ئیسلام: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏ئەرکانەکانی ئیسلام: زیادکردن/چاککردنی سەرچاوە(کان)
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
زیادکردن/چاککردنی سەرچاوە(کان)
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٣٥:
'''ئەڕکانەکانی ئیسلام''' پێنجن، وەک لە فەرموودەیەکی پێغەمبەر موحەممەد ھاتووە کە [[بوخاری]] و [[موسلیم]] ڕیوایەتیان کردووە:
 
پێغەمبەری ئیسلام فەرموویەتیگوتویوتی: ئیسلام لەسەر پێنج بنەما دامەزراوە: شایەتمان، نوێژکردن، دانی زەکات، ڕۆژووی ڕەمەزان و حەج.<ref>{{Cite web|title=حديث بُني الإسلام على خمس - موقع مقالات إسلام ويب|url=https://www.islamweb.net/ar/article/59048/%D8%AD%D8%AF%D9%8A%D8%AB-%D8%A8%D9%8F%D9%86%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%A5%D8%B3%D9%84%D8%A7%D9%85-%D8%B9%D9%84%D9%89-%D8%AE%D9%85%D8%B3|access-date=2021-05-24|website=www.islamweb.net}}</ref><ref>{{Cite web|title=(بني الإسلام على خمس) - الإسلام سؤال وجواب|url=https://islamqa.info/ar/articles/36/%D8%A8%D9%86%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%B3%D9%84%D8%A7%D9%85-%D8%B9%D9%84%D9%89-%D8%AE%D9%85%D8%B3|access-date=2021-05-24|website=islamqa.info|language=ar}}</ref><ref>{{Cite web|date=2015-09-20|title=تخريج حديث: بني الإسلام على خمس|url=http://www.alukah.net/sharia/0/92152/|access-date=2021-05-24|website=www.alukah.net|language=ar}}</ref><ref>{{Cite web|title=شرح حديث (بني الإسلام على خمس)|url=http://www.saaid.net/Doat/binbulihed/11.htm|access-date=2021-05-24|website=www.saaid.net}}</ref>
# شایەتمان: شایەتمان (أشھد ان لا الە الا اللە وأشھد ان محمد رسول اللە) واتە شایەتی دەدەم ھیچ پەرستراوێکی بە حەق نییە بێجگە لە (اللە) و شایەتی دەدەم کە موحەممەد پێغەمبەری خوایە.<ref>{{Cite web|last=الإسلام|first=هذه المقالة جزء من سلسلة: الإسلام العقائد في الإسلام توحيد الله الإيمان بالملائكة الإيمان بالكتب السماوية الإيمان بالرسل والأنبياء الإيمان باليوم الآخر الإيمان بالقضاء والقدر أركان الإسلام شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمد رسول الله إقامة الصلاة إيتاء الزكاة صوم رمضان الحج مصادر التشريع الإسلامي القرآن الكريم السنة النبوية • أحاديث أهل البيت إجماع أقوال العلماء • القياس الإجتهاد شخصيات محورية محمد رسول الله الانبياء • أهل البيت الصحابة • الخلفاء الراشدون الأئمة • أمهات المؤمنين الفرق أهل السنة والجماعة الشيعة الاثنا عشرية • الشيعة الإسماعيلية الإباضية • فرق اخرى التاريخ والجغرافيا مدن مقدسة مكة المكرمة المدينة المنورة • القدس الشريف مواقع مقدسة المسجد الحرام المسجد النبوي • المسجد الأقصى الخلافة الإسلامية الخلافة الراشدة الخلافة الأموية • الخلافة العباسية الخلافة القرطبيَّة • الخلافة الموحديَّة الخلافة الفاطمية • الخلافة العثمانية الفتوحات الإسلامية مكة • الشام • العراق • فارس مصر • الأندلس • الغال القسطنطينية • جنوب إيطاليا • الهند أعياد ومُناسبات الأعياد في الإسلام عيد الفطر • عيد الأضحى مناسبات إسلامية ذكرى المولد النبوي • ذكرى عاشوراء احتفال رأس السنة الهجريَّة إحياء ليلة القدر إحياء ليلة النصف من شعبان ذكرى الإسراء والمعراج الإسلام في العالم الإسلام في أوروبا الإسلام في أفريقيا الإسلام في آسيا الإسلام في الأمريكتين الإسلام في أوقيانوسيا انظر أيضًا الثقافة الإسلامية الإسلام والأديان الاخرى العالم الإسلامي بوابة|title=الشهادتان|url=https://www.marefa.org/%D8%A7%D9%84%D8%B4%D9%87%D8%A7%D8%AF%D8%AA%D8%A7%D9%86|access-date=2021-05-24|website=المعرفة|language=ar}}</ref>
# شایەتمان: شایەتمان (أشھد ان لا الە الا اللە وأشھد ان محمد رسول اللە) واتە شایەتی دەدەم ھیچ پەرستراوێکی بە حەق نییە بێجگە لە (اللە) و شایەتی دەدەم کە موحەممەد پێغەمبەری خوایە.
# نوێژ: یەکێکە لە پەرستنەکانی کە موسڵمانان پێی ھەڵدەستن ڕۆژانە، [[نوێژ]] فەرزکراوە لەسەر موسڵمانان لە ڕۆژێکدا پێنج جار (بەیانی، نیوەڕۆ، عەسر، ئێوارە، خەوتنان)، و دەبێت موسڵمانان ڕوو بکەنە کەعبە لە [[مەککە]] لە کاتی نوێژدا.<ref>{{Cite web|title=حكم الصلاة وأهميتها|url=https://binbaz.org.sa/categories/fiqhi/23|access-date=2021-05-24|website=binbaz.org.sa|language=ar}}</ref> جگە لە نوێژە فەرزکراوەکان چەند نوێژێکی تر ھەیە وەک [[نوێژی جەژن]] و [[نوێژی مردوو]] و [[نوێژەبارانە]] و ھتد.. لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەکاندا بانگ دەدرێت لە کاتی نوێژدا و ھەروەھا نوێژ بە زمانی عەرەبی بە جێ دەھێنریت.
# دانی زەکات: بەخشینێکە لە ماڵی موسڵمانە داراکان بۆ نەدار و ھەژارەکان، ئەمەش فەرزە لەسەر ھەموو ئەو موسڵمانانەی لە توانایان ھەیە، ھەروەک زەکات جیاوازە لەو خێرەی کە موسڵمانان خۆبەخشانە خۆیان دەیکەن.<ref>{{Cite web|title=فريضة الزكاة في الإسلام|url=https://ar.islamway.net/article/60367|access-date=2021-05-24|website=ar.islamway.net|language=ar}}</ref>
# ڕۆژوو گرتن: لە مانگی [[ڕەمەزان]]دا موسڵمانان ھیچ خواردن و خواردنەوەیک ناخۆن و ناخۆنەوە لە بەرەبەیانەوە تا خۆرئاوابوون، ھەروەک پێویستە لە ھەڵەی تر دوور بکەونەوە، و زۆر پەرستن بە ئەنجام بگەیەنن. ڕۆژوو لەسەر کەسانی نەخۆش و گەشتیار نییە و دەتوانن لە کاتێکی تر لە ساڵەکەدا بیگرنەوە، پێش ھاتنی ڕەمەزانێکی نوێ، یان بە بەخشینی ماڵ بە نەداران بۆ ئەوانەی کە نەتوانن بەڕۆژوو بن وەک کەسانی بەتەمەن. ڕۆژوو لای موسڵمانان کارێکی گران نییە، بەڵکو مەبەستێکی ڕۆحی و تەندروستی ھەیە، کە سودێکی تەندروستی زۆری ھەیە ھەروەک وا دەکات کە موسڵمانان یارمەتی ھەژاران بدەن بە ھۆی ھەستکردن بە برسێتی، و ھەروەھا دەبێتە ھۆی نزیکبوونەوەی زیاتر لە خوا بە ھەموو مانا باوەڕی و ڕۆحییەکان.<ref>{{Cite web|title=حكم الصلاة وأهميتها|url=https://binbaz.org.sa/categories/fiqhi/23|access-date=2021-05-24|website=binbaz.org.sa|language=ar}}</ref>
# حەج: بریتیە لە سەردانی [[کەعبە]] «ماڵی خوا» لە [[مەککە]] لە مانگی زیلحەجە. ئەمەش فەرزە لەسەر ھەر موسڵمانێک کە لە توانایدا ھەبێت ئەرکانەکانی حەج بە جێ بھێنێت بە لایەنی کەمەوە جارێک لە ژیانیدا.<ref>{{Cite web|title=تعريف الحج|url=https://mawdoo3.com/تعريف_الحج|access-date=2021-05-24|website=موضوع|language=ar}}</ref>
 
