە درووست بوونی تەلسکۆپ کە ئێستا لە ڕێگای هاوێنە و تەلسکۆپەکانی ناساوە دەتوانرێت تێبینی شوێنی لەتبوونەکە بکرێت<ref> {{Cite web|title=Evidence of the moon having been split in two|url=https://sservi.nasa.gov/?question=evidence-moon-having-been-split-two|access-date=2021-06-28|website=Solar System Exploration Research Virtual Institute|language=en-US}} </ref>.
 
زۆرینەی زانا خۆرئاواییەکان ئەم ڕووداوە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن شتێکە کە تەنها قورئان باسی کردووە.لەگەڵ ئەوەشدا لە بڵاوکراوەیەک لەساڵی ٢٠١٦ دکتۆر تۆماس وۆوتەرز لە مۆزەخانەی فڕۆکەوانی نیشتمانی کە پاشکۆی دامەزراوەی سمیتسۆنیانە لە ئەمەریکا ئاماژەی بەوە داوە کە مانگ بەردەوام گرژ دەبێت وە وەک دووبەشی پلێتێکی زەوی یەکتر پاڵ دەنێن لەئەنجامی ئەم پاڵنانەش بەرزایی درووست بووە لەسەر ڕووی مانگ<ref> {{Cite web|title=Young Fault Scarps on the Moon|url=https://airandspace.si.edu/research/projects/young-fault-scarps-moon|access-date=2021-06-28|website=airandspace.si.edu|language=en}} </ref>.
ھێڵی ١٣:
 
=== لە قورئان و زمانی زانایانی قورئان ===
ئەم ڕووداوە لە ئایەتی یەکی سورەتی ئەلقەمەر ئاماژەی پێ کراوە (سورەتەکەی بەناوکراوە) کە دەڵێت: سورەتی ئەلقەمەر سورەتێکی مەککیە و زانایانی ئیسلامی دەڵێن لە ڕۆژی بەدر دابەزیوە.موقاتیل یەکێکە لە توێژەر و قورئانناسە هەرە لەپێشینەکان دەڵێت سورەتی ئەلقەمەر تەنها سێ ئایەتی یەکەمی لە مەککە دابەزیوە<ref> http://www.perseus.tufts.edu/hopper/invalidquery.jsp?doc=Perseus:text:2002.02.0006:sura=54:verse=1%E2%80%932 </ref>. بە گوێرەی سەرچاوە ئیسلامیەکان(فەرموودە و شلۆڤەکانی قورئان)ئەم ڕووداوی لەتبوونە لە مەککە ڕووی داوە بە پێنج ساڵ پێش کۆچی پێغەمبەر کاتێک بێ باوەڕان داوا لە پێغەمبەر محەممەد(د.خ) دەکەن کە ئەگەر بێت و مانگیان بۆ لەت بکات ئەوە باوەڕی پێ دێنن بۆیە پێغەمبەریش داوا لە خوا دەکات کە مانگی بۆ لەت بکات بۆ دوو بەش بۆیە خوا مانگ لەت دەکات بۆ دووبەش بەشێکیان دەکەوێتە ڕاستی کێوی سەفا(کێوی ئەبی قوبەیس) وە بەشەکەی تر دەکەوێتە ڕاست کێوی قەعیقەعان<ref> {{Cite web|date=2020-10-25|title=معجزةُ انشقاقِ القمَر بين يقين المُثبتين ومعارضات المشكِّكين {{!}} مركز سلف للبحوث والدراسات|url=https://salafcenter.org/5373/|access-date=2021-06-28|language=ar}} </ref>.
 
بەم ڕووداوە خەڵکی مەککە سەریان سووڕ دەمینێ و دەیانەوێت باوەڕ بە پێغەمبەرایەتیەکی محەممەد بهێنن (ئەوەی بینیمان لە ئاسمان جادوو نەبوو بەلکو ڕاستی بوو).دواتر ئەبوجەهل پێیان دەڵێت (شکۆدار و گەورەکانی مەککە)ئارام بگرن تا بەیانی تا ئەوکاتەی خەڵکی بیابان و دەر دێن بۆ شار لێیان دەپرسین بزانین بینیویانە یانیش ئەوە تەنها جادووی لە چاوی ئێمە کردووە.
ھێڵی ١٩:
بۆ بەیانی هەندێک لە بیابان نشینان هاتن بۆ مەککە و ڕایان گەیاند کە شەوی ڕابردوو مانگ دوو لەت ببو.ئەبوجەهل دەست بەجێ ڕەتی کردەوە و پێی ڕاگەیاندن کە جادووی لە چاوی ئێوەش کردووە هەربۆیە دوای ئەمە ئایەتی دووەم لە سورەتی ئەلقەمەر دابەزی کە دەفەرمویێت :
 
