ئەنسارولئیسلام: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
{{بێ سەرچاوە}}
[[پەڕگە:Biyara.jpg|وێنۆک|چەپ|300px|ناوچەی بیارە لەژێر دەسەڵاتی ئەنسارولئیسلام لە ساڵانی ٢٠٠١-٢٠٠٣]]
'''ئەنسارولئیسلام''' ڕێکخراوێکی توندڕەوی چەکدارە‌ی تیرۆرستیی کوردییە. لە ساڵی ٢٠٠٢٢٠٠١ بەناویلە جوندولئیسلامناوچەکانی دروستبوونیسەر خۆیانسنووری ڕاگەیاند[[هەرێمی و زۆرێک لە لایەنە سیاسییە عەلمانیەکانی رەتدەکردەوەکوردستان]] بەتایبەتی- [[یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان‌ئێران]]. لەدروستبوونی دواترداخۆیان ئەمڕاگەیاند گرووپەو ناویزۆرێک لە جوندولئیسلامەوەلایەنە گۆڕیسیاسییە بۆعەلمانیەکانی ئەنسارولئیسلامرەتدەکردەوە.
 
لە [[پرۆسەی ئازادیی ئێراق]]دا هێزی ئەنسارولئیسلام بەڕێگەی ئاسمانی و وشکانی لەلایەن هێزی ئەمریکا و [[هێزی پێشمەرگەی کوردستان]]ەوە لەناوبران و بەناو خاکی ئێراندا پەرتەوازەبوون. ئەندامانی ئەم گرووپە لە ئێستادا لەناو خاکی ئێراندا مەشق و چالاکییان هەیە و هاوکاری سوپای ئێران دەکەن لە هێرشکردنە سەر [[پارتی ژیانی ئازادی کوردستان]].
 
== مێژوو ==
ئەنسارولئیسلام لە ساڵی ٢٠٠١ لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو گرووپی [[جوندولئیسلام]]، بە ڕابەرایەتی [[ئەبو عەبدوڵای شافعی]] و گرووپێکی جیابووەوە لە [[بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان]] بە ڕابەرایەتی [[مەلا کرێکار]] دامەزرا. مەلا کرێکار بووە ڕابەری ئەنسارولئیسلام کە دژی هاوپەیمانییەکی نێوان بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و [[یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان]] وەستانەوە. دواتر گرووپە ئەنسارولئیلام لەگەڵ [[ئەلقایدە]] ڕێکەوتن و هاوکارییان لە ئەلقایدەوە وەردەگرت.
 
بنکەی سەرەکی ئەنسارولئیسلام ناحیەی بیارە بوو و هەورامان لەژێر دەسەڵاتیاندا بوو. دانیشتوانی ئەو گوندانە لەژێر دەسەڵاتی توندڕەوی ئەنسارولئیسلامدا دەگوزەران. هەموو ئامێرێکی موزیکی قەدەغەکرابوو، تەنها قوتابخەنەیەک کە بۆ کچان لەو ناوچەیە هەبوو، ڕووخێنرا. هەر وێنەیەکی ئافرەت لەسەر کەلوپەلی بازرگانی هەبووایە لەدەبرا و مافی و بازرگانی و کڕین و فرۆش بەرتەسک کرابووەوە و هاوڵاتیان ناچار دەکران پێداویستییەکانی ژیان بە نرخێکی گرانتر لەوان بکڕن. [[کاکەیی]]یەکان دەبوو ببن بە ئیسلام یان ئەو ناوچەیە جێبهێڵن. پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی هاوڵاتییان سنووردار کرابوو. ئافرەت لە ماڵی خۆیدا دەبوو دابپۆشرێت. زیندانییان توندڕەوانە ئازار دەدران و لە ئاو و خۆراک بێبەش دەکران و لە چەند ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دراوە کە سەری زیندانیانیان بڕیوە.
 
== بیروباوەڕ ==
ئەنسارولئیسلام هەڕەشەی دامەزراندنی ئەمارەتێکی ئیسلامی ھاوشێوەی [[ئەفغانستان]]ی سەردەمی تاڵیبان دەدا. لەڕووی پراکتیکیشەوە یەکەمین ھەنگاوی جوندولئیسلام [[پەلاماری خێڵی حەمە]] بوو کە لە زۆرێک لە میدیاکانی دنیادا دەنگی دایەوە و بووە مایەی ئاشکرابوونی پەیوەندی نێوان ئەم تاقمە‌ و ڕێکخراوی تێرۆرستی [[ئەلقاعیدە]]. لەگەڵ چەند تاوانێکی تر و پووچەڵکردنەوەی چەندینی تر لە نموونەی ھەوڵی تێرۆرکردنی [[بەرھەم ساڵح]] سەرۆکی ئەو کاتەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان - ئیدارەی سلێمانی.
 
== دەسەڵاتی ئەنسارولئیسلام ==
بۆ ماوەیەک ھەورامان لەژێر دەستی ئەنسارولئیسلامدا بوو، بنکەی سەرەکیشیان لە ناحیەی بیارە و گوندی سەرگەت بوو، ئەو ماوەیە دانیشتوانی ناوچەکە لەگشت مافێکی سروشتی خۆیان بێبەشبوون، ھەر لە قسەکردن و پۆشینی جلوبەرگ و تەنانەت‌ پەیوەندییە کۆمەڵایەتەکانیشیان سانسۆری لەسەربوو.
 
== ڕووخانی ئەنسارولئیسلام ==