دڵناسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک|وێنەی سوڕانەوەی [[خوێن لە دڵی مرۆڤ، ڕەنگی شین خوێنی...»ەوە
تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٦:١٧، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١

کاردیۆلۆژی یان پزیشکیی دڵ و دەمارەکان (بە ئینگلیزی: Cardiology) ڕشتەیێک لە پزیشکییە کە لەگەڵ نەخۆشییەکانی دڵ و کەم و کوڕییەکانی لێدانی دڵ و شێوازی سوڕانەوەی خوێن لە ناو دەمارەکاندا ئیش و کار ئەکا. ئەم ڕشتە پزیشکییە بە مانای دڵناسینە.

وێنەی سوڕانەوەی خوێن لە دڵی مرۆڤ، ڕەنگی شین خوێنی کەم ئۆکسجین و ڕەنگی سوور خوێنی پڕ ئۆکسجین

وشەڕەتناسی

کاردیۆلۆژی لە دو وشەی کاردیۆ (Cardio) لە یۆنانی بە مانای دڵ و لۆژی (Logy) بە مانای سەرپڵشت و وانەیشە پێک هاتووە.

نەخۆشینەکان

بۆ وێنە:

  • ناتەواوی و نەخۆشییی دڵ کە لە پێش لە دایک بوون بوونیان هەبووە
  • نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری
  • ناتەواوی دڵ لە پێشهاتەکان
  • نەخوشیی درگاکانی دڵ بە خوێنبەرکان
  • ئلکتڕۆفیزیۆلۆژی

ڕشتەکانی پزیشکیی دڵ

ئەو پزیشکانەی وا لە بواری پزیشکیی دڵدا خوێندن تەواو ئەکەن پێیان ئەڵێن کاردیۆلۆژیست و ئەو پزیشکانەی وا لە بواری نەخۆشییەکانی دڵ لە منداڵاندا ئیش ئەکەن ئەڵێن کاردیۆلۆژیستی منداڵان.

ئەو پزیشکانی وا لەم ڕشتەی پزیشکیە نەشتەرگەری ئەکەن ئەڵێن نەشتەرگەری کاردیۆلۆژیست یان نەشتەرگەری دڵ کە خۆی ڕشتەیێکە لە نەشتەرگەری تێگڕایی.

پزیشکەکانی دڵ ئیش و کاریان بە خوێن نیە مەگەر ئەو کاتەی کە نەخۆشیی خوێن لە دڵدا کار بکا و بۆ زانین لە چۆنیەتی خوێن لە تاقی کردنەوەکان لە لابڕاتۆرەکانی پزیشکییدا. کاردیۆلۆژی ڕشتەیێکە لە پزیشکی ناوخۆیی. لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا، پزیشکەکان ئەتوانن لە بوارە جۆراجۆرەکانی نەخۆشییەکانی دڵ، ببنە پسپۆر و بۆ هەر کامێکیان ئەبێ سێ ساڵ بخوێنن.

ڕشتەکانی کاردیۆلۆژی بە کورتی:

  • کاردیۆلۆژی گەورەساڵان
  • ئێلێکترۆفیزیۆلۆژی دڵ
  • کاردیۆجریاتریکس یان کاردیۆلۆژی بە تەمەن چووان (پیرەپیاوان و پیرێ ژنان)
  • کاردیۆلۆژی منداڵان
  • ئێکۆکاردیۆلۆژی
  • کاردیۆلۆژی تواناسازی دڵ و پێشکیری نەخوشیی دڵ


سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان