جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «مۆریسکۆ»

بەبێ کورتەی دەستکاری
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
 
{{داتابۆکس}}
'''مۆریسکۆ'''کان (بە ئیسپانیایی: Moriscos) بە ئەو [[موسڵمان]]ە ئیسپانیاییانە دەوترێ کە لە سەردەمی [[فیلیپی سێھەمی ئیسپانیا]]دا بە زۆرملی لە ئەو وڵاتە دەر کران یان ئەگەر مانەوە بە زۆر کران بە [[مەسیحی]]. مۆرەکان یان مۆریسکۆکان خەڵکێکی تێکۆشەر بوون کە پیشەسازیی ئیسپانیایان بە دەستەوە بوو، بەڵام لە سەردەمی فیلیپی سێھەمدا لە ماوەی ساڵانی ١٦٠٩ تا ١٦١٤دا لە [[ئیسپانیا]] دەرکران.
 
== دەرکرانی مۆریسکۆکان لە ئیسپانیا ==
[[دووکی لێرما]] وەزیرەکەی فیلیپی سێھەم لە ساڵی ١٦٠٩دا فەرمانێکی دەرکرد کە بەپێی ئەوە دەبوا تەواوی مۆریسکۆکان- جگە لە چەن دەستەیەک- لە ماوەی سێ ڕۆژدا سواری کەشتی بکرێن و ببرێن بۆ [[ئەفریقا]] و تەنیا ئەوەندەش لە داراییەکانیان دەتوانن لەگەڵ خۆیاندا ببەن کە بتوانن لە سەر پشتیان بە کۆڵ ھەڵیبگرن. لە ماوەی ساڵانی ١٦٠٩ و ١٦١٠دا بە سەر یەکەوە ٤٠٠ھەزار کەس لە مۆریسکۆ موسڵمانەکان لە ئیسپانیا دەرکران.