ئەحمەد یاسین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دانانی وێنە
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٣٠:
== کارکردن ==
ئەحمەد یاسین تەمەنی دە ساڵان بوو کاتێک بەریتانییەکان جولەکەکانیان لەھەموو وڵاتانەوە دێنا و لەفەلەستین نیشتەجێیان دەکردن تا دواتر بەزەبری ھێز ساڵی ١٩٤٨ دەوڵەتی ئیسرائیلیان دروست کرد. ساڵی ١٩٥٧–١٩٥٨ خوێندنی ئامادەیی تەواو دەکات و سەرکەوتوو دەبێت لەدۆزینەوەی کار ھەرچەندە لەسەرەتادا ڕێگری لێدەکرێت بەھۆی دۆخی تەندروستییەوە، و زۆربەی ئەو داھاتەی دەستی دەکەوت بۆ یارمەتیدانی خێزانەکەی خەرجی دەکرد. لەتەمەنی بییست ساڵیدا بەشداری لەخۆپیشاندانەکانی غەزە کردووە دژ بە دەستدرێژی سێیانەیی دژ بە میسر ساڵی ١٩٥٦ توانای رێکخستن و وتاردانی پیشاندا، لەگەڵ هاوڕێکانی دژی سەرپەرشتی کردنی نێودەوڵەتی بوو بۆ غەزە و داوای گەڕانەوەی بەڕێوبەرایەتی میسری دەکرد بۆ غەزە.
 
== دەسەڵاتی میسری و ئیخوان موسلیمین ==
لە ماوەی پەنجاکان و شەستەکانی سەدەی ڕابردودا کاتێک بیری نەتەوایەتی گەیشتبووە ئەوپەڕی ئەحمەد یاسین لەلایەن دەسەڵاتی میسریەوە کە سەرپەرشتی غەزەی دەکرد دەستگیرکرا، بەتۆمەتی ئەندامیەتی لە ئیخوان موسلیمین، بەڵام بڕیاریدا بمێنێتەوە لەکاتێکدا ئەندامانی ئیخوان موسلیمین لەترسی جەمال عەبدولناسر غەزەیان بەجێ دەهێشت. توانای وتاربێژی ئەحمەد یاسین بەشێوەیەکی بەرچاو دەرکەوت، کەئەمەش بووە هۆی ئەوەی دەزگای هەواڵگیری میسر سالی ١٩٦٥ بڕیاری دەستگیرکردنی بدات، لەگەڵ ئەو دەستگیرکردنانەی لە گۆڕەپانی سیاسی میسر جێبەجێ دەکران، هەموو ئەو کەسانەی ساڵی ١٩٥٤ لە ئەندامانی ئیخوان موسلیمین دەستگیرکرابوون دوبارە دەستگیرکرانەوە. ماوەی مانگێک لەزیندای تاکەکەسی مایەوە و دواتر ئازاد کرا دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەکان نەیانتوانی بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئیخوان موسلیمین بسەلمێنن. دەربارەی ماوەی زیندانی کردنی دەڵێت "لەدڵمدا ڕقلێبونەوەی ستەمی زیاتر کرد، و ماوەی زیندانی کردن ئەوەی زیاتر ڕونکردەوە کە شەرعیەتی هەر دەسەڵاتێک لەسەر دادپەروەری و باوەڕبوونی بە مافی ئازادی مرۆڤ دادەمەزرێت".
 
== چالاکی بانگخوازی ==
ئەحمەد یاسین باگخواز وتاربێژ قسەکەرێکی ئیسلامی بوو. نزار ڕەیان _یەکێک لەقوتابیەکانی_ دەڵێت "شێخ ئەحمەد یاسین سەرەتا دەستی کرد بەبانگەوازی منداڵ و تازەپێگەشتوان، لەگەڵ کاری مامۆستایەتی لەقوتابخانە بانگەوازی قوتابیەکانی دەکرد، دوای تەواو بوونی دەوام هەندێکیانی دەهێشتنەوە فێری نوێژ و ئادابە ئیسلامیەکان و قورئان خوێندنەوەی دەکردن. دواتر بەپلە لەگەڵیان بەردەوام دەبوو دوای فێربوونی نوێژ و خوێندنەوەی قورئان فێری ڕۆژوی سونەتی دەکردن بەتایبەتی ڕۆژوی دوشەممە و پێنجشەممان"
 
== سەرچاوەکان ==