پەیامەکانی نوور: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دانانی وێنە
ب خاوێنکردن, replaced: بە پێی ← بەپێی
ھێڵی ١٧:
}}
[[پەڕگە:پەیامەکانی نوور.jpg|وێنۆک|'''پەیامەکانی نوور''']]
'''پەیامەکانی نوور''' (بە [[تورکی]] : ''Risale-i Nur'') بریتین لەو کتێبانەی کە مامۆستا [[سەعید نوورسی]] نووسیونی. پەیامەکانی نوور بریتین لە تەفسیرێکی [[قورئان]]ی (٦٠٠٠) پەڕەیی ، تەنها جیاوازی لەگەڵ تەفسیرەکانی تردا ئەوەیە کە بە پێیبەپێی ڕیزبەندی سورەت و ئایەتەکان دانەنراون بەڵکو لە چەندین شوێنی جیاوازدا بەکارهێنراون.<ref name="test"> [http://tr.wikipedia.org/wiki/Risale-i_Nur ویکیپیدیای تورکی_پەیامەکانی نوور], Risale-i Nur.</ref>
 
==مامۆستایەتی قورئانی پیرۆز==
ھێڵی ٢٤:
===دەرخستنی پاڵفتەیی تەواوی قورئان===
*[[قورئان]]ی پیرۆز بریتییە لە کتێبە ھەرە پیرۆزەکەی خوای گەورە. لە دوو توێیدا ڕاستیەکانی سەرجەم [[زانست]]ەکانی لە خۆگرتووە. بۆیە پێویستە موفەسیرەکەیشی کەڵە زانایەکی ڕاستەقینەی پسپۆڕ بێت لە ھەموو زانستەکاندا، چ زمانەوانی بێت یان شەرعی یان [[زانستی گەردوونی]]. بیرێکی گەورە، ئاگایەکی فراوان، چاوێکی تیژ، دڵسۆزیەکی تەواو، زیرەکیەکی بەرز، ئیجتیھادێکی قوڵ و بڕندەی ھەبێت، بەشێکی بەربڵاو لە ھێزی پیرۆز و یارمەتی خوایی ھەبێت. ھەموو ئەمانە تاکو بتوانێت ڕاستیەکان بە بێگەردی ڕوونبکاتەوە و ئەو واتا فراوانانەش بە ڕاستی دەربخات، ئەگەرنا ھەندێک ڕاستی بە شاراوەیی دەمێننەوە و ڕونناکرێنەوە.
*ھەروەھا پێویستە [[موفەسیر]] لە ژێر کاریگەری ئارەزووی خۆیدا نەمێنێتەوە و ڕێباز و ئیجتیھادە کەسیەکانی خۆی تێکەڵ بە تەفسیرەکەی نەکات. ئەوەیش بۆ ئەوەی حەقیقەت بە پاک و بێگەردی و پوختی بمێنێتەوە و لە ئارەزوەکانی دانەر پارێزراو بێت. ئەم تایبەتمەندیە واتە (دەرخستنی ڕاستیەکانی [[قورئان]] بە پاڵفتەیی) ئەوەیە کە لە پەیامەکان و ژیانی مامۆستادا دەیبینین. بە توانایەکی بەرزەوە جڵەوی ھەموو زانستەکانی ئەم زەمانەی گرت ھەتا ناونرا (بدیع الزمان)، چونکە زیرەکیەکی بێوێنە و عەقڵێکی بەھێز و یاریدەیەکی خوایی ئاشکرای لە ژیاندا پێبەخشرابوو. لەسەرووی ئەمەیشەوە لە پەیامەکاندا سوور بوو لەسەر ئەوەی ڕاستیەکانی قورئان بە پاڵفتەیی دەربخات. بە ھۆی ئەوەوە خوای گەورە دڵسۆزییەکی تەواو و چاودێریەکی توندوتیژی لەسەر دەرگای دەرون پێبەخشیبوو. ھەرگیز ئارەزووی خۆی تێکەڵی پەیامەکان نەدەکرد. لەبەر ئەوە پەیامەکان بە شێوەیەکی تایبەتی دەبینێت وە شێوازەکەیشیان تەنھا و تەنھا قورئانە.
Line ٣٢ ⟶ ٣١:
==تازەیی [[قورئان]] و دواندنی ھەموو چینەکان==
*یەکێک لە ([[دەرئاسا]]) موعجیزە گەورەکانی [[قورئان]]ی پیرۆز ئەوەیە کە پارێزگاری (تازەیی) و (لاوێتی) خۆی کردووە. چونکە [[قورئان]] بۆ ھەموو سەردەمێک ڕوویەکی ھەیە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی ئەو سەردەمە. تا ئەو ڕادەیە کە وادەزانیت بە تایبەت بۆ ئەو سەردەمە دابەزیوە. ھەر وایە لەبەر ئەوەیە باشترین تەفسیر ئەوەیە کە ئەو ڕووەی [[قورئان]]ی پیرۆز دەبخات کە ڕووی کردووەتە ئەو سەردەمە و ئەو بەڵگانەیش پێشبخات بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی سەردەم.
 
