سلێمانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: گەڕێندراوە دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 94.101.250.137 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی AramBot
ھێڵی ٢٧٢:
 
== شاری ڕۆشنبیری ==
شاری سلێمانی بە ڕای زورێک لە خەڵکی کوردستان بە شاری ڕۆشنبیری و هه‌روه‌ها دڵیبنکه‌ێ حاشا هه‌ڵنه‌گری کێشه‌ێ کوردستان دەناسرێت،دەناسرێت. ئەوان وا دەزانن کە ئەو بەرفراوانییەش بۆ دەوری [[بابان]] و دامەزراندنی شار و ماوەیەکیش لە ساڵانی [[دەوڵەتی عوسمانی]] دەگەڕێتەوە، کە ھەموو مەلا و زاناکان شاعیر و نووسەر بوون و ڕۆڵی [[مزگەوت]] و حوجرەش کەم نەبووە لەو بوارەدا، [[سێ کوچکەی بابان]]، [[نالی]] و [[سالم]] و [[کوردی (ھۆنراوەنووس)|کوردی]] قوتابحانەی شیعری بابان درووستدەکەن و ئەگەر ئەو قوتابخانەیە لە ڕووی ناوەڕۆکەوە گەلێک دیمەنی لە ئەدەبیاتی ئەمڕۆی کوردیدا نەمابێت، ئەوا فۆرمی ئەدەبیاتی کوردی ئەمڕۆ ئەوا ھەر بەرپێشچوونی فۆرمی ئەو ئەدەبەیە، ئەو زارەی پێی دەنووسرێت ھەر ئەو زارەیە، زۆربەی گەورەنووسەرانی ئەو سەردەمە وەک: [[نالی]]، [[سالم]]، [[کوردی (ھۆنراوەنووس)|کوردی]]، مەولانا خالید، مەلا عەبدوڵلای بێتوشی، شێخ مارفی نۆدێی، [[سەید ئەحمەدی نەقیب]]، شێخ حسێنی قازی، حاجی مەلا ئەحمەدی دێلێژە، محەممەد فەیزی زەھاوی، [[جەمیل سدقی زەھاوی]]، مەلا ساڵحی حەریق، ساڵح ئەفەندی ئاھی، [[تایەر بەگی جاف]]، [[وەلی دێوانە]]، [[عەلی بەردەشانی]]، [[زێوەر]] مەلا عەبدوڵلا، [[ئەحمەد موختار جاف]]، [[مەلا عەزیزی موفتی]]، [[پیرەمێرد]]، [[بێخود]]، [[جەمال عیرفان]] و چەندین نووسەر و شاعیری دوای ساڵی پەنجاکان بوون بە بەشێکی گرینگ لە ئەدەبی کوردی ھاوچەرخ لە کوردستاندا. ھەرچەند ھەندێک لەمانە لە نێویەکدا بەھۆی تەسەوفەوە ناکۆکیان لە نێواندا ھەبووە کە دیارترینیان [[شێخ مارفی نۆدێ]] کە بووە دوژمنی سەرسەختی مەولانا خالید. لەدوای ڕاپەڕینی بەھاری ساڵی ١٩٩١ چەند ھونەرمەندی بەناوبانگی تر لە سلێمانی ھەڵکەوتن کە ڕۆڵیان بوە لە شەپۆلی نوێی ئەدەبی کوردیدا، لەوانە: مەریوان وریا قانع، بەختیار عەلی، بەرزان ھەستیار، گۆران بابە عەلی، زمناکۆ بورھان قانع، محەممەد موکری، قوبادی جەلی زادە و چەند ناوێکی تر. ئەم بوارە بەرفراوانە ئێستاشی لەگەڵدا بێت سلێمانی تێیدا پێشەنگە و ھەمیشە ئەو نووسەر و شاعیرانە ڕۆڵی بەرچاویان لە بزوتنەوەی کوردایەتیشدا ھەبووە و بوونەتە داینەمۆی شۆڕشەکان، یەکێکی تر لە ئەو شتانەی کە سلێمانی بە شاری ڕۆشنبیری ناساندوە ئەوەیە کە یەکەم [[چاپخانە]] کە لە [[کوردستان]] کەوتبێتەکار لە سلێمانی بوە، یەکەم [[ڕۆژنامەی کوردی]] لە [[کوردستان]] دەرچووبێت ھەر لەسلێمانی بووە.<ref>{{cite web |url=http://www.kurdsat.tv/hewal.php?id=1489&cor=kurdistani |title=وەشانی ئەرشیڤکراو |accessdate= ٨ی تەممووزی ٢٠١٢ |deadurl=yes |archiveurl=https://web.archive.org/web/20120705165200/http://www.kurdsat.tv/hewal.php?id=1489&cor=kurdistani |archivedate= ٥ی تەممووزی ٢٠١٢}}</ref>
 
== میدیا و ڕۆژنامەگەری ==