قورئان ناسان دڵنیایی ئەوە دەدەن کە ئەم ڕووداوە ڕووی داوە لەسەردەمی محەممەد (د.خ)وەمحەممەدوە ئەوە شتێک نیە کە بڵێی لە داهاتوو ڕوودەدات.هەروەها زانایانی بواری ئیسلامی لەپاڵ قورئان هەندێک فەرموودەش دەهێننەوە بۆ پاڵپشتی لە ڕاستی و درووستی ڕووداوەکە لەوانە ئیبن جەریر ئەلتەبەری (یەکێک لە قورئان ناسە مەزنەکان)لەسەر زاری موجاهید دەگێرێتەوە و دەفەرموێت:هەروەها زمەخشەریش دەگێرێتەوە و دەفەرموێت “لەتبوونی مانگ یەکێکە لەنیشانەکانی ڕۆژی دوایی کە ڕووی داوە”.حەزیفە یەکێکە لە هاوەڵانی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) فەرموودەیەکی شاری مەدائن دەگێرێتەوە و دەڵێت «ڕۆژی دوایی نزیک بۆتەوە ئەوە مانگ لەتبوو لەسەردەمی پێغەمبەرەکەتان»<ref> {{Cite web|title=The Quran, sura 54, verse 1|url=https://www.perseus.tufts.edu/hopper/text?doc=Perseus:text:2002.02.0004:sura=54:verse=1|access-date=2021-06-28|website=www.perseus.tufts.edu}} </ref>.
 
لەتبوونی مانگ ڕووداوێکە زۆرینەی زانا و بیرمەندانی ئیسلامی پێیان وایە لەسەردەمی پێغەمبەر محەممەد (د.خ)ڕوویداوە وەک قورتبی و فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری و ئیبن مەسعود و ئیبن عومەر و ئەنەس و جەبیر وئیبن عەبباس.
 
ئەو زانا و بیرمەندە ئیسلامیانەی کە پێیان وایە لەتبوونی مانگ لەسەردەمی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) ڕووی نەداوە بەلکو لە داهاتوو ڕوو دەدات،ژمارەیان کەمە وە بەگشتی لەلایەن زاناکانی ئیسلامی پاڵپشتی ناکرێن.
 
ئیبن تەیمیە سەبارەت بە سورەتی ئەلقەمەر دەڵێت،ئەو سورەتە باس لە نیشانەیەکی هاتنی ڕۆژی دوایی دەکات .هەرچی لەتبوونی مانگە لەسەردەمی پێغەمبەر ئەوە ڕووداوێکە کە ڕوویداوە و سەرجەم خەڵک و هاوەڵان بینیویانە و بڕاوەتەوە.
 
=== لە سونەتی پێغەمبەر (د.خ) ===
ئەم ڕووداوە ئاماژەی پێ کراوە لە پەرتووکەکانی سەحیحی بوخاری و سەحیحی موسلیم کە دوو پەرتووکی فەرموودەکانی پێغەمبەر محەممەد (د.خ)نمحەممەدن .
 
'''سەحیحی بوخاری - دەروازەی لەتبوونی مانگ'''
 
* عەبدوڵلای کوڕی عەبدولوەهاب و سەعیدی کوڕی ئەبو عروبە لە ئەنەسی کوڕی مالیک فەرموودەیەکی پێغەمبەر دەگێرێتەوە کە دەڵێت خەڵکی مەککە پرسیاری لەتبوونەکە لە پێغەمبەر محەممەد (د.خ) دەکەن ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت مانگ لەت بوو بەجۆرێک کە حەراء کەوتبووە نێوانیان.
* عەبدان لە ئەبی حەمزە ئەویش لە ئەعمەش ئەویش لە ئیبراهیم و ئەویش لە ئەبی موعەممەر و ئەویش لە عەبدوڵلاوە دەگێرێتەوە کە فەرمووی ”مانگ لەت بوو وە ئێمە لەگەڵ پێغەمبەر محەممەد (د.خ) بووین و شاهێدیمان دا.
 
