فەلەستین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٣٤:
 
=== لە مەسیحییەتدا ===
[[پەڕگە:Bethlehem Christmas2.JPG|thumb|210px|ئاھەنگ گێڕانی مەسیجیەکانمەسیحیەکان لە گۆڕەپانی کەنیسەی مەھد لە شاری بەیت لەحم]]
فەلەستین لای مەسیحیەکان بە زەوییە پیرۆزەکان ناو دەبرێت، بە پێی بیروباوەڕی مەسیحی یەسوعی مەسیح تێیدا لە دایک بووە و ژیاوە، و زۆرترین ڕووداوەکانی سەردمی نوێ و ژمارەیەک لە ڕووداوەکانی سەردەمی دێرین ڕوویانداوە، و بە پێی میراتی مەسیحی مژدەی مەسیحییەت لە جەلیل و یەھوزاوە دەرچووە، یان لە باکور و ناوەڕاستی فەلەستینەوە، و لە ھەموو جیھاندا بڵاو بۆتەوە، لەبەر ئەوە فەلەستین چەندین شوێنی پیرۆزی مەسیحیەکان لە خۆدەگرێت لەسەروو ھەموویانەوە شاری بەیت لەحمە، کە شوینی لە دایک بوونی مەسیح (کەنیسەی مەھد) ئەگرێتەوە و شاری ناسڕە کە مەریەمی عەزرا مژدەی لە دایکبوونی ڕۆحی قودس (عیسا) ی پێدراوە تێیدا، و شاری قودس یان بە ناوە مەسیحییەکەی (ئورشلیم) کە عیسا خەڵکی یەھوزای بانگ کرد بۆ ئەوەی شوێنی بکەون دوایین ھەنگاوەکانی لە ڕێگەی ئالامدا بوو دوای ئەوە لە خاچدرا، و مەسیحیەکان لەو باوەڕەدان کە ئارامگای عیسا ھەیە لە کەنیسەی قیامەدا لەو شارەدا، ھەروەھا لە ڕۆژئاوای جەنیندا کەنیسەی بەرقین ھەیە کە کە لەو شوێنەدا عیسا موعجیزەکانی چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی ئەنجامداوە، ھەروەھا مەسیحیەکان چەند ناوچەیەکی تری فەلەستین پیرۆز ڕادەگرن لە جەلیل بە تایبەتی دەوری دەریاچەی تەبڕیا و لەسەر کەنارەکانی ڕووباری ئوردن، ھەروەھا مەسیحیەکان چەند شوێنێکی تر پیرۆز ڕادەگرن لە سەردەمی دێریندا کە موسڵمانان و مەسیحی ھەردووکیان بە پیرۆزیان ئەزانن وەک حەرەمی قودسی و حەرەمی ئیبراھیمی و خەلیل و ئەوانی تر، مەسیحییەت لە فەلەستیندا ھەر لە سەرەتاو کاریگەر بووە بە ئاڕاستەی جیاواز، لە سەرەتای سەدەی یەکی زایینیەوە لەسەر خاکە پیرۆزەکان چەند تائیفەیەکی جیاوازی مەسیحی ژیاون و ھەتا ئەمڕۆ بوونی مەسیحی لە فەلەستین بەردەوامە.