== عەقیدە و بیروباوەڕ ==
{{سەرەکی|بیروباوەڕی ئیسلامی|پایەکانی باوەڕ}}
بە پێی [[قورئان]]، موسڵمانان باوەڕیان بە خودا و فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی و ڕۆژی دوایی ھەیە. موسڵمانانی سوننە قەزا و قەدەریشی بۆ زیاد دەکەن بە گەڕانەوە بۆ وتەیەکی پێغەمبەر [[موحەممەد]].<ref>{{Cite web|title=أركان الإسلام وأركان الإيمان - إسلام ويب - مركز الفتوى|url=https://www.islamweb.net/ar/fatwa/47159/|access-date=2021-05-24|website=www.islamweb.net}}</ref>
 
موسڵمانان باوەڕیان بەوە ھەیە کە بێجگە لە [[اللە]] ھیچ خودایەکی تر نییە و خودا [[گەردوون]] و ھەرچییەکی تێدایە دروست کردووە، قورئانی بۆ موحەممەد ناردووە لە ڕێگەی جوبرەیل، کە ئەمەش دواین پەیامە لەو پەیامانەی کە خودا ناردوونی بۆ پێغەمبەرەکانی، و پێغەمبەرەکان ئەو پیاوانەن کە خودا ھەڵی بژاردوون تا پێغەمبەر بن.
 
=== خودا (اللە) ===
بنەمای ئیسلام دادەنرێت بە باوەڕ بوون بە خودای تاک، کە نەمرە و غافڵ نابێت و دادپەروەرە و ستەم لە کەس ناکات، ھیچ ھاوەڵێکی نییە، لە کەس نەبووە و کەسی لێ نەبووە، بەخشندە و میھرەبانە، لە گوناھ خۆش دەبێت و گەڕانەوە وەر دەگرێت و جیاوازی ناکات لە نێوان خەڵکدا تەنھا بە کردەوەی چاک نەبێت. دروستکەری گەردوونە و باڵادەستە بەسەر ھەموو شتێکیدا، و لە بیروباوەڕی ئیسلامیدا ھیچ شتێک ھاوشێوەی خودا نییە و جیاوازە لە ھەموو دروستکراوانی و دوورە لە پێشبینی بەشەر، موسڵمانان باوەڕیان بە بوونی ھەیە و دەیپەرستن بێ ئەوەی بیبینن، خودا نەوەد و نۆ ناوی ھەیە کە ناسراون بە (ناوە جوانەکانی خودا) کە ئەم ناوانە ستایش و پێداھەڵدان و پیرۆزکردنن کە لە قورئاندا یان لەسەر زمانی یەکێک لە پێغەمبەرەکان ھاتوون.<ref>{{Cite web|title=ما معنى الإيمان بالله|url=https://mawdoo3.com/ما_معنى_الإيمان_بالله|access-date=2021-05-24|website=موضوع|language=ar}}</ref>
 
=== فریشتە ===
باوەڕ بە فریشتەکان دادەنرێت بە یەکێک لە بنەماکانی ئیسلام. بە پێی قورئان فریشتە ویستێکی سەربەخۆیان نییە، بەڵکوو دروستکراون بۆ گوێڕایەڵی خودا و بەجێھێنانی فەرمانەکانی. ناخۆن و ناخۆنەوە بەڵکوو بەندەی ڕێزلێنراون و لە فەرمانی خودا دەرناچن و سەرپێچی ناکەن. ئەرکی فریشتەکان گەیاندنی نیگای خودا دەگرێتەوە لەگەڵ ھەڵگرتنی عەرش، پیرۆزکردنی خودا، تۆمارکردنی کردەوەی کەسەکان لە چاکە و خراپە، کێشانی ڕۆح کاتی مردن و ھتد. موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە فریشتە لە نوور دروست کراوە، ھەر وەک [[جنۆکە]] لە [[ئاگر]] دروست کراوە و [[ئادەم]] لە قوڕ دروست کراوە.<ref>{{Cite web|date=2014-02-08|title=الإيمان بالملائكة|url=http://www.alukah.net/sharia/0/66304/|access-date=2021-05-24|website=www.alukah.net|language=ar}}</ref>
 
=== قورئان ===
موسڵمانان قورئان دادەنێن بە وتەی خودا، و ئایەتەکانی نێرراون بە [[عەرەبی|زمانی عەرەبیی]] ڕوون بۆ پێغەمبەر [[موحەممەد]] لە ڕێگەی جوبرەئیل،<ref>{{Cite web|title=ما هو القرآن الكريم سطور|url=https://sotor.com/ما-هو-القرآن-الكريم/|access-date=2021-05-24|website=sotor.com|language=ar}}</ref> لە کاتی ناردنیەوە دەوروبەری ساڵی٦١٠ز تا کۆچی دوایی کە دەکاتە ٦٣٢ز، قورئان کۆ کرایەوە لە یەک کتێبدا لە سەردەمی خەلیفە [[ئەبووبەکر]]دا، و پاشان چەندین نوسخەی لێ گیرایەوە و دابەش کرا لە سەردەمی خەلیفە[[عوسمانی کوڕی عەفان]]، موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە قورئان ھیچ گۆڕانکارییەکی تێدا ناکرێت و خوا دەیپارێزێت، و ھەموو موسڵمانان بە جیاوازی مەزھەب و تایفەوە یەک نوسخەی قورئان کۆیان دەکاتەوە تا ئێستا. [[قورئان]] دابەش دەبێت بۆ ١١٤ سوورەت، و ٦٢٣٦ ئایەت لە خۆ دەگرێت، و دادەنرێت بە سەرچاوەی سەرەکی بۆ بنەماکانی ئیسلام و موسڵمانان چۆن باوەڕیان بە قورئان ھەیە بە ھەمان شێوە باوەڕیان بە کتێبەکانی پێشتر ھەیە کە دابەزێنراون لە لایەن خوداوە بۆ سەر ھەندێک لە پێغەمبەران، وەک [[تەورات]] کە نێرراوە بۆ مووسا، و [[زەبوور]] نێرراوە بۆ داوود، سوحفی ئیبراھیم، و [[ئینجیل]] کە ڕەوانە کراوە بۆ عیسای کوڕی مریەم. باوەڕبوون بەم کتێبە (قورئان) مەرجی باوەڕە لای موسڵمانان و ئەوەی نکوڵی شتێکی قورئان بکات بە بێ باوەڕ دادەنرێت.<ref>{{Cite web|last=الصلابي|first=د علي|title=أهمية الكتب السماوية ووجوب الإيمان بها|url=https://www.aljazeera.net/blogs/2019/8/11/أهمية-الكتب-السماوية-ووجوب-الإيمان|access-date=2021-05-24|website=www.aljazeera.net|language=ar}}</ref><ref>{{Cite web|title=الباب الأول: الإيمان بالكتب تعريفه وأهميته وحكمه وحقيقته وثمرته - الموسوعة العقدية - الدرر السنية|url=https://dorar.net/aqadia/1749/%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%A7%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%88%D9%84:-%D8%A7%D9%84%D8%A5%D9%8A%D9%85%D8%A7%D9%86-%D8%A8%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%AA%D8%A8-%D8%AA%D8%B9%D8%B1%D9%8A%D9%81%D9%87-%D9%88%D8%A3%D9%87%D9%85%D9%8A%D8%AA%D9%87-%D9%88%D8%AD%D9%83%D9%85%D9%87-%D9%88%D8%AD%D9%82%D9%8A%D9%82%D8%AA%D9%87-%D9%88%D8%AB%D9%85%D8%B1%D8%AA%D9%87|access-date=2021-05-24|website=dorar.net}}</ref>
 
