نەشتەرگەریی گشتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «{{Infobox Occupation | name= نەشتەرگەریی گشتی | image= Surgeon.jpg | caption= نەشتەرگەری | official_names= | type= پسپۆر...»ەوە
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:٣٦، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١

نەشتەرگەریی گشتی (بە ئینگلیزی: [١]General surgery) یەکێک لە ڕشتەکانی پزیشکییە کە لە رێگەی نەشتەرگەری نەخۆشییەکانی جەستەی مرۆڤ دەرمان ئەکا. ئەم ڕشتە پزیشکییە زیاتر لە نەشتەرگەری ئەندامەکانی ناو زک و کۆئەندامی هەرس وەک ڕیخۆڵەکان، سوورێنە، گەدە، ڕیخۆڵەباریکە، ڕیخۆڵە ئەستوورە، جەرگ، پەنکریاس، زەرە یان کیسەی سەفرا، کەناڵەکانی سەفرا و هەروەها تایرۆید و مەمک و مل کار ئەکا.[٢] نەخۆشیی وەک قۆڕی و نەخۆشییەکانی پێست بە نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێ. بەم جۆرە ئەکرێ بڵێین نەشتەرگەری گشتی توانای دەرمانی نەخۆشییەکانی تەواو لەش و جەستەی مرۆڤی لە رێگەی نەشتەرگەری هەیە بە جۆرێک کە ئەگەر پێویست بێ ئەتوانێ نەشتەرگەری فریاکەوتن، نەشتەرگەری بۆ ئێسک و ئیسقانەکان، نەشتەرگەری بۆ ژنان، نەشتەرگەری بۆ یووراڵجی و نەشتەرگەری بۆ مێشک و دەمارەکان ئەنجام بدات.[٣]

نەشتەرگەریی گشتی
نەشتەرگەری
پیشە
جۆری پیشە
پسپۆر لە پزیشکی
بەشە چالاکەکان
دەرمان، نەشتەرگەری
دەربارە
خوێندنی داواکراو
  • دۆکتۆرای پزیشکی (M.D.)
  • دۆکتۆرای ئستیۆپاتی (D.O.)
  • کارناسی ئۆرتۆپدی و نەشتەرگەری (M.B.B.S.)
  • کارناسی ئۆرتۆپدی و نەشتەرگەری (MBChB)
شوێنی
کارکردن
نەخۆشخانەکان

مێژوو

مێژووی نەشتەرگەری ئەگەرێتەوە بۆ ۹۰۰۰ ساڵ پێش. لە وڵاتانی هێند و میسر و یۆنان و چین نەشتەرگەری بە شێوازی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرا. هەوەڵین کتێبی نەشتەرگەری دەگەرێتەوە بۆ ۲۶۰۰ پێش کە پزیشکێکی هێندی بە ناوی سوشروتا سمهیتا نووسیویەتی. هەروەها دەوترێ کە یەکەمین نەشتەرگەری بە هۆشبڕی ۱۷۰۰ ساڵ پێش لە وڵاتی چین ئەنجام دراوە. لە سەدەکانی هاتنی ئێسلام له ڕۆژهەڵاتی ناوین، زانایانی موسڵمان بە زانستی پزیشکی و نەشتەرگەری پەرەیان دا و زۆرێک کتێبیان لەم بوارەدا نووسی. دواتر لە ئۆروپا و لە سەدەکانی پازدەی زایینی پزیشکی لە [خفیزیا]] جیا بووەوە و پێشکەوتنی زۆری بە دەست هێنا. نەشتەرگەری نوێ بە پەیابوونی شێوازی نوێی هۆشبڕی و کۆنترۆل کردنی خوێنڕێژی و چڵک کردن و ئێش پەیدا بوو. ویلیام هاڵستد (۱۸۵۲- ۱۹۲۲) یەکەمین فێرگەی نەشتەرگەری دامەزراند. لە دوای ئەوە کۆمەڵەی زانایانی بواری نەشتەرگەری گەورە بووەو و پەرەی سەند.[٤]

سەرچاوەکان

  1. ^ What Is General Surgery? , verywellhealth
  2. ^ Specialty of General Surgery Defined, the American board of surgery
  3. ^ General surgery, Healthcareers
  4. ^ What Is a General Surgeon? , webMD

بەستەرە دەرەکییەکان