قەڵاچۆکردنی ناگازاکی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
قەڵاچۆکردنی ناگازاکی
 
No edit summary
ھێڵی ١٣:
'''قەڵاچۆکردنی ناگازاکی ١٩٤٥'''، بە ئینگلیزی '''the annihilation of Nagasaki''' تەقینەوەی بۆمبێکی ئەتۆمی بوو لەلایەن [[ئەمریکا|وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]]وە لە ناگازاکی لە [[ژاپۆن]] لە میانەی [[شەڕی جیهانی دووەم]]دا لە ٩ی ئابی [[١٩٤٥]].
==هۆکارەکان==
لە میانەی شەVیشەڕی جیهانی دووەمدا و بە هۆی خۆڕاگری جەنگاوەرە ژاپۆنییەکان کە جەنگاوەری ژاپۆنی کۆڵنەدەرن و خۆیان نادەن بە دەستەوە و ئەم کۆڵنەدانەشیان بوو بە هۆی کەوتنەوەی زیانی گیانی لە ڕیزەکانی سەربازە ئەمریکییەکاندا، و ئەمریکا ویستی پەیامێک بنێرێت بۆ شکاندنی ئەم کۆڵنەدانە و پەیامە ئەمریکییەکەش بریتی بوو لە بۆمبی [[هێرۆشیما]] و بەڵام ژاپۆنییەکان چۆکیان دانەدا تا دوای بۆمبی ناگازاکی، ژاپۆن ناچار بوو بێ مەرج مل کەچ بکات.
==هەڵبژاردن==
پێش ئەوەی ئەوەی دوو بۆمبە ئەتۆمییەکە بتەقێنرێنەوە دەزگای زانیاریدانی ئەمریکی لیستێک لە ئامانجەکانی دا بە کۆشکی سپی کە بە ئامانجی زیندوو دادەنران، ئەوانیش؛ تۆکیۆ،;کیۆتۆ، هێرۆشیما، یۆکوهاما، کوکورا، نیگاتا، و لە نێو ئەو لیستەشدا شاری هێرۆشیما هەڵبژێردرا و شاری تۆکیۆیان گۆڕی بە ناگازاکی و هەڵیانبژارد بۆ تەقینەوەکە، لەبەرئەوەی هەریەک لەو دوو شارە (هێرۆشیما و ناگازاکی) ناوەندی پەیوەندی جوڵەی سوپای ژاپۆنی بوو و هەروەها لەبەرئەوەی هیچ بەندیخانەیەکیان لە خۆ نەئەگرت کە بەندە ئەمریکییەکانی تێدا بێت هاوکات ئەم شارانەی کارگەی سەربازی یان سەربازگەی گەورەی ژاپۆنی تێدا نەبوو.
==دروستکردنی بۆمب==
هەردوو بۆمبەکە لە [[ئەمریکا|وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]] دروستکران و زاناکانی [[شانشینی یەکگرتوو]] و [[کەنەدا]] هاوکاری زانا ئەمریکییەکانیان کرد لە دروستکردنی بۆمبەکاندا، ناوی نهێنی پڕۆژەکە پڕۆژەی مانهاتن بوو و یەکەم بۆمب تاقی کرایەوە لە ناوچەی ئالامۆگۆردۆ لە ویلایەتی نیومەکسیکۆ لە وڵاتە یەکگرتووەکان.