=== پێغەمبەرەکان ===
پێغەمبەرەکان لە ئیسلامدا ناسراون بەو کەسانەی کە خودا ھەڵی بژاردوون تا پەیامەکەی بگەیێنن، کە ئەوان تەنھا بەشەر بوون بەڵام خودا توانای دروستکردنی موعجیزەی پێ داون تا پێغەمبەرایەتییان بسەلمێنێت، موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە ھەموو پێغەمبەرەکان بانگەوازیان بۆ ئایینی ئیسلام کردووە بەڵام بە پەیامی جیاواز، یان بانگەوازیان کردووە بۆ ئەو بنەمایانەی ئیسلام بانگەوازی بۆ دەکات بەڵام بە پێی ھەلومەرجی سەردەمەکانیان و ئاستی نەتەوەکانیان، وە کۆتایی ئەو پەیامانە پەیامی موحەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا بووە، کە موسلمانان بە دوایین پەیام و دوایین پێغەمبەری دادەنێن.
 
و [[موحەممەد]] پێغەمبەری ئیسلامە، کە موسڵمانان وەک دامەزرێنەری ئایین سەیری ناکەن، بەڵکوو وەک نوێکەرەوەیەکی ئیسلامی بنەڕەتی و بیروباوەڕی یەکتاپەرستی کە خودا ناردوویەتی بۆ پێغەمبەرەکانی پێشتر وەک ئادەم و [[ئیبراھیم]] و [[مووسا]] و [[عیسا]] و ئەوانی تر. لە ئیسلامدا سەیری موحەممەد دەکرێت وەک دوایین و گەورەترین پێغەمبەر. لە ماوەی ٢٣ ساڵی کۆتایی ژیانیدا، یان لە سەرەتای تەمەنی چل ساڵیەوە موحەممەد نیگای خودای پێ گەیشت لە ڕیگەی فریشتە ([[جوبرەیل]]). موسڵمانان ھەر وەک ئەوەی باوەڕیان بە موحەممەد ھەیە باوەڕیان بە ھەموو پێغەمبەرەکانی تریش ھەیە، وەک ئادەم و [[نووح]] و ئیبراھیم و مووسا و عیسا و ھتد.<ref>{{Cite web|title=المبحث الأول: معنى الإيمان بالرسل|url=https://dorar.net/aqadia/1906|access-date=2021-05-24|website=dorar.net|language=ar}}</ref>
 
=== ڕۆژی دوایی ===
ڕۆژی دوایی، یان ڕۆژی قیامەت، یان ڕۆژی دین یان زۆر ناوی تر کە لە قورئاندا ھاتووە، کە ڕۆژی لێپرسینەوەیە بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی، کۆتایی جیھان و تەواو بوونی ژیانی دونیای تێدایە و ھەموو خەڵک کۆ دەکرێنەوە بۆ لێپرسینەوە لە لایەن خوداوە پاشان شوێنیان [[بەھەشت]] یان [[جەھەنەم]] دەبێت، چاکەکاران دەچنە بەھەشتەوە کە جێگەیەکی خۆشە و بەھرەوەر دەبن لە ھەموو خۆشییەک، وە ئەوەی کردەوەی خراپ بووە لە ژیانی دونیادا لە دۆزەخدا سزا دەدرێت، لە قورئاندا ھاتووە کە بە تەنھا خودا کاتی تەواو بوونی دونیا دەزانێت، و ھیچ کام لە دروستکراوەکانی نایزانن، وە نیشانەکانی ڕۆژی کۆتایی لای موسڵمانانی سوننە دەبێت بە دوو بەشەوە کە نیشانە بچووکەکان و نیشانە گەورەکانن.<ref>{{Cite web|title=هل تهون وتعظم أهوال القيامة بدرجة الإيمان والصلاح|url=https://binbaz.org.sa/fatwas/28503/%D9%87%D9%84-%D8%AA%D9%87%D9%88%D9%86-%D9%88%D8%AA%D8%B9%D8%B8%D9%85-%D8%A7%D9%87%D9%88%D8%A7%D9%84-%D8%A7%D9%84%D9%82%D9%8A%D8%A7%D9%85%D8%A9-%D8%A8%D8%AF%D8%B1%D8%AC%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%8A%D9%85%D8%A7%D9%86-%D9%88%D8%A7%D9%84%D8%B5%D9%84%D8%A7%D8%AD|access-date=2021-05-24|website=binbaz.org.sa|language=ar}}</ref>
 
