ھەرێمی کوردستان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ عەلی حەسەن ئەلمەجید
تاگ: بەستەردەری خێرا
ب /* ڕیزبەندیی ڕووداوە سەرەکییەکان بەپێی ساڵەکانی ڕوودانیان<ref>{{بیرخستنەوەی وێب | ناونیشان =http://news.bbc.co.uk/2/hi/middle_east/country_profiles/2893067.stm | سەردێڕ =
ھێڵی ١٠٣:
* ساڵی ١٩١٨ دوای ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی لە پاش جەنگی جیھانی یەکەم، ئینگلیزەکان ئەو ناوچانەیان داگیر کرد کە دەوڵەمەند بوو بە نەوت و ناوچەی ویلایەتی موسڵی دایە دەست دەوڵەتی عوسمانی، بەمەش کورد دەسەڵاتی فراوانتر بوو لەوکاتەی کەوتە ژێر حوکمی ئینگلیز.
* ساڵی ١٩١٩ ویلایەتی موسڵ خرایە پاڵ عێراق کە دەوڵەتێک بوو تازە دروست بوو بوو. کە ڕاستەوخۆ دوای داگیرکارییەکەی ئینگلیز ھات.
* ساڵی ١٩٢٠پەیمانی سیڤەر، کە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی ڕووخاوەوە واژوو کرا، بە ڕەزامەندی (کۆمەڵەی گەلان) تێیدا ئاماژە بە دەوڵەتی کورد دەدات و بە پێیبەپێی ماددەی ٦٤ی پەیماننامەکە ھەڵبژاردن دەخاتە بەردەم کوردەکان کە لەگەڵ ویلایەتی موسڵدا بمێننەوە یان پێکھێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە داھاتوودا.
* ساڵی ١٩٢١ مەلیک فەیسەڵی پاشا ھاتە سەر تەختی عێراق و موسڵیشی خستە سەر دەسەڵاتی خۆی لە عێراق.
* ساڵی ١٩٢٣ کوردەکان بە سەرکردایەتی (شێخ مەحمود بەرزنجی) کودەتایەکی لە دژی دەسەڵاتی ئینگلیزەکان بەرپا کرد، بانگەشەی کوردستانی سەربەخۆی کرد لە باکووری عێراق
* ساڵی ١٩٢٣ کەمال ئەتاتورک ڕەزامەندی بەدەست ھێنا لە پێکھێنانی دەوڵەتێکی کۆماری لە تورکیا بە پێیبەپێی پەیماننامەی لۆزان. پەرلەمانی تورکیا پابەندی بەرامبەر پەیماننامەی سیڤەریان نەنواند و پەیماننامەکەی شکاند.
* ساڵی ١٩٢٤ کورد لە دەست ئینگلیزەکان ڕزگاری بوو.
* ساڵی ١٩٣٢ کوردەکان لە ناوچەی بارزانەوە ڕاپەڕینێکیان بەرپا کرد دژ بە دەوڵەتی عێراقی چونکە چوونە پاڵ کۆمەڵەی گەلان. کە ئەم ھەنگاوە مافی کوردەکانی پێشێل کرد لە داوای خود موختاری کردنی خۆیان.