*دەبێت (لە ھەمان کاتدا) ھەموو چینەکانی مرۆڤایەتی و بەشێوازێکی ئاسان و جوان بدوێنێت. ھەر لە نەخوێندەوارەوە تا زاناکان، چونکە [[قورئان]]ی پیرۆز تانھا بۆ چینێک نەھاتووە و بەس. کەواتە دەبێت موفەسیرەکەیشی ھەمان سیفەتی ھەبێت، بە شێوەیەک کە ھەر مرۆڤێک (لە ھەر ئاستێکدا بێت) سودی لێوەربگرێت. دەبێت گرنگرترین گیروگرفتەکانی سەردەمەکەی پڕبکاتەوە ئەگینا تەفسیرەکە چەند کەسێک سودی لێوەردەگرن و خەڵکی تری لێبێبەش دەبن.
خۆ ئەگەر پەیامەکانی نوور وەسف بکەین بەم تایبەتمەندیە ئەوە ئاشکراترین سیفەتەکانیەتی، بە جۆرێک لەگەڵ ئاستە جۆربەجۆرەکان و ئەوانەی ئەڵقەیان بە دەوردا بەستووە دەدوێت. ھەموو خەڵک بێ جیاوازی لە سەرچاوە [[قورئان]]یە سازگارەکەی وەردەگرن و (بە بێ قورسی) مەبەست و پێویستی خۆیانی تێدا دەست دەخەن. ئیتر بە مناڵ و گەورە و نەخوێنەوار و پیاو و ژن و ھتد...
Line ٦٥ ⟶ ٦٣:
*دووەم: سەلماندنی ڕاستیەکان و ماناکانی قورئان بە ڕونکردنەوەو و باسکردنی ڕاستیەکان و واتاکانی بە شایەتی ھەزاران زانای لێکۆڵەرەوە و وردبین سەلماوە کە پەیامەکانی نوور لە جۆری دووەمی تەفسیرن بەڵکو بەکەڵکترین و ئاشکراترین و تەواوترین و بەنرخترینی تەفسیرەکانە.
ھەمیشە دانەر ئەوە دەخاتەوە یاد کە پەیامەکانی نوور تەفسیری چەمک و واتاکانی ئەو موعجیزانەن کە [[قورئان]]ی پیرۆز ھەڵیگرتوون. ئەویش بریتیە لەوەی کە (تەریقەتی سۆفیگەری نین بەڵکو حەقیقەتن، ڕوناکیەکن و لە ئایاتی قورئانی پیرۆزەوە نمەیان کردووە، نە لە زانستی ڕۆژھەلات و نە لە فەلسەفەی ڕۆژئاواوە وەرنەگیراون، بەڵکو موعجیزەیەکی قورئانی پیرۆزن و تایبەتن بەم سەردەمە. (پاشبەندەکان، پاشبەندی قەستەمۆنی)
 
 
کەواتە ئەمانە تەفسیرێکی تەواو جیاوازن لە تەفسیرەکانی تر، چونکە ھەر تەفسیرێک سەردەمێکی تایبەتی خۆی ھەیە، بێگومان تەفسیرێک کە لە ڕابردوودا نوسرابێت لەو تەفسیرە ناچێت کە بەرھەڵستی لە شەپۆلی شاڵاوی گومڕایی دەکات لەم سەردەمەدا. ئەو تەفسیرانە تەنھا لەگەڵ ئیمانداراندا دەدوان (بەڵام پەیامەکانی نوور کە موعجیزەیەکی مەعنەوی قورئانی پیرۆزن تەنھا سوود لە پاشماوەکانی ئیمان وەەناگرن بەلکو ھەڵدەستن بە ڕزگارکردن و سەلماندنی ئیمان بە ھێنانەوەی بەڵگەی ئاشکرا و نمونەی زۆر، لەبەر ئەوە ھەرکەس لێیان ورد دەبێتەوە بڕیار دەدات کە :ئەم پەیامانە لەم سەردەمەدا وەک نان و دەرمانن)
Line ٨٠ ⟶ ٧٧:
* [http://www.peyaminur.com پەیامەکانی نوور کوردی]
*{{reflist}}
 
 
 
 
 
[[پۆل:دەقە ئیبراھیمییەکان]]