=== قەزا و قەدەر ===
موسڵمانانی سوننە لەو باوەڕەدان کە ھەموو شتێک نووسراوە پێش دروستبوونی مرۆڤ و ئەمەش خودا بە تەنھا دەیزانێت، ئەمە وەکوو زاراوە ھەموو کردار و ھەڵسوکەوتێک دەگرێتەوە کە مرۆڤ دەسەڵاتی نەبێت بە سەریدا وەک [[گەردەلوول]] و [[بوومەلەرزە]] و ڕووداوە ھاوشێوەکانیان.<ref>{{Cite web|title=الإيمان بالقدر - الموقع الرسمي لفضيلة الشيخ عبد الرحمن بن ناصر البراك|url=https://sh-albarrak.com/article/5117|access-date=2021-05-24|website=sh-albarrak.com}}</ref>
 
== مێژووی ئیسلامی ==
[[پەڕگە:Age of Caliphs.png|thumb|380px|فەتحە ئیسلامییەکان لە سەردەمی پێغەمبەرایەتییەوە تا سەردەمی ئەمەوییەکان]]
مێژووی ئیسلامی دابەش دەبێت بۆ چەند سەردەمێک بە پێی ئەو خەلافەتە جیاوازانەی کە ڕابوردوون بەسەر دەوڵەتی ئیسلامی و ئەو خێزانانەی حوکمیان کردووە، و مێژووی ئیسلامی دەست پێدەکات لە سەردەمی پێغەمبەر [[موحەممەد]]، و ئەو قۆناغە ناو دەبرێت بە سەردەمی پێغەمبەرایەتی، کە تێیدا بانگەوازی ئیسلامی دەستی پێکرد لە نێو [[عەرەب]]دا، وردە وردە ئایینەکە بڵاوبوویەوە تا زۆربەی دانیشتوانی نیمچە دوورگەی عەرەبی باوەڕیان پێ ھێنا، و لەدوای کۆچی دواییی پێغەمبەر موحەممەد چوار لە ھاوەڵە گەورەکانی کارووباری موسڵمانانیان گرتە دەست، کە ئەوانیش [[ئەبووبەکر]]ی سدیق و [[عومەری کوڕی خەتاب]] و [[عوسمانی کوڕی عەفان]] و [[عەلی کوڕی ئەبوتالیب]] بوون و ناسراون بە [[خەلافەتی ڕاشدین|خەلیفەکانی ڕاشدین]] یان جێنشینەکانی ڕاشدین، کە لەسەردەمی ئەماندا فراوانبوونی ئیسلامی گەیشتە دەرەوەی [[نیمچەدوورگەی عەرەبی]]، لە دوای سەردەمی خەلافەتی ڕاشدین [[دەوڵەتی ئەمەوی|سەردەمی ئەمەوی]] یەت کە بەنی ئومەیە جێ نشینیان گرتە دەست و فراوانبوونی ئیسلامی بەردەوام بوو تێیدا تا گەیشتە [[نیمچەدوورگەی ئیبیریا]]، لە کۆتایی ئەم سەردەمەدا نەوەکانی عەباسی کوڕی عەبدول موتەلیب کە مامی پێغەمبەر موحەممەد بوو دەسەڵاتیان گرتە دەست و ئەمەوییەکانیان ڕووخاند و ئەم ماوەیەش بە [[دەوڵەتی عەبباسی|سەردەمی عەبباسی]] ناسراوە، کە شارستانیی ئیسلامی پێشکەوتن و گەشەسەندنی بە خۆیەوە بینی، [[زانست]] و [[ئەدەب]] پێش کەوت لەبەرئەوە ئەم سەردەم ناسراوە بە سەردەمی زێڕینی ئیسلام، لە کۆتایییەکانیدا ئەم دەوڵەتە بەرەو لاوازی ڕۆیشت و گەڕانەوە دواوەی بە خۆیەوە بینی لە بەر چەند ھۆکارێکی جیاواز، و زۆر لە دەسەڵاتدارەکانی ھەرێمی جیاوازیان بۆ خۆیان جیا کردەوە، لە دوای ئەوە ھیچ دەوڵەتێکی بەھێز نەبوو کە ئیسلام یەکبخات، وەک سەرەتاکانی سەردەمی عەباسی تا دەرکەوتنی [[دەوڵەتی عوسمانی]] لەسەر دەستی [[سوڵتان عوسمانی یەکەم]]، کە جێ نشینەکانی زۆر وڵاتیان فەتح کرد کە پێشتر موسڵمانان نەیانتوانی بوو فەتحیان بکەن، وەک وڵاتەکانی [[بەلقان]]، و ئیسلامیان تێدا بڵاو کردنەوە و لە سەردەمی حەوتەم سوڵتانیاندا کە موحەممەدی دووەمە ناسراو بە [[سوڵتان محەمەد فاتیح|سوڵتان موحەممەد فاتیح]] فەتحی [[قوستەنتینیە]] کرا، دواتر لە ساڵی ١٥١٦ ز. حەفیدی سوڵتان موحەممەدی دووەم کە [[سەلیمی یەکەم]] بوو فەتحی وڵاتەکانی [[شام]] و [[میسر]]ی کرد و [[مەمالیکەکان]]یان ڕووخاند و دوایین خەلیفەی عەباسیان دابەزاند لە دەسەڵات، بەم شێوەیە نەوەکانی عوسمان بوونە جێنشینی موسڵمانان بۆ ماوەی ٤٠٨ ساڵ، و ئەم سەردەمە ناسراوە بە سەردەمی عوسمانی، و لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی چەند دەوڵەتێکی سەربەخۆ دامەزران بێ ئەوەی قەوارەیەکی یەکگرتوو، یەکیان بخات بە کردار.<ref>{{Cite web|title=العصور الإسلامية بالترتيب سطور|url=https://sotor.com/العصور_الإسلامية_بالترتيب|access-date=2021-05-24|website=sotor.com|language=ar}}</ref>
 
