کۆمەڵگای مەدەنی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ جۆن لۆک
تاگ: بەستەردەری خێرا
ب خاوێنکردن, replaced: بە پێی ← بەپێی
ھێڵی ٥:
 
== بنەماکانی کۆمەڵی مەدەنی ==
ئەم کۆمەڵگایە لەسەر سێ بنەمای سەرەکی دامەزراوە، کە دەکرێت لێرەدا بە کورتی ئاماژەیان پێ بکەین:
 
١- ئیرادەی تاکەکانی کۆمەڵ: مەبەست لەو ئیرادەیە کە ھەر یەک لە لە تاکەکانی کۆمەڵ بەرەو پێش چوونی ڕەوتی کۆمەڵگاکە بڕیاری لەسەر ئەدەن و کاری بۆ ئەکەن. ئەم ئیرادەیە لای ھەر تاکێکی کۆمەڵ جیاوازە لە خزمەتی و کەسایەتی و ھۆزایەتی لە لایەک و ڕەگەزنامەی خۆیی لە لایەکی تر، چونکە ھەر تاکێک لە کۆمەڵ بە ھۆی لە دایک بوونی لە خێزانێک دا بۆتە ئەندامی ئەو خێزانە و بنەماڵە و ھۆزەکەی. لە کاتێکیش دا بووەتە ئەو ئەندامە نە پرسی پێکراوە و نە توانای بووە خۆی لێ لابدات. ھەروەھا وەک خەڵکی ناوچە یان وڵاتێک ئەندامیەتی بەسەردا بڕاوە بە ویستی خۆی نەبووە، بەڵکو بە پێیبەپێی لە دایک بوون و پەروەردە بوون و گەورەبونی لەو وڵاتەدا ئەو ڕەگەزنامەیە ی پێدراوە و وەک خەڵکی ئەو ناوچەیە یان ئەو ھەرێمە ناسراوە یان ئەو وڵاتە ناسراوە. بۆ نمونە لەوانەیە زۆربەمان بە ویستی خۆمان نەبووبین بە عێراقی و حەزمان پێ نەکردبێ، بەڵام بارودوخی پەروەردە بوون و ژیانی ئێمە لە عێراق ئەو بڕیارەی بەسەر دابین. لە کاتێک دا خۆمان کورد بوین بەڵام وەک عێراقی ناسراوین.
 
٢- ڕێکخستن و کاری ھاوبەش: مەبەست لە کاری ڕێکخستنی ڕێک و پێک و شیاوی ھەر کۆمەڵەو یانەو ڕێکخراوو پارتێکە، کە لە لایەن ئەندامەکانییەوە بە گیانی لێپرسنەوە و دڵسۆزی بۆ بەھێز بوون و گەشە کردنی ڕێکخراوەکەیان ھاوکاری یارمەتی یەکتر بدەن. دوای ئەوەش گیانی ھاوکاری لەگەڵ ڕێکخراو و کۆمەڵ و یانە و پارتەکانی تردا دەگۆڕنەوە و بە ھەمووبان بە گیانێکی ھاوبەش خەبات دەکەن، کە بنیات نانی کۆمەڵگەی مەدەنییە، چونکە ھەر یەکێک لە ئەندامانی ھەر ڕێکخراوێک بە ویستی خۆیان بوونە ئەندام و بڕیاری ئەوەیان داوە ھەموو تواناکانیان بۆ گەشە کردن و خزمەتی ڕێکخراوەکەیان بخەنە کار. بۆیە چاوەڕوانی گەشەو پێشکەوتنی لەو جۆرەیان لێدەکرێت. ھەروەھا لە ھەر کۆمەڵگایەکدا چەندە ڕێکخراو و یانەو پارت و کۆمەڵەکان زیاتر و چوست و چالاک بن ئەوەندە کۆمەڵ مەدەنی بەھێزو کاریگەرە.
ھێڵی ٢٠:
٢- شۆڕشی ئازادی خوازی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا: دەرکەوتنی ولایەتە یەکگرتووەکانی دوای دەرکەوتنی شۆڕشی ئازادیخوازی ئەمریکییەکان بەسەر بەسەر دەوڵەتی بەریتانیای داگیرکەر لە ساڵی ١٧٧٦ سەرەتایەکی نوێ بوو بۆ دەرکەوتنی کۆمەڵگایەکی نوێ بە ناوی کۆمەڵگای ئەمەریکی. سەرکەوتنی ئەو شۆڕشە ئەو بەیاننامەیەی بە دوادا ھات کە (تۆماس جیفریۆن) لە ٤ تەموزی ساڵی ١٧٧٦ ز لە (کۆنگرەی کیشوەری ئەمریکا) خستیە ڕوو کە گرنگترین بەندەکانی بوون: ١-ھەموو مرۆڤێک مافی ژیانی ئازادو بەختەوەری ھەیە لە ئەمریکادا. ٢-گەل دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە کە داوای گۆڕینی ئەنجومەن و حکومەت و سەرۆکی وڵات بکات. ٣-ھەموو توێژو ڕەگەزەکانی کۆمەڵگای ئەمریکا مافی دامەزراندن و خستنە گەڕی پارت و ڕێکخراوو کۆمەڵە یانە ی تایبەت بە خۆیان ھەیە.
 
