ھێرشی قوتابخانەی کازان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ١:
{{داتابۆکس}}
'''ھێرشی قوتابخانەی کازان''' ڕۆژی ١١ی ئایار لە خوێندنگایەکی شاری [[کازان]]ی، [[تاتارستان]]، [[ڕووسیا]] ڕوویدا، نۆ کەس کە حەوت خوێندکار و دوو مامۆستا لە ناویاندا هەبوون، کوژران و ٣٢ کەسی دیکەش برینداربوون، هێرش بۆسەر قوتابخانەکە لەلایەن کەسێک بە ناوی ئیلناز گالیاویف ئەنجامدرا.<ref name=guilty.ru>{{Cite web|url=https://www.kommersant.ru/doc/4804043|script-title=ru:Казанский стрелок признал вину|date=2021-05-12|access-date=2021-05-12|website=Kommersant|language=ru}}</ref><ref>{{Cite web|url=https://www.rudaw.net/sorani/world/12052021|access-date=2021-05-14|website=www.rudaw.net}}</ref><ref>{{Cite web|title=لە رووسیا هێرشکرا سەر قوتابخانەیەک؛ نۆكەس كوژران|url=http://regaykurdistan.com/index.php/hewal-2018/iraq-world/33037-2021-05-11-11-57-08|url-status=live|archive-url=|archive-date=2021-5-14|website=regaykurdistan}}</ref>
 
== ڕووداوەکە ==
هێرشەکە لە قوتابخانەیەکی شاری کازانی تەتارستانی ڕووسیا ڕوویداوە ، کە ٧١٤ خوێندکار و ٧٠ مامۆستا و کارمەندی هەیە ،سەرەتا لە دەرەوەی قوتابخانەکە تەقەیەکی ئاسمانی زۆر تەقێندرا بەڵام بەر لە وەی ئەم ڕووداوانە ڕووبدات ، هێرشکارەکە کە ناوی ئیلناز گالیڤیڤ بەبێ چەک سەردانی خوێندنگاکەی کردبوو، بەڵام ڕێگەی پێنەدراوە و لە دەروازەی سەرەکی لەلایەن سیستمێکی ئەمنییەوە کە پێویستی بە کارتە، ڕاگیرا دواتر هێرشبەرەکە بە چەک هێرشدەکاتە سەر قوتابخانەکە دوو کەس لە پاسەوانان بریندار دەکات لە کاتَکدا هەوڵیان دەدا بیوەستێنن ، یەکێک لە پاسەوانەکان توانی دەست بنێ بە دوگمەی زەنگی ئاگادارکردنەوەی قوتابخانەکە . بۆ ئەوەی مامۆستایان و قوتابیان لەو هێرشە ئاگاداربکرێنەوە . لە ڕێگای پەیوەندی ڕادیۆییەوە داوا لە مامۆستایان کرا دەرگای پۆلەکانیان دابخەن .بەڵام بکوژەکە دەچێتە ناو قوتابخانەکە و دوو مامۆستا و ٧ قوتابی ١ کارمەندی قوتابخانەکە دەکوژێت . هەندێک لە قوتابیەکان لە رێگای پەنجەرەی قوتابخانەکەیان خۆیان فڕێ دایە دەرەوە بەڵام بەهۆی ئەو بازدانە مردن . خزمەتگوزاری ئاسایشی فیدراڵی دوای تەقەکردنەکە دەگاتە قوتابخانەکە و بکوژ دەستگیردەکەن . کە گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ بووە پێشتر لە هەمان قوتابخانە قوتابی بووە .