'''سەحیحی موسلیم - دەروازەی لەتبوونی مانگ'''
 
* عەمرو ناقد و زوهێر ئیبن حەرب گێرایانەوە کە سوفیانی ئیبن عەیینە لەزاری ئیبن ئەبی و نەجیحی و موجاهید و ئەبی موعەممەر ئەویش لە عەبدوڵلاوە گوێی لێبووە کە لەتبوونی مانگ لەسەردەمی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) ڕووی داوە و پێغەمبەر محەممەد (د.خ) فەرمووی ” اشهدوا ”.
* ئەبوبەکر ئیبن ئەبی شەیبە و ئەبو کەریب و ئیسحاق ئیبن ئیبراهیم پێکرا لە ئەبی مەعاویە دەگێرنەوە کە عومەری ئیبن حەفسی ئیبن غەیاس لە ئەعمەشەوە بیستویانە ئەویش لە منجابی ئیبن حاریس تەمیمی لە ئەعمەش ئەویش لە ئیبراهیم و ئەبی موعەمیر لە عەبدوڵلای ئیبن مەسعود دەگێرێتەوە کە پشکێکی مانگ لە پشتی مانگەوە بوو وە پشکەکەی تر نا وە پێغەمبەر محەممەد (د.خ) فەرمووی ” اشهدوا “.
 
== لە زانستی هاوچەرخ دا ==
ھێڵی ٥٠:
* کەندەڵانە ڕاستەکان ('''Straight rilles)''' ئەم جۆری چاڵانە لەشێوەی ڕێچکەیەکی ڕاست و درێژ هەڵکەوتوون ئەم جۆرە کەندەڵانانە لە ئەنجامی لەتبوون و ترازانی خاکی مانگ درووست بوون بەهۆی لێک ترازانی خاکەکەی لە ئەنجامی گرکان و درووست بونی چاڵی تر کە هەریەکەیان خاکی نزیکی خۆی بۆ خۆی ڕاکێشاوە.لە نموونەی ئەم جۆرە چاڵانە کەندەڵانی {{Interlanguage link|ریما ئەریادۆس|Rima Ariadaeus}} کە درێژیەکەی پترە لە ٣٠٠ کم .
 
لە یۆنیۆی ٢٠١٠ کەسێک پرسیارێکی بۆ ماڵپەری ئەلیکترۆنی ناسا ناردووە سەبارەت بە لەتبوونی مانگ لە وەڵامدا دەڵێن: پێشتر ئەم پرسیارە وەڵام دراوەتەوە بە فەرمی لە ئۆگستی ٢٠٠٩ کە ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی زانستی نیە. هەروەها لەسەر یەکێک لە ماڵپەرە ئەلیکترۆنیەکان کەسێک ئەم بابەتەی وروژاندووە و دەپرسێت: خوا لەسەر داواکاری پێغەمبەر محەممەد (د.خ) مانگی لەت کردووە وە ئەم بابەتە بۆتە جێگای سەرنج و مشتومری زانایانی ناسا چونکە بۆیان ڕوون بۆتەوە کە ئەمە وەک دەرئاسایەک لە ڕابردوو ڕوویداوە،ئایا تا چەند ئەم هەواڵە ڕاستە؟
 
لە وەڵامی ئەم پرسیارە دەزگای ناسا لەسەر زاری براد بیلی (جێگری بەرێوەبەری پەیمانگای ناسا بۆ خاکناسی گەردوونی ) دەڵێت: داواتان لێ دەکەم باوەڕ بە هەموو ئەو شتانە مەکەن کە لەسەر ئەنتەرنێت و بڵاوکراوە کاغەزیەکان بەرچاوتان دەکەوێت تاکە سەرچاوەی درووست بۆ هەر هەواڵێک گوتەبێژی فەرمی ناسایە،تا ئێستا هیچ بەڵگە و نیشانەیەکی زانستیمان نەدۆزیتەوە کە باس لە لەتبوونی مانگ بکات لە ڕابردوودا بۆ دووبەش یان زیاتر وە هەرکاتێک ئێمە نیشانەیەک یان بەڵگەیەکمان دەستکەوت بۆ ڕای گشتی بڵاوی دەکەینەوە<ref> https://digiteye.in/split-moon-image-goes-viral-on-whatsapp-fact-check/ </ref>.
ھێڵی ٦٦:
ئەوانەی ئەم ڕووداوە ڕەت دەکەنەوە دەڵێن:
 
