ئەحمەد دیدات: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب خاوێنکردن و ڕێکخستنەوە
ھێڵی ٦٤:
دەستی بە کارکردن کرد لە ساڵی ١٩٣٤ی زایینی و خەریکی فرۆشیاری بوو لە دووکانێکی خواردەمەنی، پاشان بوو بە شۆفێری ئۆتۆمۆبیلی بارگواستنەوە لە کارگەیەکی کەلوپەلی ناو ماڵ، پاشان وەک کارمەندێک نووسەر لە ھەمان کارگە دامەزرا، بە ھۆی لێھاتن و جوامێری خۆیەوە پلەی لە کارگەکە دا بەرز بوویەوە ھەتا گەیشتە لێپرسراوی گشتی کارگەکە واتا پلەی بەڕێوبەر وەرگرت.
 
وە لە کۆتای چلەکاندا (ئەحمەد دیدات) توانی چەند دەورەیەک بەدەست بێنێت مەشقی سەرەتای بۆ پێھێنانی دەزگای (ڕادیۆ) وە کاری ئەندازیاری کارەبایی وەو کاروباری ھۆنەری تر لە و بوارەدا، پاش ئەوی کە توانی پارەیەک کۆبکاتەوە کۆچی کرد بۆ (پاکستان) لە ساڵی ١٩٤٩ی زاینی، بۆ ماوەکی لە و خەریکی ڕێکخستنی کارگەی چنین بوو.
(ئەحمەد دیدات) توانی خێزان پێکوە بنێت و ببێتەوە خاوەنی دوو کوڕ و کچێک، پاشان (ئەحمد دیدات) بۆ جارێکی تر گەڕایەوە بۆ (باشووری ئەفەریقا) پاش سێ ساڵ بۆ ئەوەی کە شوناس نامەی ئەوێی لە دەست نەدا. لەگەڵ ئەوەی کە لە دایک بووی ئەوێش نەبوو.
بەگەڕانەوەی بۆ (باشووری ئەفەریقا) لێپرسراوی ھەمان کارگەیان پێبەخشیەوە کە لەوەو پێش کاری تێدا دەکرد ئەویش کارگەی کەلوپەلی ناوماڵ بوو.