نۆتینگھام: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «{{زانیاریدانی نیشتنگە | ناو = نۆتینگهام | ناوی فەرمی = Nottingham | ناوی خۆم...»ەوە
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:٢٩، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١

نۆتینگهام (بە ئینگلیزی: Nottingham) شارەێکە لە باکووری ئینگلستان لە ناوچە میدلەندی ڕۆژهەڵات لە وڵاتی شانشینی یەکگرتوو[١]. ڕۆبن هوودی ناودار خەڵکی ئەم شارە بووە.

نۆتینگهام

تایبەتمندیەکان

ئەم شارە کەوتووەتە نۆتینگهام شایری ئەنگڵترا و بۆ کارخانەکانی پیشەسازی و تووتن و تەماکۆ بە ناوبانگە. ئەم شارە لە بەر سەردانی گەشتیارەکان، لە پڵەی سێزدەهەمی شارە گەشتیاریەکاندا بە ئەژمار دێت. بە پێی سەرژماری ساڵی ۲۰۱۵ ژمارەی دانیشنتوانی ئەم شارە ۳۲۱۵۰۰کەس بووە کە بە ئیزافە کردنی شارۆچەکانی دەوروبەر دەگاتە ۷۶۸۶۳۸ کەس. ئەم شارە پێشکەوتووترین سیستمی گواستنەوەی هەیە بە تایبەت باسە حکوومیەکان. ئەم شارە سەنتەرێکی گەورەی وەرزشی هەیە کە بە ناوی ماڵی وەرزشی ئینگلترا ناو ئەبرێ. هەروەها ئەم شارە لە ساڵی ۲۰۱۵ لە لایەن یونێسکۆ بە ناوی شاری ئەدبیات ناو نرا کە ئەمە لە بەر پیاوانی گەورە وەک لۆرد بایرۆن، دی ئێچ لارنس و ئێلێن سلیتۆ بە دی هەتە. یانەی بەناونگی نۆتینگهام فارست[٢] یانەی تۆپی پێی ئەم شارەیە کە لە ساڵی ۱۸۶۵ بونیاد نراوە. بێجگە لە تۆپی پێ، کریکێت، ڕەگبی و هاکی سەر سهۆل لە یانە سەرەکییەکانی ئەم شارە و گشت ئینگڵترایە.


سەرچاوەکان

پەیوەندیە دەرەکییەکان