مێژووی ئاوەدانی لەم دوورگەیە بۆ رۆژگاریڕۆژگاری [[ئیمپراتۆری ڕۆم|رۆمانەکان]] دەگەڕێتەوە [[سترابۆ]] و پلینی کە دوو ناسراوی ئەو سان بە دوورگەی بەسبیکوس: Besbicus ناوی دەبەن.<ref>[http://books.google.ca/books?id=wB0QAAAAYAAJ&lpg=PA395&ots=beCffc7nMf&dq=The%20geography%20of%20Strabo%20besbicus&pg=PA395#v=onepage&q=The%20geography%20of%20Strabo%20besbicus&f=false Sir William Smith, ed. ''Dictionary of Greek and Roman Geography'', vol. 1 (London: John Murray, 1872) p. 395.]</ref> دواتر بە کالۆلیمنوس (Kalolimnos) ناونراوە کە وشەیەکی یۆنانییە. لە ڕۆژگاری شەڕی [[ئیمپراتۆریی بیزانس]] و [[عوسمانییەکان]] دوورگەکە بە کۆششی یەکەم ئەدمیرالی دەریاوانی عوسمانی بە ناوی ئەمیر عەلی (ئەمیر ئالی) داگیرکراوە بۆ پاراستنی ڕێرەوی دەریاوانی شاری [[بورسا]] کە ئەوسا پێتەختی عوسمانیەکانعوسمانییەکان بوو بەر لە داگیرکردنی قوستەنتینیەیقوستەنتینییەی پێتەختی دەوڵەتی رۆمڕۆم کە دواتر بە [[ئەستەمبوڵ]] ناسرا. وادەزانرێت کە ناوی ئیمرالی ھەر لە ناوی ئەمیرعەلی وەرگیرابێت. دوورگەکە تا دوایین رۆژگاریڕۆژگاری عوسمانیەکانعوسمانییەکان ئاوەدانی لێ بووە و لە سێ گوندی یۆنانی پێکھاتبوو بە بەرھەمھێنانی ترێی نایاب و ئاوریشم و ماسی دەناسرا. کیمۆن فرایار (Kimon Friar) کە ئەکادیمیەکیئەکادیمییەکی ناسراوی وەرگێرانی ئەدەبیاتی یۆنانییە بۆ زمانی ئینگلیزی، دانیشتووی ئەم دوورگەیە بووە و کۆچی کردووە بۆ ئەمریکا.<ref>[http://www.acgart.gr/acg-collection/artists/F/FriK/FriK-bio.htm American College of Greece] {{webarchive|url=https://web.archive.org/web/20071013013406/http://www.acgart.gr/acg-collection/artists/F/FriK/FriK-bio.htm |date=١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧}}</ref> لە جەنگی ئەتاتورک دژ بە یۆنانییەکان ١٩١٩-١٩٢٢١٩١٩–١٩٢٢ و پاش ڕێککەوتنی نێوان ھەردوو لایەنی شەرکەڕ و ئالوگۆڕی دانیشتووان دوورگەکە لە یۆنانی چۆلکراو دواتر لە ١٩٣٥ کرا بە بەندیخانەیەکی ترسناک. بنکەیەکی سەربازیشی لەسەر بناتنرا. لە دوای گیران و حوکمدرانی رێبەریڕێبەری [[پارتی کرێکارانی کوردستان]] [[عەبدوڵڵا ئۆجەلان]] و زیندانیکردنی لەم دوورگەیە ساڵی ٢٠٠٩ ئیمراڵی بە شوورەیەکی ئەولەھی توند تەنرا.
== ناسراوترین گرتووانی ئیمرالی ==
* [[بیلی ھایس]]، نووسەری ئەمریکایی و خاوەنی رۆمانیڕۆمانی (شەمەندەفەری خێرای نیوەشەو:Midnight Express)کە کراوەتە فیلم و زنجیرەی تەلەفزیۆنیتەلەڤیزیۆنی.<ref>[http://www.youtube.com/watch?v=WMsNPCVbNhw Interview on YouTube]</ref>