٣- شۆڕشی فەرەنسی: بەپا بوونی شۆڕشی فەرەنسی لە (١ ی تەمووزی ساڵی ١٧٨٩) و بڵاو کردنەوەی بەیاننامەی ڕاگەیاندنی (مافی مرۆڤ و ئازادی ھاوڵاتی بوون) لە ١٦ ی ئابی ١٧٨٩ز داتر بە سەرکەوتن گەیشتنی لە ساڵی ١٧٩٤ سەرەتاکانی کۆمەڵی مەدەنی فەڕنسی ڕەگی داکوتا و ئەم ئەنجامانەی ھەبوو شۆرش: ١-ڕوخاندنی سیستەمی پاشایەتی لە وڵات دا و دانانی دەستوری فەرەنسا لە ساڵی ١٧٩١ ٢-چەسپاندنی یاسای مەدەنی لە فەرەنسادا ٣-چەسپاندنی سیستەمی خوێندنی بەزۆر بۆ ھەموو چینەکان. ٤-ئازادی دامەزراندن و بەگەڕ خستنی پارت و ڕێکخراوەکان لە وڵات دا ٥-چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنوسین بۆ گەلی فەرەنسا بیرمەندو فەیلەسوفەکانی بواری کۆمەڵی مەدەنی: سەبارەت بەو ھۆکارانەی کە ڕۆڵیان ھەبووە لە دەرکەوتنی کۆمەڵگای مەدەنی دا بیرو ڕای جیاواز ھەیە. ھەر زاناو بیرمەندو فەیلەسوفێک بۆ ھۆکارێکی دەگێڕێتەوە کە بە ھۆیانەوە زەمینەی کۆمەڵی مەدەنی ڕەخساندووە.
 
== بۆچونی ھەندێک بیرمەند سەبارەت بە کۆمەڵی مەدەنی ==
 
* تۆماس ھۆبز (١٥٨٨-١٦٧٩): ئەم فەیلەسوفە بەریتانیە پێی وابوو کە سەرەتا مرۆڤ گیانی شەڕانگێزی تیادا بووە تاک لە دژی تاک و کۆمەڵ لە دژی کۆمەڵ شەڕی کردووە دواجار گەیشتۆتە ئەوەی پەنا ببات بۆ پەیمانی کۆمەڵایەتی بۆ تیکەڵ بوون و ڕا گۆڕینەوە پاشان بیرۆکەی کۆمەڵی مەدەنی سەری ھەڵداوە. وە پێ ی وایە بۆ گەیشتن بەم قۆناغە کۆمەڵگا ھەنگاو بە ھەنگاو دەبێ پێش بکەوێت. وە ئەم بیرو بۆچونانەی لە کتێبی (لیڤیاتان) بە درێژی باس کردووە لە ساڵی ١٦٥٠ز.
 
* [[جۆن لۆک]] (١٦٣٢-١٧٠٤ز): فەیلەسوفێکی تری بەریتانی بوو. کە لای وابوو (ھەموو تاکەکانی کۆمەڵ پاش ئەوەی سامان و باری داراییان بەرز دەبێتەوە بەرەو سیستەمی بازاڕی ئازاد دەڕۆن، تا بە ھۆی ململانێ ی ئابورییەوە بە دەستکەوتی زیاتر بدەن دواجار دەست بەسەر بازاڕەکان دا بگرن و دەسەڵاتی ئابوری لە دەوڵەت وەربگرنەوە و بناغەی کۆمەڵی مەدەنی دابڕیژن). [[جۆن لۆک]] ئەم بابەتانەی لە کتێی (لێبوردەیی) دا بەدرێژی باس کردووە و بنەمای ئابوری ئازادی بە بنەمای کۆمەڵی مەدەنی داناوە و بەو پێ یەی کە کار لە سیستەمی سیاسی دەکات. شارل مۆنتسیکیۆ (١٦٨٩-١٧٥٥): زاناو بیرمەندێکی فەرەنسی بوو. تیۆری کۆمەڵگای مەدەنی لە کتێبی (ڕۆحی یاساکان) داڕشت. بە بڕوای ئەم (لە ھەر کۆمەڵگایەک دا ھەر کاتێک دەسەڵاتی چەسپاو بوو وە کۆمەڵگا لە دەوڵەت جیا بوو وە تەرازوی ھێزی لە نێوان ھەردوکیان ڕاگرت بەو کۆمەڵگایانە دەوترێ کۆمەڵی مەدەنی). وە کەش و ھەوای بە ھۆکارێکی گرنگ داناوە بۆ وەرگرتن یان ڕەت کردنەوەی بنەماکانی کۆمەڵی مەدەنی لە لایەن کۆمەڵگاکانەوە. وە پێ ی وایە دانیشتوانی کۆمەڵگا فێنکەکان زیاتر ئارەزوی چەسپاندی یاساو کۆمەڵی مەدەنی دەکەن. جان جاک ڕۆسۆ(١٧١٢-١٧٧٨): زاناو فەیلەسوفێکی سویسری بوو. لە کتێبەکەیدا بە ناوی پەیمانی کۆمەڵایەتی دەڵی (تا ئەندامەکانی کۆمەڵ پەیمان لەگەڵ خۆیان دا نەبەستن بۆ بنیات نانی ئەو کۆمەڵگایەو ڕچەی داب و نەریت و کلتور و بنەما کۆمەڵایەتی یە کان نەشکێنن، کۆمەڵی مەدەنی بوونی نابیت و دەرکوتنیشی مەحاڵە).
 
