عەزیزمراد عەبدولمەلەکی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Paraw (لێدوان | بەشدارییەکان) پەڕەی دروست کرد بە «{{زانیاریدانی کەسایەتی | ناو = عەزیزمراد عەبدولمەلەکی | وێنە = | قەب...»ەوە تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٤:٠٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
عەزیزمراد عەبدولمەلەکی ناسراو بە عەزیز کرماشانی (١٩٤٥ لە کرماشان – ١٧ی ئایاری ٢٠١٨ لە سنە) مۆسیقازانی کورد و مامۆستای ئامێری دەھۆل بوو.[١] [٢] [٣]
عەزیزمراد عەبدولمەلەکی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٤٥ |
مەرگ | ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | ژەنیاری دەھۆڵ |
چالاکبوون | ١٩٦٠–٢٠١٨ |
ژیان
عەزیزمراد عەبدولمەلەکی لە ساڵی ١٩٤٥ لە عەشیرەتی عەبدولمەلەکی لە پارێزگای کرماشان لە دایک بوو. ئەو لە تەمەنی تازەلاویدا فێری ژەنینی ئامێری دەھۆڵ بوو و تا کۆتایی ژیانی وەکوو ژەنیاری ئەم ئامێرە درێژە بە چالاکی خۆی دا. عەزیزمراد عەبدولمەلەکی نیشتەجیی شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو و نزیکەی شەست ساڵ لە ڕێوڕەسمەکان و فیستیڤاڵەکان دەھۆڵی ژەند و لەگەڵ زۆرێک لە ھونەرمەندەکانی کورد ھاوکاریی کرد. عەزیز عەبدولمەلەکی لە نێوان خەڵکی شاری سنە بە ھۆی ھونەری ژەنیاریی خۆی ناسراو بوو و خەڵکی عەزیز کرماشانیی پێ دەگۆتن. ئەو ھەروەھا لە شارەزاکانی مۆسیقای چەمەری بوو.[١]
کۆچی دوایی
عەزیزمراد عەبدولمەلەکی بە دوای ماوەیەکی نەخۆشی بە ھۆی نەخۆشی ھەناستەنگی لە ڕۆژی ١٧ی ئایاری ٢٠١٨ لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە دڵی لە لێدان ڕاوەستا و کۆچی دوایی کرد. جەستەی عەزیزمراد عەبدولمەلەکی لە کەرتی ھونەرمەندانی گۆرستانی بھەشتی محەممەدیی شاری سنە بە خاک سپێردرا.[١]
سەرچاوەکان
- ^ ئ ا ب وەزارەتی چاند و ئیرشادی ئیسلامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، مەزرینگەی چاند و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان: ژەنیاری کۆنەکاری دەھۆڵ لە کەرتی ھونەرمەندانی سنە بە خاک سپێردرا (بە فارسی)، نووسراو لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٨؛ سەردان لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١.
- ^ ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): دیمانە و ڕێزگرتن لە دوو ھونەرمەندی ناسراوی کورد لە سنە (بە فارسی)، نووسراو لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤؛ سەردان لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١.
- ^ ھەواڵنێریی کۆماری ئیسلامی (ئیرنا): ڕێزگرتنی دۆستدارانی چاند و ھونەر لە ھونەرمەندی کۆنەکار و کەسایەتیەکی مەندۆخی مۆسیقای کوردی (بە فارسی)، نووسراو لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤؛ سەردان لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١.