# لەتبوونی مانگ لەهیچ چاند و کەلتورێک باس نەکراوە جگە لە ئیسلامی .لەکاتێک کە ئەمە ڕوویداوە ڕووداوێکی گەردوونی جیهانیە و لەلایەن میللەتانی تر هەستی پێ دەکرا کە نزیک لە نیمچە دوورگەی عەرەبی ژیاون.بۆ نموونە کاتێک لەسەردەمی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) مانگ گیراوە یان نەیزەکێک ڕژاوە لەلایەن میللەتانی تر ئاماژەی پێ کراوە و چووەتە ناو کەلتور و چیرۆکەکانیان وە بانگخوازە ئیسلامیەکان باسیان کردووە لەکاتێک کە ڕووداوی لەتبوونی مانگ زۆر گەورەترە لە ڕووداوی مانگ گیران ئەی چۆن باسیان نەکردووە یان تێبینیان نەکردووە.لە نموونەیەکی تر دیاردەی خۆرگیرانە لەسەردەمی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) کە سەرجەم میللەتانی تری ناوچەکە تێبینیان کردووە.
# ئەو لەتبوون و چاڵانەی سەر مانگ ناوچەیی و پچڕ پچڕ و کورتن وە بە دەوری مانگ درێژنابێتەوە لەکاتێکدا کە مانگ خڕە دەبا ئەم لەتبوونە بە تەواوی دەوری مانگ بسووراباوە لەکاتێکدا لە ٪٢ ی پێکهاتەی مانگ ئەم چاڵ و لەتبوونانەیە.
# بۆ بینینی لەتبوونی مانگ لەسەر زەوی بە چاوی ئاسایی پێویستە هەردوو بەشی مانگ بۆ دووریەکی زۆر لێک دوور بکەونەوە تا ببینرێت.وە کاتێک ئەم دوو بەشە بەیەک لێکێندراونەتەوە پێویستی بە هێز و توانایەکی زۆر هەبووە کاتێک ئەو هێزە زۆرە بەکارهاتووە بۆ لکاندنەوەیان ئەوە پێکدادانێکی گەورە ڕوودەدات لە نێوان هەردوو بەش دا کە لە ئەنجامدا چاڵ و کەندەڵان و کێوی گەورە درووست دەبن لەگەڵ شوێنی لکاندنەکە بە شوێنەوارێکی ڕوون و مەزن نەک یەک دوو خەت و چاڵی پەرت.
ھێڵی ٧٢:
# هەموو توێژینەوەکان ئەوە دەسەلمێنن کە لەسەر ڕووی مانگ ئاو نیە وە مانگ بەرگەهەوای نیە لەکاتێک ڕووداوێکی لەم چەشنە بەبێ بوونی بەرگەهەوا و ئاو ئەستەمە ڕووبدات.
# تەمەنی نوێترین لەت و چاڵەکانی سەر ڕووی مانگ لە ١٠٠ ملیۆن ساڵ زیاترە.
# هەموو فەرموودەکانی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) لەم بارەوە تەنها لەسەر زاری هەریەکە لە عەبدوڵلای ئیبن مەسعود و ئەنەسی کوڕی مالیک و عەبدوڵلای کوڕی عەبباس گێڕدراونەتەوە کە هەریەکەیان لەدوای ئەم ڕووداوە لەدایک بوون.
# هیچ هاوەڵێکی پێغەمبەر(د.خ) کە لەسەردەمی ئەو ژیابێت فەرموودەی لەم بارەوە نەگێراوەتەوە.
 