=== سەردەمی پێغەمبەرایەتی (٦١٠ - ٦٣٢ ز.) ===
ھێڵی ٧٦:
{{سەرەکی|سەردەمی پێغەمبەرایەتی}}
[[پەڕگە:ArabianpeninsulaAL.PNG|thumb|330px|left|پێغەمبەر وەفاتى کرد ساڵى ٦٣٢ ز. کاتێک هەموو نیمچە دوورگەى عەرەبى ڕێکخست لەژێر ئاڵاى ئیسلام]]
ئاینی ئیسلام دامەزرا لە سەر دەستی [[موحەممەد]]ی کوڕی عەبدولڵای کوڕی عەبدول موتەلیب، لە بەنی ھاشم، یەکێک بوو لە لقەکانی ھۆزی قوڕەیشی عەرەبی ڕەسەن،، خوای پەرستووە لەسەر ڕێبازی [[ئیبراھیم]] و پەرستنی بتەکانی ڕەتکردۆتەوە و چۆتە [[ئەشکەوتی حەڕا]] لە شاخی سەور، لە دووری دوو میل لە [[مەککە]]وە و ئاو و پێویستی لەگەڵ خۆی بردووە و مانگی [[ڕەمەزان (مانگ)|ڕەمەزان]] تێیدا ماوەتەوە، و کاتی بەسەر بردووە تێیدا بە بیرکردنەوە و تێڕامان، و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نیگا بۆ یەکەم جار دابەزیوەتە سەر موحەممەد لەو ئەشکەوتەدا.<ref>{{Cite web|title=(5) نزول الوحي - السيرة النبوية|url=https://ar.islamway.net/article/79170|access-date=2021-05-24|website=ar.islamway.net|language=ar}}</ref> و دابەزاندنی نیگا (وەحی) بۆ ماوەی ٢٣ ساڵ بەردەوام بوو تا کۆچی دوایی کرد، سەرەتا موحەممەد پەیامەکەی گەیاند بە خێزانەکەی بە نھێنی، ئەوانەی کە پێش کەوتن بۆ چوونە ناو ئیسلام خێزانەکەی [[خەدیجە کچی خووەیلید|خەدیجەی کچی خوەیلید]]، و [[عەلی کوڕی ئەبوتالیب]]ی ئامۆزای، و [[ئەبووبەکر]]ی ھاوڕێی نزیکی بوون، بەم شێەوەیە موحەممەد بانگەوازی کرد بۆ وازھێنان لە [[بتپەرستی]] و بانگی کردن بۆ پەرستنی [[ئەڵڵا|خوای تاک و تەنھا]] و باوەڕھێنان بە ڕۆژی دوایی، و ڕووبەڕووی گاڵتەپێکردن بووەوە لەلایەن ھۆزی [[قوڕەیش]] و شوێنکەوتووانی ئازار ئەدرا، تا پێغەمبەر موحەممەد ھەواڵی پێدان کە خوا ڕێگەی پێداون بە کۆچکردن بۆ [[حەبەشە]]، نزیکەی ٨٠ موسڵمان کۆچیان کرد بۆ حەبەشە و نەجاشی حەبەشە (ئەسحەمەی کوڕی ئەبحەر) ڕۆحی موسڵمانانی پاراست و سەربەستی کردن لە مانەوە لە وڵاتەکەیدا.<ref>{{Cite web|title=ملخص عصر النبوة|url=https://sm9-1.yoo7.com/t418-topic|access-date=2021-05-24|website=sm9-1.yoo7.com|language=ar}}</ref>
 
