عەباس مەحموود عەقاد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ١:
{{داتابۆکس-کەسایەتی}}
'''عەباس مەحموود عەقاد''' (ماوەی ژیان: ٢٨ی حوزەیرانی ١٨٨٩ تاکوو ١٢ ئازاری ١٩٦٤ لە [[قاھیرە]]) [[ئەدیب]] و بیردۆز و [[ڕۆژنامەنووس]] و شاعیرێکی میسری بووە، لە ٢٨ حوزەیرانی ساڵی ١٨٨٩ لە ئەسوانی میسر لەدایک بووە و دایکی بەڕەچەڵەک کورد بووە، تەنھا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە چونکە لە[[ئەسوان]] تەنھا قوتابخانەی سەرەتایی ھەبووە و خێزانەکەشی لەبەر دەست کورتی نەیانتوانیوە بینێرن بۆ قاھیرە تاکو وەکو ھاوڕێکانی درێژە بەخوێندن بدات.
عباس محمود العقاد پشتی بەزیرەکی و لێھاتویی خۆیەوە بەستووە و بەبەردەوامی جۆرەھا کتێبلا خوێندۆتەوە و خۆی ڕۆشنبیر کردووە تاکو وەکو ئینسایکلۆپیدیایەکی ڕۆشبیری لێھاتووە نەوەک ھەر لە بواری عەرەبیدا بەڵکو لە بواری ڕۆشنبیری ڕۆژئاواشدا، لەڕێگای ئەو وەفدە بیانیانەی ڕویان لە ھەردوو پارێزگای الاقصر و ئەسوان کردووە خۆی فێری زمانی ئینگلیزی کردووە و گرنگی بە ڕۆشنبیری ڕۆژاوا داوە، کاتێک کە ھاتۆتە قاھیرەی پایتەختی میسر قوتابخانەی الدیوانی دامەزراندووە کە گرنگی بە نوێکردنەوەی شیعر و دەرکردنی لە ڕۆتین داوە.
عباس محمود العقاد لەزۆربەی بەڕێوەبەرێتیەکان و بەرژەزەندی تەلەگراف و بەرژەوەندی ھێڵی ئاسن و دیوانی ئەوقاف وەکو فەرمانبەر کاری کردووە و یەک بەیەک وازی لێھێناون و لەئیش و کاری ڕۆتینی بێزار بووە و ڕوی کردۆتە ڕۆژنامەوانی و بەرگریەکی زۆری لە مافی نیشتیمان کردووە لە بەدیھێنانی ئازادی و سەربەستی و ناوبانگی بڵاوبۆتەوە و وەکو ئەندام پەرلەمانی ئەو کاتەی میسر ھەڵبژێردراوە، لەساڵی ١٩٣٠ دوای ئەوەی شا فوئاد ویستوێتی دوو دێڕ لەدەستووری میسر لابەرێت و العقاد پێی ووتوە ((میلەت ئامادەیە گەورەترین سەری ئەم وڵاتە بخاتە ژێر پێی ئەگەر دەستوور نەپارێزێت و خیانەتی لێبکات))، دوای ئەم ڕوداوە بۆ ماوەی ٩ مانگ زیندانی کراوە.