=== لایەنگرانی ڕووداوەکە ===
زانایانی ئیسلامی وەڵامی ڕەخنەگرانیان داوەتەوە کە ئەمە ڕووداوێکە لەسەردەمی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) ڕوویداوە و سەرجەم زانایانی ئیسلامیش پاڵپشتی دەکەن هەندێکیان نەبێت کە دەڵێن ئەمە ڕووداوێکە لە داهاتوو ڕوودەدات.وەک شێخ محەممەد سالح ئەلمەنجد کە یەکێکە لە زانا هەرە دیار و گەورەکانی بواری فیقە دەڵێت:سەرجەم زانایانی ئیسلامی پێیان وایە ئەمە ڕووداوێکە لەسەردەمی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) ڕوویداوە بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە ڕووداوێکە لە داهاتوودا ڕوودەدات و یەکێکە لە نیشانەکانی ڕۆژی دوایی لەکاتێکدا وشەی( وَانْشَقَّ ) وشەیەکە لە باری ڕابردوودایە لە ڕووی ڕێزمانیەوە لەگەڵ ئەوەشدا قورئان لەزۆر شوێندا بە شێوەی ڕابردوو باسی لە داهاتوو کردووە.جگە لەمە خودی قورئان گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ڕوودانی ڕووداوەکە هەروەک خوا دەفەرموێت: ( وَإِنْ يَرَوْا آيَةً يُعْرِضُوا ) کە ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ڕوویداوە و بڕاوەتەوە،جگە لەباس کردنی ئەم دەرئاسایە لەلایەن چەندین هاوەڵی جێی باوەڕ وەک :عەبدوڵلای ئیبن مەسعود و ئیبن عەبباس و ئەنەس و ئیبن عومەر و جەبیر و هتد<ref> {{Cite web|url=http://holyquran.net/cgi-bin/majma.pl|access-date=2021-06-28|website=holyquran.net}} </ref>.
 
شێخ محەممەد دەشڵێت: هەندێک کەس لە کۆنەوە بە دوای پرسیارکردن لەم ڕووداوە و دورخستنەوەی باوەڕیان لە ڕوودانی خستۆتە ڕوو بە بیانووی ئەوەی کە مانگ لەلایەن هەموو مرۆڤەکان دەبینرێت، بۆیە ئەگەر ڕوویدابێت ئەوە لەلاین نەتەوەکانی تر و پەرتووکەکانیان باس دەکرا لەکاتێکدا تەنها لەلایەن موسڵمانانەوە ئاماژەی پێکراوە ئەمەش خاڵی لاوازی درووستی ڕووداوەکەیە.
ھێڵی ٨٢:
هەروەها شێخ محەممەد ئەوەش دەڵێت کە:
 
«ئەم ڕووداوە پێویستە بەپێی توانستی بیرکردنەوە و سروشتی ژیانی ئەوسا لێک بدرێتەوە کە تیایدا شەو وە مانگ جێی بایەخی بیابان نشینان بووە.وە ئەم ڕووداوە لەسەر داواکاری هۆزی قورەیش بووە بۆ ئەوەی باوەڕ بە پەیامەکەی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) بێنن بۆیە دەشکرێت خوای گەورە ئەم ڕووداوەی تەنها بۆ هۆزی قورەیش نمایش کردبێت بەڵگەش بۆ ئەمە وتەیەکی ئەنەسی کوڕی مالیکە کە دەڵێت: (أَنَّ أَهْلَ مَكَّةَ سَأَلُوا رَسُولَ اللَّهِ أَنْ يُرِيَهُمْ آيَةً، فَأَرَاهُمُ انْشِقَاقَ القَمَرِ)»<ref name=":3">{{Cite web|title=لماذا لم يصلنا خبر آية انشقاق القمر من قبل الأمم الأخرى؟ - الإسلام سؤال وجواب|url=https://islamqa.info/ar/answers/285427/%D9%84%D9%85%D8%A7%D8%B0%D8%A7-%D9%84%D9%85-%D9%8A%D8%B5%D9%84%D9%86%D8%A7-%D8%AE%D8%A8%D8%B1-%D8%A7%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%86%D8%B4%D9%82%D8%A7%D9%82-%D8%A7%D9%84%D9%82%D9%85%D8%B1-%D9%85%D9%86-%D9%82%D8%A8%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%85%D9%85-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%AE%D8%B1%D9%89|access-date=2021-06-11}}</ref>
 
شێخ محەممەد، ئەوەش باس دەکات: ئەگەر ئەمە وابێت، شتێکی سروشتییە کە ئەو ڕووداوە لە لایەن زۆرینەی دانیشتووانی زەویەوە نەبینرابێت، چونکە سەرەتای شەو لە مەککە کاتی ڕۆژ و هەتاوە لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵات ، یانیش لەنیوە شەودان و لە خەوی قووڵدان.