ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٨٢:
 
== من ==
ناوم ئەرکانە و زمانی یەکەمم [[کوردی]]یە. خوێندکاری بەشی ئینگلیزیم لە [[زانکۆی گەرمیان]]. بووم بە نووسەری ویکیپیدیای کوردی بۆ ئەوەی بەژداریم ببێتە خزمەتێکی بچووک بۆ ئەو زمانەی بۆ ھەموو ژیانم بەکارمھێناوە بەبێ ئەوەی ھیچ ھەوڵم دابێ بۆ فێربوونی.
ناوم ئەرکانە و زمانی یەکەمم [[کوردی]]یە. خوێندکاری بەشی ئینگلیزیم لە [[زانکۆی گەرمیان]] و فێربوونی زمانی [[ئینگلیزی]] خەونێکی ژیانمە. ڕۆژانە لێرە و لەوێ، لە ھەر سوچێکی [[ئینتەرنێت]]، [[ویکیپیدیای ئینگلیزی]]، «تۆڕی نا-کۆمەڵایەتی» ڕێدیت یان ھەر وێبسایتێکی ئینگلیزی بێت زانیاری دەخوێنمەوە، وشەی نوێی ئینگلیزی فێر ئەبم بەڵام جگە لەوەش زانیاری فێردەبم لەسەر ئەم ھەسارە گەورەیە، ئەم گەردوونە بێ کۆتاییە، مێژووی دەیان ھەزار ساڵی مرۆڤایەتی و سەدان ملیار مرۆڤ کە پێش ئێمە ژیاون یان ئەو ملیارانەی ئێستا پێکەوە لەسەر ھەسارەیەک دەژین بەڵام پێکەوە ناگونجێین و ناھێڵین ھەسارەکەمان بەبێ شەڕ و ئاژاوە بێت بۆیە بەمەش دەبێ ڕۆژانە لەسەر ئەوەش فێربین کە چی ڕوودەدات لە جیھاندا چونکە ئەگەر ھەمیشە شتی نوێ ڕووبدات و ئێمە فێری نەبین ئەوا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر نەزان دەبین، بەم شێوەیە دوو چۆلەکە بە بەردێک دەکووژم بەڵام دووان زۆر نییە بۆیە بڕیارم دا ببم بە بەشێک لەو (سەدان؟) ئەندامە چالاکانەی [[ویکیپیدیای کوردی]] و لێرەشەوە ئەوەی فێردەبم بیگەیەنم بە کەسانی تر و ببێتە خزمەتێکی بچووک بۆ ئەو زمانەی بۆ ھەموو ژیانم بەکارمھێناوە. بەم شێوەیە سێ چۆلەکە بە یەک بەرد بەڵام لە ژیانی ڕاستی بە ھیچ شێوەیەک حەزم بە کووشتنی ھیچ گیانلەبەرێک نییە و پێم باشە کەسانی تریش نەیکەن بە ھەر ھۆکارێک.
 
== شیعر ==