* ئادەم سمیس (١٧٢٣-١٧٩٢): ئابوری ناسێکی بەریتانی بوو. لە کتێبی سامانی نەتەوەکان دا باسی کۆمەڵی مەدەنی کردووە. دەڵێ (بنەمای کۆمەڵی مەدەنی بریتیە لە دابەش کردنی کاتەکانی کار دوای ئەوە بازاڕی ئازاد دروست دەبێت و دەرکەتنی بازاڕی ئازادیش بنەماکانی کۆمەڵی مەدەنی دادەمەزرێنێت.
 
* کارل مارکس: فەیلەسوفێکی ئەڵمانییە. لە کتێبەکەیدا سەرمایە باس لە دابەش بوونی کۆمەڵگا دەکات بۆ دوو چینی جیاواز (پرۆلیتار و سەرمایەدار). بە بڕوای مارکس تا توێژی پرۆلیتار دەسەڵات لە دەست سەرمایەدارەکان وەرنەگرن کۆمەڵی مەدەنی بوونی نابێت. چونکە ئەو کۆمەڵگا یەی لەژێر دەستی سیستەمی سەرمایەداری دا بێت ناتوانێ بگاتە کۆمەڵی مەدەنی. چەند بنەمایەک بۆ دروست کردنی کۆمەڵی مەدەنی: ١-لە ڕوی سیاسی یەوە:
 
Line ٤٦ ⟶ ٤٣:
 
== ھەڕەشەو مەترسییەکانی سەر کۆمەڵی مەدەنی ==
ھەر وەک چۆن ژیانی ھەر تاک و خێزانێک بێ ھەڕشە نی یە ئاواش بنیات نان و باری ژیانی ھەر کۆمەڵگایەک بێ ھەڕشەو مەترسی و بێ کێشە نی یە. چونکە بەو پێیەی مرۆڤ لە بیر کردنەوەو تێڕوانینەکان دا جیاوازە بە ھەمان شێوە لە سەیر کردن و تێڕوانینیان بۆ کۆمەڵگاکان جیاوازییان ھەیە. بۆیە کومەڵی مەدەنی و لە چەندین لاوە توشی ھەڕەشە بۆتەوە کە بریتین لەمانەی خوارەوە بە کورتی:
 
١- توندڕەوی ئاینی: بەو پێیەی لە کۆمەڵگا ئاینییکان دا ھەستە نەتەوەیی و ناوچەیی و ھۆزایەتییەکان دەگۆڕێت بۆ ھەستی ئاینیبون، بوونی چەندین چینی جیاواز لەناو زۆربەی ئاینەکان دا ئاساییە کە لەگەڵ کۆمەڵی مەدەنی یەک ناگرێتەوە. وە کەسایەتی یە ئاینییەکانیش زۆربەی جار کێشە بۆ ڕەوتەکانی دروست بوونی کۆمەڵی مەدەنی دروست دەکەن چونکە لەبەرژەوەندی یە کەسیەکانی خۆیان دەدات بڵاو بونەوەی ئەم جۆرە ئایدۆلۆجیایانە و وادەکات پیرۆزییان لێ دابماڵرێت و ببنەوە کەسێکی ئاسایی و سادە و یەکسان لە ئەرک و ماف دا لە کۆمەڵێکی مەدەنی دا. بۆیە بە ھەموو شێوەیەک ھەڵی دژایەتی کردنی دەدەن.
Line ٧٧ ⟶ ٧٤:
== سەرچاوەکان ==
کوردو کۆمەڵی مەدەنی / د. کەیوان ئازاد ئەنوەر / چاپی دووەم / سلێمانی / خانەی چاپ و بڵاو کردنەوەی چوارچرا / ٢٠٠٤.
 
[[پۆل:دیموکراسی]]
[[پۆل:کۆمەڵگای مەدەنی]]