 
 
ئەوەی زیاتر ھەڵوێستی پێغەمبەر موحەممەد و شوێنکەوتووەکانی قورس کرد کۆچی دوایی ئەبووتالیبی مامی و خەدیجەی خێزانی بوو، بە لەدەستدانی ئەم دوو یارمەتیدەرە بەھێزە، قوڕەیش توندربوون لە ئازاردانی شوێنکەوتووانی پێغەمبەر موحەممەد، لەم کاتەدا پێغەمبەر فەرمانی کرد بە موسڵمانان کە کۆچ بکەن لە [[مەککە]]وە بۆ [[مەدینە]] بە نھێنی، لە کاتێکدا ٧٠ پیاویان موسڵمان بوو بوون، لە سەردانێکیاندا بۆ مەککە، و بەم شێوەیە ژمارەی موسڵمانان لە زیاد بووندا بوو، تا ئەیانتوانی ڕووبەڕووی دانیشتوانی مەککە ببنەوە لە مەیدانەکانی شەڕدا، لە غەزای بەدردا لە ساڵی ٦٢٤ز سوپای موسڵمانان سەرکەوت و نزیکەی حەفتا کەس لە مەککە کوژران و لە نێوانیاندا [[ئەبووجەھل]]ی گەورەی قوڕەیش بوو، لە کاتێکا موسڵمانان نزیکەی ١٤ قوربانیان ھەبوو، ئەم تێکشکانە وای لە خەڵکی مەککە کرد خۆیان کۆبکەنەوە و لەساڵی دواتردا لای شاخی ئوحد بە موسڵمانان گەیشتن و شکاندیان،[[پەڕگە:Mescidi nebevi.JPG|thumb|280px|مزگەوتی پێغەمبەر کە لێی نێژراوە]] و لەم داستانەدا ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان کوژران لە نێوانیاندا [[حەمزە کوڕی عەبدولموتەلیب|حەمزە]]ی مامی پێغەمبەر ھەبوو کە ناونرا بە گەورەی شەھیدەکان، لە دوای ئەمە ئەبوسوفیان سوپایەکی گەوری کۆکردەوە و بەرەو مەدینە بەڕێ کەوت تا داگیری بکات، و موحەممەد سوپایەکی گەورەی ئامادە کرد بۆ ڕووبەڕوونەوەی و تەکنیکێکی نوێی بەکار ھێنا بە ڕاوێژکردن بە [[سەلمانی فارسی]] ھەستا بە دروستکردنی خەندەق لە دەوری مەدینە، کاتێک ھاوپەیمانی عەرەبی گەیشتنە مەدینە لە ساڵی ٦٢٧ ز. و بەخەندەقەکەیان زانی بڕیاریان دا گەمارۆی مەدینە بدەن، و ئەم گەمارۆیە بۆ ماوەی دوو ھەفتە بەردەوام بوو پاشان بڕیاریاندا بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان، و لە ساڵی دواتردا پێغەمبەر ڕێکەوتننامەی ئاشتی کرد لەگەڵ خەڵکی مەککە، کە ناسراوە بە [[ڕێککەوتننامەی حودەیبیە]] و ڕیککەوتن کە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ کاری پێبکرێت.
Line ٨٢ ⟶ ٨٤:
موسڵمانان بەڕێکەوتن بەرەو خەیبەر دوای ئەوەی دڵنیابوون لای مەککەوە، کە نزیکەی ١٦٠٠ جەنگاوەر بوون، و موسڵمانان سەرکەوتن و لە ھەمان کاتدا پێغەمبەر [[موحەممەد]] پەیامی نارد بۆ زۆر لە بەرپرسانی وڵاتەکانی دەوروبەری و بانگی کردن بۆ ئیسلام، و چەند ساڵێک دوای ڕیککەوتنی حودەیبیە موحەممەد ھێزەکانی نارد بۆ باشوور لەگەڵ بیزەنتییەکان پێک گەیشتن بەڵام شکان بە ھۆی ئەو جیاوازییە زۆرەی لە ژمارەدا ھەیانبوو، ئەمەش ناو دەبرێت بە غەزای مۆتە، و پاش تێپەڕبوونی ھەشت ساڵ بەسەر کۆچی پێغەمبەردا لە مەککە توانی بگەڕێتەوە و فەتحی بکات، بێ شەڕ و کوشتار، و لێبوردنێکی گشتی بۆ دەرکردن بێجگە لە دە کەس کە زۆر ئازاریان دابوو، و خەڵکەکەی خێرایان کرد لە ھاتنە ناو ئیسلام و ھەموو بت و پەیکەری خواوەندە عەربیەکانیان شکاند، لەناو [[کەعبە]] و دەوروبەری، و فەرمانی کرد بە [[بیلالی کوڕی ڕەبباحی حەبەشی]] یەکێک لە ھاوەڵەکان و یەکەم بانگدەر لە ئیسلامدا، کە سەرکەوێتە سەر کەعبە وبانگ بۆ [[نوێژ]] بکات.
 
