ئەنسارولئیسلام: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٥:
 
== مێژوو ==
ئەنسارولئیسلام لە ساڵی ٢٠٠١ لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو گرووپی [[جوندولئیسلام]]، بە ڕابەرایەتی [[ئەبو عەبدوڵای شافعی]] و گرووپێکی جیابووەوە لە [[بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان]] بە ڕابەرایەتی [[مەلا کرێکار]] دامەزرا. مەلا کرێکار بووە ڕابەری ئەنسارولئیسلام کە دژی هاوپەیمانییەکی نێوان بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و [[یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان]] وەستانەوە. دواتر گرووپە ئەنسارولئیلامئەنسارولئیسلام لەگەڵ [[ئەلقایدە]] ڕێکەوتن و هاوکارییان لە ئەلقایدەوە وەردەگرت.
 
بنکەی سەرەکی ئەنسارولئیسلام ناحیەی [[بیارە]] بوو و هەورامان لەژێر دەسەڵاتیاندا بوو. دانیشتوانی ئەو گوندانە لەژێر دەسەڵاتی توندڕەوی ئەنسارولئیسلامدا دەگوزەران. هەموو ئامێرێکی موزیکی قەدەغەکرابوو، تەنها قوتابخەنەیەک کە بۆ کچان لەو ناوچەیە هەبوو، ڕووخێنرا. هەر وێنەیەکی ئافرەت لەسەر کەلوپەلی بازرگانی هەبووایە لەدەبرا و مافی و بازرگانی و کڕین و فرۆش بەرتەسک کرابووەوە و هاوڵاتیان ناچار دەکران پێداویستییەکانی ژیان بە نرخێکی گرانتر لەوان بکڕن. [[کاکەیی]]یەکان دەبوو ببن بە ئیسلام یان ئەو ناوچەیە جێبهێڵن. پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی هاوڵاتییان سنووردار کرابوو. ئافرەت لە ماڵی خۆیدا دەبوو دابپۆشرێت. زیندانییان توندڕەوانە ئازار دەدران و لە ئاو و خۆراک بێبەش دەکران و لە چەند ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دراوە کە سەری زیندانیانیان بڕیوە.