پێغەمبەر دوو ساڵ ژیا پاش فەتحی مەککە، لە ساڵی ١٠ی کۆچی دەرچوو لەگەڵ سەد ھەزار موسڵماندا بۆ حەج، و لای [[شاخی عەرەفات]] وتارەکەی پێشکەش کردن کە بەدەستوورێک دادەنرێت بۆ ئیسلام، تێیدا بنەماکانی ئیسلامی ڕوونکردەوە و داوای یەکسانی کرد لە نێو خەڵکدا، بە شێوەیەک جیاوازی نابێت لە نێوان بەندەیەکی حەبەشی و گەورەیەکی قوڕەیشی، و دوایین ئایەتی [[قورئان]]ی بۆ خوێندنەوە ﴿الْێوْمَ أکمَلْتُ ڵکُمْ دِینَکُمْ ۆأتْمَمْتُ عَڵیْکُمْ نِعْمَتِی ۆرَضیتُ ڵکُمُ الْإِسْڵامَ دِینًا﴾، واتە؛ ئەمڕۆ ئاین و بەرنامەکەتانم بەکۆتایی گەیاند و ناز و نیعمەتی خۆمم بۆ تەواو کردن و ڕازیم بەوەی کە ئیسلام ببێتە بەرنامەو دین و ئایینتان. سێ مانگی نەبرد دوای حەجی ماڵاوایی کە پێغەمبەر نەخۆش کەوت و کۆچی دوایی کرد، لە ساڵی ٦٣٢ ز. بەرامبەر ساڵی ١١ی کۆچی لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا، و لە ماڵی [[عائیشەی کچی ئەبووبەکر|عائیشە]]ی ھاوسەری نێژرا، لە تەنیشت مزگەوتی پێغەمبەر، لەو کاتەدا ئیسلام لە ھەموو [[نیمچەدوورگەی عەرەبی]] بڵاوبوو بوویەوە.<ref>{{Cite web|title=تأملات في المجتمع الإسلامي في العصر النبوي|url=https://ar.islamway.net/article/55391|access-date=2021-05-24|website=ar.islamway.net|language=ar}}</ref>
 
=== سەردەمی خەلیفەکانی ڕاشدین (٦٣٢-٦٦١)ز ===
Line ١١٠ ⟶ ١١٢:
 
[[دەوڵەتی ئەمەوی|خەلافەتی ئەمەوی]] دوای ئەوە بەردەوام بوو بۆ ماوەی ٩٠ ساڵ و١٢ خەلیفە حوکمیان کرد و ئیسلام بڵاوبونەوەیەکی گەورەی بەخۆیەوە بینی، لە ساڵی ٧٠٥ز فەتحی وڵاتی [[مەغریب]] کرا، و پاشان ھەڵمەتی سەربازیان برد بۆ فەتحی [[ئەندەلوس]]، و توانیان بگەنە [[نیمچەدوورگەی ئیبیریا]] ساڵی ٧١١ز، قووتیەکانیان کوشت وشار لە دوای شار فەتحیان کرد تا ھەموو نیمچە دوورگەکەیان گرت بێجگە لە شاخەکانی باکووری ڕۆژئاوای، و ڕۆیشتن بەرەو [[ئەورووپا]] تا شارل مارتل وەستاندنی لە تور لە [[فەڕەنسا]] لە ساڵی ٧٣٢ز، و لە ڕۆژھەڵاتەوە گەیشتنە سەند و کاشگەر و تەشقەند، و لەباکورەوە جێ پێی خۆیان جێگیر کرد لە [[ئەرمینیا]] و شاخەکانی [[قەوقاز]]ی باشوری، بەڵام لە باشورەوە زەریای ھیندی ڕێگرێکی سروشتی بوو لەبەردەم بەرەو پێشچوونی موسڵمانان.
ھەندێک لە خەلیفە ئەمەویەکان سەرگەرمی خۆشی بوون وبەھۆی ناکۆکی نێوانیانەوە ئاگایان لە کاروباری دەوڵەت نەما، ئەمەش ھاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی شۆڕشی عەبباسی کە نەوەکانی عەباس بانگەوازیان بۆ ئەکرد، و لاوازی ئەو کاتەی ئەمەوییەکان و سەرگەرم بوونیان بە کێشە تایبەتیەکانیانەوە بووە ھۆی سەرکەوتنی شۆڕشی عەبباسیەکان و بڵاوبوویەوە لە نێو خەڵکدا بە تایبەت لە ناو فارسدا کە ئەمەویەکان لە دەسەڵات دووریان خستبوونەوە.<ref>{{Cite web|title=ما هو العصر الاموي|url=https://mawdoo3.com/ما_هو_العصر_الاموي|access-date=2021-05-24|website=موضوع|language=ar}}</ref>
 
[[پەڕگە:Abbasids850.png|thumb|300px|دەوڵەتی عەباسی لە فراوانترین ئاستیدا ساڵی ٨٥٠ز, ناوچەکانی سەر بە دەوڵەتەکە بە سەوز ڕەنگ کراوە]]